ژمارەی بینین:

بۆچی منداڵەكانمان فێری یەكخواپەرستی نەكەین؟

نوسەر:م/ : سەرتیپ لطیف قادر
بەروار:٢٠١٢/٠٥/١٤

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:
لە پاشاندا: لەراستیدا سەرەتا ویستم پوختەیەك بنوسم دەربارەی یەخواپەرستی، بەجۆرێك كەسەرجەم بەشەكانی لەخۆ بگرێت، چونكە مرۆڤ لەكاتی جێبەجی كردنی پلانێكدا پێویستە نەخشە ڕێگەیەكی لەبەردەستدا واڵا بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو مەبەستەی كە لەهزرو بیریدا گەڵالە بووە بیهێنێتە دی، بەڵام پاش شەن‌و كەون كردن بۆم دەركەوت كەلەوانەیە دووبارە كردنەوەی تێدا رەنگ بداتەوە، بۆیە وام بەباش زانی لەئێستادا تەنها قۆناغەكان باس بكەم، وە هەر موسڵمانێكیش كە مەبەستی بوو دەتوانێت سەرەتا بگەڕێتەوە بۆ كتێبەكانی مامۆستایانی بەڕێزمان بەتایبەت ئەوانەی كە لەبارەی یەكخواپەرستیەوە نوسراون. لەوانە كتێبی (خواپەرستی نەك شەخس پەرستی)ی مامۆستای بەڕێزو خەمخۆر م/عبداللطیف احمدو كتیێبی (لا إله إلا الله) (ماناكەی، پلەی وپایەی، فەزڵ وگەورەیی یەكەی، شوێنەواری لەتاك وكۆمەڵدا) وەرگێڕانی مامۆستای بەڕێزم م/صلاح الدین عبدالكریم پاشان بەشێوەیەكی دروست وبەگیانێكی بەرپرسیاریانەوە لەژیانی جگەرگۆشەكانی دا جێبەجێ‌ ی بكات.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (كَفَى بِالْمَرْءِ إِثْمًا أَنْ يُضَيِّعَ مَنْ يَقُوتُ)( أخرجه مسلم، وأحمد (2/160 ، رقم 6495) ، وأبو داود (2/132 ، رقم 1692) ، والحاكم (1/575 ، رقم 1515) ، والبيهقى (7/467 ، رقم 15472) . وأخرجه أيضًا : الطيالسى (ص 301 ، رقم 2281) ، والبزار (6/392 ، رقم 2415) ، وابن حبان (10/51 ، رقم 4240) ، والنسائى فى الكبرى (5/374 ، رقم 9177) .) .
واتە: ئەوەندە بەسە بۆ گوناهباری پیاو كەئەو كەسانەی بەخێویان دەكات پشتگوێیان بخات.
دەی چ پشتگوێ‌ خستنێ‌ پڕ مەترسیترە لەپشتگوێ خستن ولەكیس چوون ولادانی دڵەكان بەهۆی فەرامۆشكردنەوە؟!
ئایا دەگونجێ‌ بەهۆی دەستخستنی بژێوییەوە پەروەردە كردنی دڵ و دەروونیان فەرامۆش بكەین؟ دەی چ پشتگوێ‌ خستنێك سەختترە لە لەكیس چوونی دڵ‌و ئاوەز (عقل)ورەوشتی منداڵان، تەنها جەستەكەیان مابێتەوە وەك داری وشكی هەڵپسێردراو، نەبێتە خاوەنی عەقیدەو بیروباوەڕێكی گەورەو نەژی لەپێناو غایەو مەستێكدا؟!
دەی چ پشتگوێ خستنێكك سەختترە لەچوونە دەرەوەی ئیسلام ودژایەتی كردنی ئەحكامەكانی، زۆرێك لەباوكان بۆ خۆدزینەوە لەو بەرپرسیارێتییەی كە لەئەستۆیاندایە‌و، خۆدەرباز كردنی لەو بێزارییەی كەهەندێك جار بەدەستیانەوە دەیچێژن، ژوورێكیان بۆ تایبەت دەكەن وپلستیشنێكیان بۆ ئامادە دەكەن، بۆ ئەوەی لەدوای تەواو بوونی كاتی قوتابخانە بەیاری كردنەوە سەرقاڵیان بكەن تاكو نوستن، كەئەمە ئەو پەڕی دڵ ڕەقی‌و بەهەدەردانی ئەو ئەمانەتەیە كەخوای گەورە پێیانی بەخشیوە بۆیە داواكارم پەروەردەكاران لەخەوی قوڵی بێ‌ ئاگایی بێداربنەوە وگوێیان رادێرن بۆ فەرمایشتەكانی خوای گەورەو پاشان پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم)، ولەهەموو هەڵسو كەوتێكیاندا جێبەجیێ‌ بكەن