ژمارەی بینین:

پ.ژ(172) ئایە دروستە ئافرەت (نیقاب) بكات لە كاتی حەج و عومرەكردندا؟

بەروار:٢٠١٥/٠٤/٠٦

پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە ئافرەت (نیقاب) بكات لە كاتی حەج و عومرەكردندا؟

وەڵام:
دروست نییە بۆ ئافرەت نیقاب بكات لە كاتی حەج و عومرەكردندا وەكو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((لا تَنْتَقِبِ الْمَرْأَةُ ، وَلا تَلْبَسِ الْقُفَّازَيْنِ )) رواه البخاري، واتە: دروست نییە ئافرەت نیقاب و دەستكێش بكات، واتە: لە كاتی عومرەكردندا ، بەڵام بۆی هەیە (خمار) بكات ئەویش بریتیە لە پارچەیەكی قوماشێك و هەركاتێك بەلای خەڵكانێكی نامەحرەمدا تێپەڕی ئەوە بان چاوی دەدات بەو پارچە قوماشە. ئەوەش فەتوای (اللجنە الدائمة)ی لە سەرە، ئەگەر كەسێكیش ئەو كارەی ئەجام داو حوكمەكەی نەزانی ئەوە هیچی لە سەر نییە وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ((رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا)) {البقرة:286} ئەگەر كەسێكیش حوكمەكەی زانی ئەو پێویستە (سێ) رۆژ بە رۆژوو بێت یان خواردنی (شەش) بدات یان (مەڕێك) سەرببڕێت. والله أعلم.
بەڕێوەبەری ماڵپەڕ