ژمارەی بینین:
مقتطفات من كتاب عمدة الاحكام (1) گرنگی نوێژی عەسر
نوسەر:یحیی ستار شێخانی
مقتطفات من كتاب عمدة الاحكام (1)بەروار:٢٠١٧/٠١/١١
گرنگی نوێژی عەسر
عن علي رضي الله عنه – أن النبي صلى الله عليه وسلم – قاليوم الخندق: ((ملأ الله قُبُورهم و بُيُوتهم ناراً ، كما شغلونا عن الصلاة الوسطى حتى غابتِ الشمسُ)). رواه البخاري ومسلم
واتە: عەلی رەزای خوای لێبێتدەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) كە لە رۆژی خەندەقدا بە بێ باوەڕانی وت: خوای گەورە قەبر و ماڵەكانیان پڕ لە ئاگر بكات، چۆن ئێمەیان سەرقاڵ كرد لە نوێژی عەسر تاوەكو خۆر ئاوا بوو.
لە فەرموودەیەكی تردا پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: ((من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله)) رواه امام احمد في مسندة (26946)
واتە: هەركەسێك نوێژی عەسری بفەوتێت هەرچی كردەوەی هەیە پوچەڵ دەبێتەوە و نامێنێت.
مەبەست لەم فەرموودەدا ئەوەیە كە ئەو كەسە بە بێ عوزر نوێژەكەی بفەوتێت.