ژمارەی بینین:

پ.ژ(174) سلام علیکم ... بێ زەحمەت جوابی ئەو پرسیارەم بدەنەوە .... فەرموودە هەیە باس لەوە بکا دیین لە هەندەک سەردەم دەگۆرێ ؟؟؟

بەروار:٢٠١٦/٠٢/٢٧

پوختەی پرسیار:
سلام علیکم ... بێ زەحمەت جوابی ئەو پرسیارەم بدەنەوە .... فەرموودە هەیە باس لەوە بکا دیین لە هەندەک سەردەم دەگۆرێ ؟؟؟


وەڵام:
وعلیكم السلام ورحمە الله: دینی خوای گەورە بە هیچ شێوازێك ناگۆڕێت ئەو دینەی لە كاتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بوو هەمان دینی ئێستەیە، بەڵام هەندێك جار فەتواكان دەگۆڕێت وەكو ئەو گەنجەی كە هات بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وتی ئایە ماچی خێزانەكەم بكەم كاتێك كە بە رۆژووم پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی نەخێر، پاشان كابرایەكی بە تەمەن هەمان پرسیاری كرد پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی بەڵێ. كەواتە فەتوا دەگۆڕێت نەك دین. والله اعلم
==============================
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە