ژمارەی بینین:

پ.ژ(173) ئایە دروستە پیاو سمێڵی بە مووس بتاشێت ؟

بەروار:٢٠١٥/١٠/١٠

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە پیاو سمێڵی بە مووس بتاشێت ؟

وەڵام:
وەڵام: الحمدلله رب العالمین والصلاە و السلام علی رسول الله وعلی ێ‌له وصحبه ومن والاه:
أما بعد:
زانایان رەحمەتی خوایان لێبێت دەربارەی حوكمی تاشینی سمێڵ بە شێوەیەك تاوەكو پێستی دەربكەوێت.. زانا حەنەفییەكان دوو بۆچونیان هەیە ئایە سوننەت كورت كردنەوەیە یان تاشینە؟ رای پەسەند لایان تاشینە.
هەروەها شافعییەكان بە دروستی نازانن تاشینی بە شێوەیەك كە مووی پێوە نەمێنێت، سوننەت ئەوەیە كە لێی وەربگری و لێو سەرەوەی دەركەوێت.
ئیمامی ئەحمەدیش ئەفەرموێت: بیتاشی قەینا، هەروەها ئەگەر كورتی بكەیتەوە هەر قەینا.
بەڵگە لە سەر ئەوەی كە بیتاشیت ریوایەتی (موسلیم)ە كە پێغەمبەر(اللهِ صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: «جُزُّوا الشوارِبَ، وأَعفُوا الِّلحى، وخالِفوا المَجوسَ» أخرجه مسلم (260)
هەروەها بەڵگەی لە سەر ئەوەی كورت بكرێتەوە نەك بیتاشی فەرموودەی
بۆیە فەرموودەكان حەمل بكرێن لە سەر ئەم فەرموودەی پێغەمبەر(اللهِ صلی الله علیه وسلم). كە فەرموویەتی: ((خمس من الفطرة : الختان و الاستحداد و قص الشارب و تقليم الأظفار و نتف الإبط)) صحيح الجامع 3250
بۆیە پەسەند ئەوەیە، كە كورت بكرێتەوە نەك بتاشرێت والله أعلم.
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە