ژمارەی بینین:

دایكی بڕواداران (عائیشەی كچی ئەبو بەكری صدیق) (خوایان لێ‌ رازی بێت)

نوسەر:دایكی ئەلەند
بەروار:٢٠١٣/٠٤/٠٩

الحمد لله رب العالمین والصلاە والسلام علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه أجمعین
عائیشەی كچی ئەبو بەكر(خوایان لێ‌ رازی بێت)
باسی ئەم جارە ئەسوڕێتەوە لەدەوری ئەستێرەیەكی تر كە بە ڕووناكی باوەڕ دونیای پڕكرد، ئافرەتێكی بەجەرگ‌و زانا، ڕاستگۆی كچی ڕاستگۆ، زاناترین ئافرەتی دونیا گوڵێك لەو گوڵەی ڕەگی لە ناخی زەوی و قەدی لە بەرزایی ئاسمانەكانە ئەم گوڵەی بە زوهدو پاكی وزانست گەردوونی پڕ كرد، ئەو پاك داوێنەی لەحەوت چینی ئاسمانەكان خوای كاربەجێ‌ پاكیەتی ئەوی دەرخست، ئەویش خاتوو عائیشەیە (ڕەزای خوای لێ بێ)
باوكی: (عبدالله ی كوڕی ئەبو قوحافەی

كوڕی عوسمانی كوڕی عامری لوئەی قوڕەیشی تەمیمی¬یە نازناوی ئەبو بەكری صدیقە (ڕەزای خوای لێ بێ) خۆشەویسترین خەلقی خوایە لەلای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بەپێی ئەم فەرموودەیە لەعەمری كوڕی عاص دەگێڕێتەوە: ووتم ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خۆشەویسترین كەس لای تۆ كێ‌ یە؟ فەرمووی: (عائیشە)، ووتم: ئەی لەپیاوان؟ فەرمووی: باوكی، واتە ئەبو بەكر!).
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)دەفەرمووێ‌: ((.....مانَفعني مال أحد قَط مانَفَعَني مال أبي بكر)).
واتە: هەركەسێكم بانگـهێشت كردبێ‌ بۆ ئیسلام دوودڵ بووەو هەندێ‌ بیری كردۆتەوە جگە لە ئەبو بەكر,وەسوودم لەهیچ ماڵ وسامانێك وەرنەگرتووە وەكو سامانی ئەبو بەكر .
دایكی: (ئوم ڕومانی كچی عامرە) زۆر خزمەتی ئیسلامی كردووە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەبارەیەوە دەفەرمووێ‌:
(من سرهُ ان ێنڤر الی امراە من حور العین فلێنڤر الی أم رمان)( ).
واتە: ئەگەر یەكێك ویستی سەیری حۆری بەهەشت بكات با سەیری ئوم ڕومان بكات.
براكەی: (عبدالرحمن)ە هاوەڵێكی تیر هاوێژو ئازاو چاونەترس بووە .
خوشكەكەی: ئەسمای خێزانی هاوەڵی بەڕێز (زوبەیری كوڕی عەوام)ە كەلە (العشرە المبشرە)یە، خاتوو ئەسما‌و( ڕەزای خوای لێ بێ) كاتێ‌ باوكی‌و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەئەشكەوت مانەوە توێشوو خواردنی بۆ ئەبردن، تەمەنی (100)سەد ساڵ بووە لەم ماوەی تەمەنی زۆر خزمەتی ئەم ئایینە پیرۆزەی كردووە.
داپیرو باپیری: ئەبو (قوحافەو ئوم خەیر) ن دوو هاوەڵی بەڕێزو شكۆداری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوونە.
ئەمە بوو ئەو خێزانە بەڕێزەی كە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێ) تێیدا گەشەی كردووەكە، وە(ڕەزای خوای لێ بێ) دەفەرمووێ‌: (دایك و باوكم هەست پێنەكردووە ئیلا ئەوان باوەڕدار بوون).