ژمارەی بینین:
دایكی بڕواداران (عائیشەی كچی ئەبو بەكری صدیق) (خوایان لێ رازی بێت) (بەشی دووەم)
نوسەر:دایكی ئەلەند
چیرۆكی هاوسەرگیری پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)لەگەڵ خاتوو عائیشە(خوای لێ رازی بێت):بەروار:٢٠١٢/٠٥/١٠
(امام الذهبي) دەڵێ (نەفیسەی كچی مونەبە ه)ئەیزانی ماڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چەندە پێویستی بەئافرەتێك هەیە بۆیە خاتوو سەودەی بۆ دیاری كرد.
دوای سێ ساڵ خاتوو عائیشەی خواست بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ئەبوبەكر وپێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بەهێزتر بێت .
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)چەند جارێك لەخەودا بینیویەتی ئەمەش بەرزیی وشكۆمەندیەكی گەورەیە بۆ دایكمان عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێ) لەبەردەقی ئەم فەرموودەیە: :(عن عائشة قالت: ان جبريل جاء بصورتها في خرقة حرير خضراء الى النبي(صلى الله عليه وسلم) فقال: (هذه زوجتك في الدنيا والاخرة)( ).
واتە: عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێ) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی (لە خەودا جبریل هاتە لام شێوەی تۆی لەناو پارچە حەریرێكی سەوز دانابوو ووتی (ئەوە خێزانتە لەدونیاو ئاخیرەت؟؟) لەفەرموودەیەكی تر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێ: كە پەڕۆكەی لادا دەركەوت تۆی، دەمووت ئەگەر ئەوە لای خوابێت بۆ خۆی جێ بەجێ ی ئەكات) . پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خاتوو عائیشەی لە تەمەنی شەش ساڵی مارەكرد لەتەمەنی نۆ ساڵی گواستیەوە مانگی ڕەمەزان تەواو بوو شەوال هات لە ساڵی دووەمی كۆچی لەدوای شەڕی بەدر كاتێ یەكخواپەرستەكان زۆر دڵخۆش بوون بە سەركەوتنیان لە شەڕی بەدری گەورە بۆیە خۆشیەكەیان تەواوتر بوو بە هاوسەرگیری پیرۆزی (صلى الله عليه وسلم) بۆ خاتوو عائیشە كە بووبە دایكی باوەڕداران, لەم ڕۆژە خۆشەدا خەڵك لەماڵی ئەبو بەكر(ڕەزای خوای لێبێت) كۆبوونەوە بەڵام دەربارەی ئەم ڕۆژە شاد و مێژووییە گێڕانەوەی بۆ دایكمان خاتوو عائیشە(ڕەزای خوای لێبێت) بەجێ ئەهێڵین {عن عائشة(رضي الله عنها)قالت) : زوَجَني النَبي وأنا بِنتُ ستِ سنين, فَقَدمنا المدينة فنزلنا في بَني الحارث بن خَزرج فوعكت فتمزق شعري فوفى جميمة, فاتتني أمي( أم رومان), وإني لَفي أرجوحة ومعي صواحب لي فصرخت بي فأتيتها, لاأدري ماتريد بي فأخذت بيدي حتى أوقفتني على باب الدار, وإني لآنهج حتى سكن بعض نفسي .ثم أخذت شيئا من الماء فمسحت به وجهي ورأسي, ثم أدخلتني الدار, فاذا نسوة من الأنصار في البيت, فقلن: على الخير والبركة . فأسلمتني اليهن, فأصلحن من شأني, فلم يرعني الا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ضحى, وأنا يومئذ بنت تسع سنين}( )
واتە(دایكمان عائیشە(ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە دەفەرمووێ:{پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) منی خواست تەمەنم شەش ساڵان بوو، چوینە مەدینە لە(بەنی حارسی كوڕی خەزرەج )دابەزین، لەبەر تینی گەرما قژم شێواو ئاڵۆز ببوو, دایكم هات ئوم ڕومان, من لەناو جۆلانەیەك بووم لەگەڵ هەندێ لەهاوڕێكانم هاواری كردو چووم بەدەنگیەوە نەم ئەزانی چی لەمن ئەویست دەستی گرتم وهەتا لای دەرگای ماڵ وەستاندمی, منیش هەڵوەستەیەكم كرد تا هەناسەم ئارام بۆوە, ئینجا هەندێ ئاوی هێناو بەڕوخسارو قژی داهێنام, ئینجا بردمیە ژوورەوە هەندێ لەئافرەتانی ئەنصار لەژوورەوە بوون, ووتیان لەسەر خێرو فەڕ, ئینجا دامی بەم ئافرەتانە, ئەوانیش هەندێ چاكیان كردم وچاودێریان كردم تا چێشتان (ضحی), ئینجا دامیان بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) من ئەو كات كچێكی تەمەن نۆ ساڵ بووم.
لەوانەیە زۆر لەنەفامەكان لۆمەو توانج بگرنە ئەم هاوسەرگیریە, دەڵێن كچێكی لەتەمەنی كچەكانی هێناوە لە ڕووی كەسایەتی ودەروونی كۆمەڵایەتی كامڵ نەبووە، بەڵام دەبێ ئەوانە ڕەچاوی ژینگەی دوورگەی عەڕەب بكەن كەزۆر بە زووی كچانیان دەگاتە تەمەنی باڵغ بوون، وە نمونەی لەو جۆرەمان زۆرە: عومەری كوڕی خەتتاب كاتێ كچی ئیمامی عەلی(ڕەزای خوای لێبێت) هێناوە لەتەمەنی كچەكانی بووە، وە(عبدالمطلب)باپیرەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كاتێ ژنی هێنا لەگەڵ كوڕەكەی(عبدالله) لە هەمان ڕۆژ زەماوەندی كردووە تەمەنی زۆر گەورە بوو لاوازو شەكەت ببوو, لە هەموو زەمان و سەردەمێك كچی بچووك شووی كردووە بەپیاوی بەتەمەن و كەسیش ڕەخنەی لە كەس نەگرتووە بەڵام ئەگەر ئەو كارە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بیكات دەبێ بوركان هەستێ و زەمین لەرزە ڕوو بدات, زۆر لەدوژمنانی ئیسلام ئەیكەنە بەڵگەی بێ بایەخ بۆ سووك كردنی كەسایەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)كە خوای گەورە بەرزی كردووەو هەیبەتو ڕێزی پێ بەخشیوە بەجۆرێك بەقسەی هیچ كەسێك لەڕێزی كەم نابێتەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هیچ كارێكی نەكردووە خوا فەرمانی پێنەكردبێ وئەم هاوسەرگیریەش حیكمەت و پەندو وانەی بەسوودی تێدایە, خاتوو عائیشە(ڕەزای خوای لێبێت) ئافرەتێكی ژیرو بیر تیژ بووە وەك ئاشكرایە مرۆڤــــ لەخوار تەمەنی بیست ساڵی زوو شت وەردەگرێ و درەنگ لەبیری دەچێتەوە وەك دەڵێن (وەرگرتنی زانیاری لەتەمەنی منداڵی وەك نەخشە لەسەر بەرد) پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)خاتوو عائیشەی كرد بەپردو ئەڵقەی بەیەك گەیاندنی لەگەڵ ئافرەتە باوەڕدارەكان بۆیە هەر لەمنداڵیەوە لەقوتابخانەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)پەروەردە بووەو زانستی وەرگرتووە .
ئەم بووكە بچكۆڵانە چووە ماڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كەپێك هاتبوو لە ژوورێكی بچووك لەقووڕ دروست كرابوو سەرەكەی حەسیری خورمابوو لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).هەرچەندە مرۆڤێكی ئاسایی نەبوو وەحی لەلای خواوە بۆ هاتبوو كۆتا پێغەمبەر بوو وخاوەن كەسایەتیەكی ناوازەو سەرسوڕهێنەر بوو، بەڵام لەماڵێكی سادەو ساكار دەژیا دوور لەشتومەكی بەنرخ و گرانبەهاو مۆدێرن، عائیشە دەفەرموێ پەنجا ساڵ دوای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ژیاوم هیچ كەلو پەلێكم نەگۆڕیوە لەم ماڵە، ئەم بووكە چاوی كردەوە لەماڵێك كەپڕبوو لەبەرپرسیارێتی و ماندووبوون بەڵام هەستی بەزەحمەتی ژیانی نەئەدەكرد، بەڵكو لەسەر پەیژەی منداڵی یاری ئەكرد پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بە بوونی ئەو لەماڵەكەی زۆر بەختەوەر بوو هیچ كات بێزار نەئەبوو، هەندێ جار هاوڕێیەكانی عائیشەی دەهێنا یاری لەگەڵ بكەن، یاخود لەسەر شانی دائەنا بۆ ئەوەی سەیری ڕەش پێستە حەبەشیەكان بكات كاتێ یاریان بە تیرو شیرەكانیان ئەكرد .
زۆر حەزی ئەكرد ببێت بە دایك بەڵام خوای كاربەجێ پێی نەبەخشی، بۆ ئەوەی لەپەیامی دایكایەتی بێبەش نەبێ خوشكەزاكەی(عبدالله ی كوڕی زوبەیری كوڕی عەوامی) بەخێو كردووە. هەر بۆیە كونیەی (ئوم عبدالله)بوو، وە دوای ئەو (قاسمی كوڕی عبدالرحمن)ی برای بەخێو كردووە.
{عن عائشة قالت: قدم رسول الله في غزوة تبوك او خيبر، وفي سهوتها ستر فهبت ريح فكشفت ناحية الستر من بنات لعائشة ــ لعب ــ فقال ((ماهذا يا عائشة؟))قالت بناتي. ورأى بينهن فرساً له جناحان من رقاع، فقال ((ماهذا الذي ارى وسطهن؟)) قالت فرس.((وماهذا الذي عليه؟)) قالت: جناحان.قال((فرس لهاجناحان؟))،قالت: اما سمعت ان لسليمان خيلاً لها اجنحة؟ قالت: فضحك حتى رايت نواجذه)( رواه ابو داود(4932)،والنسائي في (الكبرى)وقال ارناؤوط حديث صحيح. ). واتە: دایكمان عائیشە دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) گەراِیەوە لە شەڕی(تەبوك و خەیبەر) منیش هەندێ بووكەڵەم هەبوو دام پۆشی، بایەك هات پەڕۆكەی لاداو بوكەڵەكان دەركەوتن پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)فەرمووی: ئەوە چیە؟ ووتم: (ئەوە كچەكانمن ) پێغەمبەر بینی لەنێوانیان ئەسپێك دوو باڵی پێوە لكابوو فەرمووی: ئەی ئەوە چیە؟: لە ناوەڕاستیان ووتم: ئەسپی دوو باڵە!ووتی: ئەسپ دوو باڵی هەبێ؟! ووتم: ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)نەت بیستووە پێغەمبەر سولەیمان(صلى الله عليه وسلم)ئەسپێكی دوو باڵی هەبووە؟ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)زۆر پێكەنی زۆر تا خڕێیەكانی دەركەوتن)
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زۆری خۆش ویستووەو فەرموویەتی: (فضل عائشة على النساء كفضل الثريد على سائر الطعام))( ).واتە: چاكێتی عائیشە بەسەر هەموو ئافرەتان وەك چاكێتی (تریتی مەرەگەی گۆشت) وایە بەسەر هەموو خواردنەكانەوە.
لەنعمانی كوڕی بەشیرەوە (ڕەزای خوای لێ بێ)دەگێڕێتەوە: (ڕۆژێك ئەبوبەكر مۆڵەتی وەرگرت بچێتە ژوورەوە گوێی لەعائیشە(ڕەزای خوای لێ بێ) بوو دەنگی بەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بەرز ئەكردەوە، ئەبو بەكر(ڕەزای خوای لێبێت) پێی ووت: فڵانی كچی فڵان ئەوە دەنگ بەسەر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)بەرز ئەكەیتەوە؟ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كەوتە نێوانیان وئەبو بەكری هێمن كردەوە ئەویش چووە دەرەوە، ڕۆژێكی تر مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی وەرگرت گوێی لەپێكەنینیان بوو فەرمووی: بەشدارم كەن لە خۆشیتان وەك بەشدارتان كردم لەشەڕتان).
عائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) زۆر دڵ فراوانو دەست كراوە بوو ئارامگر بوو لەسەر هەژاری و برسێتی چەند ڕۆژێك ئاگری لەماڵی نەكراوەتەوە تەنها بەخورماو ئاو ڕازی بوون.
دوای كۆچی دوایی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هەموو خەلیفەكان ڕێزی دایكانی باوەڕدار واتە خێزانەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) یان ئەگرت بەتایبەتی دایكمان عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێ)لەسەردەمی خەلافەتی (معاویە)ڕۆژێك معاویە سەد هەزار درهەمی بۆنارد ئەویش دابەشی كرد بەسەر هەژاران وهیچیش لەماڵی خۆی نەبوو، ( بورەیرە) ی خزمەتكاری ووتی: تۆبەڕۆژوو بووی نەدەبوایە هەندێك گۆشتت بۆ بەربانگ بكڕیایە؟ عائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) فەرمووی: ئەگەر بەبیرت بهێنایەمەوە ئەوەم ئەكرت.
عائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) ئەگێڕێتەوە ئافرەتێكی هەژار هات دوو كچی لەگەڵ بوو داوای لێكردم منیش تەنها دەنكە خورمایەكم شك ئەبرد پێم دا ئەویش لەتی كردوو هەر كچێك ولەتێكی پێدان لەدوای هەڵسان وڕۆیشتن، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)هاتەوە منیش بۆم گێڕایەوە فەرمووی: (چەندە بۆ كچەكانی باش بێت دەبێتە دیوارێك بۆی لە ئاگری دۆزەخ).
عروەی كوڕی زبێر واتە كوڕی ئەسمای كچی ئەبوبەكر خوشكی عائیشە ( رەزای خوایان لێ بێ) دەگێڕێتەوە:{عائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) بەردەوام بەڕۆژوو ئەبوو جگە لەجەژنەكانی(ڕەمەزان وقوربان) ووتی: ڕۆژێكیان چووم بۆماڵی عائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) نان بخۆم سەلامم كرد چووم نانم خوارد عائیشە ( ڕەزای خوای لێ بێ) خەریكی قورئان خوێندن بوو ئایەتی [فمنَ الله عََلينا وَوَقَنا عَذابَ السَموم] ئەخوێند وئەپاڕایەوەو ئەگریا دووبارەی ئەكردەوە منیش چوومە بازار بۆ هەندێ پێویستی گەڕامەوە بینیم هەر لەشوێنی خۆی وەستابوو نوێژی ئەكردو ئەگریا}.
خاتوو عائیشە ( ڕەزای خوای لێ بێ) ژیانی بەسەر برد گوێی نەئەدا بەو شتانەی لە دەورووبەری ڕوو ئەدەن, برسیەتی بێزاری نەئەكرد بەردەوام موسڵمانە هەژارەكانی لەیاد بوو, چونكە ئەو قوتابی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) ئەیزانی ژیانی دونیا فانیە ومیوان ونامۆین لەم دونیایە بۆیە كارێكی وەهای ئەنجام دەدا كە باشترین توێشوو بێت و زۆرترین پاداشتی پێ بەدەست بێنێ, بەم كارانەی ڕۆژ بەڕۆژ خۆشەویستی لەدڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) زیاتر ئەبوو، ئەنەسی كوڕی مالك ( ڕەزای خوای لێ بێ) ئەفەرمووێ:{ یەكەم خۆشەویستی لەئیسلام سەری هەڵدا خۆشەویستی پێغەمبەر بوو بۆعائیشە( ڕەزای خوای لێ بێ) } وەخوای گەورەش فەزڵ و گەورەیی زیاتری پێدەبەخشی بەجبریل سەلامی بۆ ئەنێرێ {لەئەبوو شەهابەوە ئەبو سەلەمە دەڵێ: عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێ) ئەفەرمووێ ڕۆژێك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەی عائیشە ئەوە جبریلە سەلامت لێ ئەكات, منیش وتم سەلام وڕەحمەت وبەرەكەتی خوای لێ بێت }.