ژمارەی بینین:

حوكمی ناشتنی دار لە سەر گۆڕ

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٤/١٠/١٧

عەبدواڵڵای كوڕی عەباس (رەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بە تەنیشت دوو قەبردا تێپەڕی و فەرمووی بە دڵنیایەوە ئەم دوو كەسە سزا دەدرێن و سزاكەشیان لە سەر تاوانی گەورەیە, ئەگەر لای خەڵكیش بە تاوانێكی بچوك بزانرێت, یەكێكیان كە میزی بكردایە خۆی پاك نە دەكردەوە, وە ئەوەی تریشیان قسەی خەڵكی دەگواستەوە و دووزمانی دەكرد, پاشان پێغەمبەری خوا (صلی الله علی وسلم) دارێكی هێناو لە باری درێژی كردی بەدوو لەتەوە و لەتەنیشت هەر قەبرێكدا چەقاندی, پاشان هاوەڵەكانی فەرموویان: ئەی پێغەمبەری خوا بۆچی ئەم كارەت كرد؟ فەرمووی: بەڵكو سزا لە سەریان سووك بێت تاوەكو ئەم دوو لقە وشك دەبنەوە.

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
nashtny dar.pdf ٤٥٢.٩٥ کیلۆ بایت