ژمارەی بینین:
پ.ژ(169) ئایە دروستە پیاو بە پێوە میز بكات ؟
بەروار:٢٠١٥/٠٢/٢١
پوختەی پرسیار:
ئایە دروستە پیاو بە پێوە میز بكات ؟
وەڵام:
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه وسلم، أما بعد:
ئاینی پیرۆزی ئیسلام بایەخی زۆر گرنگی بە پاكی داوە , بۆیە پێویستە لە كاتی سەرئاو كردندا موسڵمان دەبێت ئاگادار بێت پیسی بەر لاشە و جل و بەرگی نەكەوێت ,( الطهور شطر الإيمان ) .
لێرەوە دەزانرێت هەركات زانرا كە ئەگەر بە پێوە میز بكرێت پرشی بەر لاشەو پۆشاك ئەكەوێت دروست نیە بەو شێوە میز بكات , بەڵام هەركات دڵنیا بویت كە پارێزراو دەبیت ئەگەر بەرەو رووی با نەبێت و لە شۆێنێكی فشەڵ بێت ئەوە دروستە میز كردن بە پێوە , وەك لە فەرموودەكەی حژه یفه دا هاتووە :-( كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَانْتَهَى إِلَى سُبَاطَةِ قَوْمٍ، فَبَالَ قَائِمًا ) رواه مسلم .
لە كاتێكدا كە زۆربەی میز كردنی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم ) بە پێوە نەبووە , وەك دایكی ئیمانداران عائشە ( رەزای خوای لێبێت ) فەرمووی.. هەركەس وتی پێغەمبەری (صلی الله علیە وسلم) بە پێوە میزی كردوە بڕوای پێ مەكەن , زانایان ئەم دوو فەرمودەیە بەوە كۆدەكەنەوە كە زۆربەی كاری پێغەمبەری (صلی الله علیە وسلم ) بەو شێوەیە بووە , هەروەها عائیشە بە گوێرەی زانیاری خۆی هەواڵی داوە , و فەرموودەكەی حژه یفه یش, پێش دەخرێت چونكە زانیاری زیاتری پێیە , لە ئەنجامدا بۆمان دەردەكەوێت كە هەركات دڵنیا بووی لەوەی كە لاشە و پۆشاكت میزی بەرناكەوێت , ئەوە دروستە میز كردن بە پێوە والله أعلم .
وصلی الله وسلم نبینا محمد و علی ێله و صحبه أجمعین
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە