ژمارەی بینین:

پ.ژ(147):حەج كردنی ئافرەت بە بێ‌ مەحرەم

بەروار:٢٠١٦/٠٨/١٦

پوختەی پرسیار:
ئایا ئافرەت ئەگەر حەج بكات بە بێ‌ مەحرەم پێویستە جارێكی تر حەج بكاتەوە یان نا؟

وەڵام:
ئەگەر ئافرەت بە بێ‌ مەحرەم حەج بكات ئەوا سەرپێچی خوای گەورەو پێغەمبەری كردووە(صلی الله علیە وسلم)، چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:
( لا تُسافِرُ إمْرأةٌ إلا مَعَ ذِي مَحْرَم ).
واتە: ئافرەت نابێت سەفەر بكات بە بێ‌ مەحرەم، پیاوێك هەستاو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) من خێزانم دەرچووە بۆ حەج كردن، وە منیش ماومەتەوە بۆ غەزای ئەوەو ئەوە، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی:
( إنْطَلِقْ فَحُجَّ مَعَ إمْرَأتِكَ )((البخاري: 3006)، و(مسلم: 1341).
واتە: بڕۆ لەگەڵا خێزانەكەتدا حەج بكە.
بەڵام بە بێ مەحرەم حەجەكەی تەواوەو لەسەری لاچووە، واتە: پێویست نییە لەسەری جارێكی تر دووبارەی بكاتەوە، بەڵكو پێویستە لەسەری بگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورەو داوای لێخۆشبوونی لێ بكات لەوەی كە ڕووی داوە(بەبێ‌ مەحرەم چووە بۆ حەج)( (لقاء الباب المفتوح، رقم: 3، ص29).
لە فەتواكانی شێخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
152.jpg ٦٧٠.٦٧ کیلۆ بایت