ژمارەی بینین:
ئافرەت و رۆژووی مانگی رەمەزان
نوسەر:يحيى ستار شيخانى
بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد: بەروار:٢٠١٣/٠٧/١٢
دایكان وخوشكان ....
ئایە ئەبێت جیاوازیتان چی بێت لەگەڵ پیاواندا لە مانگی رەمەزاندا ؟
بێگومان جیاوازی نییە لەنێوان ژن وپیاودا لە ئەجرو پاداشتی مانگی رەمەزان ، تەنها ئەوە نەبێت كە چەند ئەحكامێك هەیە تایبەتە بە ئافرەتانەوە :
1. ئافەرەتان لەكاتی زەیستانیدا (منداڵا بوون) بە رۆژوو نابن پاش ئەوەی كە مانگی رەمەزان تەواو دەبێت رۆژۆكەی قەزا دەكاتەوە ، بەڵام نوێژەكەی قەزا ناكات .
2. لەكاتی سووری مانگانەدا ( العادە الشهریە) خوشكان ودایكان بە رۆژوو نابن وپاش ئەوەی پاك دەبنەوە خۆیان دەشۆن و رۆژۆكانیان دەگرن و ئەو رۆژانەی كە بەرۆژوو نەبوونە قەزای دەكەنەوە .
3. ئەو ئافرەتەی شیردەرە یان دووگیانە (الحامل) ئەگەر بەرۆژوو ببێت كاریگەری دەكات لەسەر منداڵەكەی ، بۆی هەیە بەرۆژوو نەبێت و بۆهەر رۆژێك خواردنی فەقیرێك دەدات و ئەو رۆژانەی بە رۆژوو نەبوە قەزای ناكاتەوە تەنها فیدیە دەدات .
4. ئافەتان بۆیان هەیە لە كاتی سووری مانگانە و زەیستانیدا ،قورئان بخوێنن و ئەو ئجرو پاداشتە زۆرە لەخۆیان نەكەن بە تایبەتی كەلەم مانگەدا قورئان دابەزیوە ، بەڵام بە مەرجێك ئەبێت پارچە پەرۆیەك یان دەستكێشێك قورئانەكەی پێ بگرێت .
خوشكی بەڕێزم :
هەوڵا بدە لەم مانگەدا عیبادەت وتەسبیحات وزیكر زۆر بكە بە تایبەتی قورئان خوێندن وەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (الصيام والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة ، فيقول الصيام : أي رب منعته الطعام والشهوة فشفعني فيه ، ويقول القرآن : أي رب منعته النوم بالليل فشفعني فيه قال فيشفعان ) رواه أحمد وصححه الألباني .
واتە : رۆژوو وقورئان شەفاعەت دەكەن بۆ بەندە لە رۆژی قیامەتدا ، رۆژوو دەڵێت : خواردن وئارەزووی لە خۆی قەدەغە كرد ،بمكە بە شەفاعەتی ، وە قورئان دەڵێت ئەی خوایە شەوانە خەوی لەخۆی قەدەغە كرد بمكە بەشەفاعەتی ئەفەرموێت : شەفاعەتی بۆ دەكەن.
بۆیە دەیگێڕنەوە كە ئیمامی شافعی (رەحمەتی خوای لێ بێت) رۆژی دووجار قورئانی خەتم دەكرد ، واتە لەمانگی رەمەزاندا (60) جار قورئانی خەتم دەكرد چونكە پیتێك خێرێكەو خێریش یەك بەدەیە وەبێگومان لەمانگی رەمەزاندا زیاترە .
خوشكی بەڕێزم .....
ئاگاداربە شەیتان لەخشتەت نەبات ، وحرامكراوەكانت بۆ نەڕازێنێتەوە بە تەماشاكردنی گۆرانی وفیلم و چەندەها زنجیرەی خەراپ ..... ئامادەی دەكەن بۆ مانگی رەمەزان و خەڵكی گومڕا دەكەن و رۆژووكەی خۆت بەتال بكەیتەوە ، هەروەها دووركەوتنەوە لەقسەی هیچ وپووچ وغەیبەت كردنی خەڵكی .
دایكان وخوشكان ....
ئامادەكردنی خواردن بۆ پارشێو ورۆژوو شكاندن ئەركێكی زۆر پیرۆزە وئەجرو پاداشتێكی زۆرتان بۆ دەنوسرێت بۆ ماندوبوونەتان لەهەمان كاتدا كە بەرۆژوون ، هەوڵدە پێش رۆژوو شكاندنت دوعای خێر زۆر بكەیت ، چونكە پەردە نامێنێت لە نێوان بەندەو خودای گەورەدا لەوكاتەدا ، هەروەها سوننەتە بە خورما رۆژۆكەت بشكێنیت وئەگەر خورما نەبوو ئەوە بەئاو بیشكێنە پاش رۆژوو شكاندنت بڵێ ( ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله) چوونكە پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئەم دوعایەی دەخوێند .
خوشكی بەڕێزم ....
رۆیشتنت بۆ مزگەوت بۆ نوێژی تەراویح خێرە وئەجرت بۆ دەنوسرێت ، بەڵام ئەگەر لەماڵی خۆتدا بیكەیت ئەجرو پاداشتی زیاترە بۆ ئافرەتان بەڵام لەكاتی رۆیشتندا بۆنی خۆش لەخۆت نەدەیت چونكە حەرامە وپێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : هەر ئافرەتێك بۆنی خۆش لەخۆی بدات وبەلای كەسانێكدا تێپەربێت بۆنەكەی بچێت بەلایاندا ، ئەوە وەكو ئەوە وایە كە ئەو ئافرەتە (زینای) كردووە پەنا بەخوای گەورە ، هەروەها لەفەرموودەیكی تردا دەفەرموێت : ( أيما امراة أصابت بخورا فلا تشهد معنا صلاة العشاء ) رواه مسلم.واتە : هەر ئافرەتێك بۆن لە خۆی بدات یان (بخور) ئەوە بانوێژی عیشا لەگەڵمان نەكات .
لەكۆتاییدا داوا لەخوای گەورە دەكەم رۆژووی مانگی رەمەزانمان لێ قبووڵ بكات وشەونوێژو تەراویحەكانمان بۆ ئاسان بكات ومانگی رەمەزان ببێت بەقەڵغانێك كە نەچینە ناو دۆزخەوە .
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا ، والحمد لله اولا وآخرا