ژمارەی بینین:

پ.ژ(171) ئایە ئافرەتان واجبە لەسەریان خۆیان بشۆن بۆ رۆژی (جمعە)دا ؟

بەروار:٢٠١٥/٠٣/١١

پوختەی پرسیار:
ئایە ئافرەتان واجبە لەسەریان خۆیان بشۆن بۆ رۆژی (جمعە)دا ؟

وەڵام:
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه وسلم، أما بعد:
ئەگەر هاتن بۆ مزگەوت بۆ بەشداربوون لە نوێژی (جمعە)دا ئەوە بە بۆچونی ئەو زانایانەی كە شوشتنی ( جومعە) بە واجب دەزانن , جیاوازی نیە لە نێوان پیاوان و ژنان ( إنما النسا‌ء شقائق الرجال ) , (جمهور)ی زانایانیش دەفەرموون ( سوننەتە ) خۆشۆرینی رۆژی جومعە بۆ ئەو كەسانەی كە ئامادەی نوێژ دەبن . والله أعلم
========================
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە