ژمارەی بینین:

فەرموودەی سێیەم(حەقی خوای گەورە لە سەر بەندەكانی)

نوسەر:(الشيخ ربيع بن هادي المدخلي)/ وەرگێڕانى:يحيى ستار شيخانى
بەروار:٢٠١٣/٠١/١٧

عن معاذ بن جبل – رضي الله عنه – قال كنت رديف النبي (صلى الله عليه وسلم) على حمار ، فقال لي : « أتدري ما حق الله على العباد وما حق العباد على الله ؟ قلت : الله ورسوله أعلم. قال حق الله على العباد أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئاً، وحق العباد على الله أن لا يعذب من لا يشرك به شيئاًِ. قلت : يا رسول الله أفلا أبشر الناس ؟. قال : لا تبشرهم فيتكلوا ».
أخرجه البخاري ومسلم والترمذي وابن ماجه وأحمد.
واتە: لە(مُعاذ)ی كوڕی (جبل)ەوە (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) ئەفەرموێت: لە دوای پێغەمبەری خواوە بووم (صلى الله عليه وسلم) لە سەر گوێ درێژێك, پێی وتم: ((ئایا ئەزانیت مافی خوای گەورە لە سەر بەندەكان چییە و مافی بەندەكانیش لە سەر خوای گەورە چییە؟ منیش لە وەڵامدا وتم: خوای گەورەو پێغەمبەرەكەی باشتر ئەزانن

پێغەمبەر فەرمووی: مافی خوای گەورە لە سەر بەندەكانی: ئەوەیە بیپەرستن و هاوبەشی بۆ ئەنجام نەدەن بە هیچ شێوەیەك, وە مافی بەندەكانیش لە سەر خوای گەورە ئەوەیە كە سزای ئەو كەسانە نەدات كە هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن, وتم ئەی پێغەمبەری خوا ئایا موژدە بدەم بە خەڵكی؟ پێغەمبەری خوای(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: موژدەیان مەدەرێ چونكە سست ئەبنەوە و عیبادەت ئەنجام نادەن بە باشی.

گێڕەڕەوی فەرموودەكە:
موعازی كوڕی جەبەلی كوڕی (عەمر)ی كوڕی ئەوس(الانصاری الخزرجي)باوكی عبدالرحمن, هاوەڵێكی بە ناوبانگك لە ناودارانی هاوەڵان, (من أعیان الصحابة) بەشداری جەنگی (بەدر) و دوای (بەدر)یشی كردووە, یەكێك بووە لەوانەی كەزۆر شارەزا بووە لە زانست و ئەحكامی قورئان, ساڵی هەژدە لە وڵاتی شام نزیك (عمواس) بە نەخۆشی (تاعون)كۆچی دوای كردووە.

شیكردنەوەی وشەكان:
ردیف: سوارێك لەپشتەوە
حق الله علی العباد: ئەوەیە كە مافی بەسەریانەوەیە لەپەرستن و گوێڕایەڵیدا.
حق العباد علی الله: ئەوەیە مافی نیعمەت و چاكەو فەزڵی خوای گەورە بەسەر بەندەكانەوە, ئەویش خوای گەورە فەزڵێك و چاكەیەكە كردوێتی بە سەر نەفسی خۆیەوە بۆ ئەوانەی كە خوای گەورە بەتاك دائەنێن بە نییەتێكی پاكەوە, وە ماف نییە بەسەر خوای گەورەوە كە پێویست بێت بە ئەقڵ و بیر و هۆش وەكو(معتزلة) وای بۆ ئەچن.
أفلا أبشرالناس: هەواڵیان پێ بدەم بۆیان ئاسان بێت .
یتكلوا: پشت ببەستن .