ژمارەی بینین:

پ.ژ(168) له‌ یادچونی (بسم الله) له‌ كاتی ته‌قه‌كردندا

بەروار:٢٠١٥/٠١/٢٩

پوختەی پرسیار:
ئێمە لە بیابان دەژین و ئەو باڵندانەی كە كۆچ دەكەن هەڵدەستین بە راوكردنیان بە تفەنگ؟ بەڵام هەندێك جار (بسم الله) كردنمان لە یاد دەچێت و ئەو باڵندەیە كە دەكەویت مردار دەبێتەوە، ئایە ئەو باڵندانە بخۆین؟

وەڵام:
ئەگەر موسڵمان (بسم الله) كردنی لە یاد چوو لە كاتی سەربریندا یان لە كاتی راوكردندا یان لە كاتی ناردنی سەگی فێركراو، ئەوە سەربراوەكەی حەڵاڵە، هەروەها راوكردنەكەشی كە مردار دەبێتەوە، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: (رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) سورة البقرة، الآية 286..پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ((قال الله: قد فعلت)) أخرجه مسلم برقم: 180 (كتاب الإيمان). هەروها دەفەرموێت: ((إن الله عز وجل عفا لهذه الأمة عن الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه)) أخرجه الطبراني في (الأوسط)، برقم: 2137 ج2/ 331.
==============
مجموع فتاوى ومقالات متنوعة (للشيخ ابن عثيمين) رحمه الله المجلد الثالث والعشرون.