ژمارەی بینین:

چۆنێتی فێربوونی دەست نوێژ و نوێژ

نوسەر:م. أبوبكر أحمد
بەروار:٢٠١٣/١٢/٠٩

باوەڕداری خۆشەویست: لای هەمووان ڕوون‌و ئاشكرایە, كە (نوێژ) پلەیەكی زۆر گەورەو گرنگی هەیە لەئیسلامدا، زیاتر لە پەرستشەكانی تر، وە بنچینەی ئیسلامە لەدوای شایەتی دان بەتاك ‌و تەنهایی خوای پەروەردگار، وە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، هەروەها (نوێژ) كۆڵەكەی دینە، بەشی مرۆڤ لە دینەكەیدا بەستراوە بە پەیوەست بوون ‌و گرنگی دان بە (نوێژ)ە كانییەوە .
وە هەروەها كۆڵەكەو بنچینەی هەموو ئایینەكانی پێش ئایینی ئیسلام بووە، وە كۆنترین پەرستشە كە پێویست كرابێت لەسەر مرۆڤەكان، خوای پەروەردگار پێویستی كردووە لەسەر هەموو پێغەمبەران (عَڵیْهِمُ اَلصَّڵاەُ ۆالسَّلام) كە بە ئوممەتەكانیان ڕابگەێنن ‌و گرنگی پێبدەن ‌و پەیوەست بن بە ئەنجامدانییەوە .


فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
salat.pdf ٨٤٥.٠٨ کیلۆ بایت