ژمارەی بینین:

یەكێ لە تاوانە گەورەكان تاوانی حیجاب نەپۆشین بە گوێرەی قورئان و سوننەت (بەشی سێیەم)

نوسەر:دايكى مه ئوا
بەروار:٢٠١٢/٠٥/٢٧

خوشكە ئازیزەكەم.: ئایا نازانی لەگەڵ ئەو تاوانە تاوانی كەسانی دیكەش هەڵئەگری كە بە هۆی تۆوە پیاوان توشی نەزەرو تاوان دەبنەوە بەدوایدا,خوای گەورە دەفەرمێت: ((لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ)) النحل:26
واتە: لەڕۆژی دوایدا تاوانباران تاوانی خۆیان بەتەواوی هەڵدەگرن, لەگەڵا ئەوانەی كە گومڕایان
دەكەن بەبێ زانین بەڕاستی ئەو تاوانبارێكی زۆر خراپە.
خوشكی خۆم تاوانی سفوری واتە: حیجاب نەپۆشین هەروا تاوانێكی بچوك نییە وەكو لە حەدیس و ئایەتەكان دەردەكەوێت
بەوەش ئەو تاوانە ناوەستێ, كە هەر خۆت بگرێتەوە, بەڵكو تاوانی ئەو كەسانەی كە دڵی بۆ خۆت ڕادەكێشی لەئەستۆی دەگری ئەگەر نەزانن تەماشاكردن حەرامە.
خوشكە دین ویستەكەم خۆشتم دەوێ بۆیە پێت دەڵێم وریابەرەوە تۆ ئەزانی كەی دەگەڕێیتە بۆ لای خوای گەورە, بەداخەوە بەچەند كەسێك دەڵێی ئەوە شەرعی نییە یان ئەو جلەی تۆ دەیكەیت تاوانە؟ دەڵێت ئاساییە ئەی خوشكم ئاسایی تەرازو دەكەی لەگەڵ ئەم هەموو ئایەت و حەدیسەدا
بەڕاستی ئاسایی دەرگایەكە لە دەرگاكانی شەیتان بۆ تۆی كردۆتەوە بەڵام هەستی پێناكەیت,
ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمێ پێت دەڵێ [ولا یبدین زینتهن] واتە: با ئافرەتان جوانی خۆیان بۆ پیاوانی نامەحرەم دەرنەخەن.
نامەحرم واتە: ئامۆزا و خاڵۆزا و میمزا و شوبرا پیاوی خوشك چونكە هەندێ‌ كەس بەمانە دەلێ خۆمانەیە, وە بەدوایدا خزمانی تریش ئایا ئێستا هەست ناكەی كە ئەو جلەی دەیكەی تاوانی گەورەیە و حەرامە و خاوەنەكەی موستەحەقی ئاگری جەهەنم دەبێ ئەگەر تەوبە نەكا و حیجابی شەرعی نەپۆشێ,
ئازیزم خۆت بپارێزە لەو تاوانە پێش ئەوەی بگەیتە ئەو ڕۆژەی كە دۆزەخێكان ئاواتە خوازن و دەڵێن: ((رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ)) فاطر: 27
واتە: دەرمان بكە لە دۆزەخ تاكاری چاكە ئەنجام بدەین بە پێچەوانەی كارەكانی پێشوومان.
بەڵێ ئاگری جەهەنەم هەموو ئەو خۆشیانەت لە بیر دەباتەوە كە ئەمرۆئەنجامی ئەدەی وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم )دەفەرموێ: {يؤتى بأنعم من اهل الدنيامن أهل النار فيصبغ في النار صبغة ثم يقال لة يا أبن أدم هل رأيت خيراً قط ؟ هل مربك نعيم قط :قال لا والله يارب}.حديث صحيح.
واتە: بەختەوەرترینی كەسی دونیا لە دۆزەخیەكان لە ڕۆژی كۆتایدا دەهێنرێت و یەك جار هەڵدەكێشرێت بەناو دۆزەخدا و پاشان پێی دەوترێت ئەی مرۆڤ لە ژیانتا خێرت دیوە ئەویش دەڵێ نا سوێند بەخوا لە ژیانمدا نەخێرم دیوە نەخۆشیم دیوە.}
بەڵێ تاوانی باڵا نەپۆشی ئەگەر بەردەوام بی لە سەری وتەوبەی لێ نەكەی ئەوە دەتگەیەنێ بەو جەهەنەمەی كە پێغەمبەر (صلی الله علی وسلم) وەسفی كرد كە ئازارەكەی چەند گەورەیە.
خوشكی ئازیزم لێرەدا پێت دەڵێم تەوبەبكە حیجابێكی شەرعی بپۆشە كە خواو پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بۆ ئەوەی خوا نەجاتت بدا لە دۆزەخ., هەر چەن لەدونیا خۆت بەو جلانە دڵا خۆش كەی یەك لەحزەی مردن دەیبڕێ
ئێستا كە ئەم نوسراوە دەخوێنیتەوە دیارە كە هێشتا لە ژیاندا ماوی فورسەتی تەوبەكردنت ماوە.گوێ بگرە بیخوێنەوە فكری لێ بكەوە بزانە خوای گەورە چی دەفەرموێت:((وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)).النور:31
واتە:ئەی كۆمەڵەی موسڵمانان تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا بۆ ئەوەی سەرفراز بن.
تەوبەیەك كە هەرگیز نەگەڕێیتەوە سەر پۆشاكی پێشوت كە سفوری بوە ,
حیجاب لەبەر بكە چونكە ئەمە من پێت ناڵێم ئەمری خواكەتە, ئەمری پێغەمبەرەكەتە صلی الله علیە وسلم .
خوای گەورە هیدایەتی من و هەموو خوشكێكم بدا بۆ سەر حەق , وە هیدایەتمانبدا بۆ ئەوەی باڵا پۆش بین بە ئیزنی خوا..}
وصلى الله على محمد النبي الأمي وعلى آله وصحبه وسلم