ژمارەی بینین:
جیاوازی نێوان حه‌دادی و سه‌له‌فی
نوسەر:د. هیوا نجم ا‌لدین شێخانی
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه‌سانیك به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كات به حه‌دادییه‌ت و توندڕه‌و ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه‌ش سه‌له‌فی بێت و شوێنكه‌وته‌ی رێبازی سه‌له‌فیه‌ت بێت، بۆیه تۆمه‌تی حه‌دادییه‌ت هه‌ر وا شتێكی ئاسان نیه كه هه‌ر كه‌سێكت به دڵ نه‌بوو ئیتر ئه‌م وشه‌ی پێوه بلكێنی، وه خه‌ڵكی پێویسته وریا بن كه حه‌دادییه‌ت گروپێكی گومڕان به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌ناسرێن، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگ بوو ئه‌وه‌یه كه خۆمان به‌ری بكه‌ین له و گروپه وه مه‌نهه‌جی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر سیفه‌ته‌كانی ئه‌واندا روون بكه‌ینه‌وه - كه ئه‌و سیفاتانه‌ش چه‌ند خاڵێكی روونه وه‌ك شێخ ره‌بیع باسی كردووه- وه پێویسته بزانین كه سه‌له‌فییه‌كان كێن و سیفاتیان چۆنه، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه : بەروار:٢٠١٥/١٠/٠١
1) حه‌دادییه‌كان: رقیان له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌یه به‌تایبه‌ت زانایانی سه‌رده‌م و زانایانی شاری مه‌دینه، تا ڕاده‌یه‌ك گه‌شتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه قسه به ئیبن ته‌یمیه و ئیبن قه‌یم و ئیبن ئه‌بی العز بكه‌ن.
سه‌له‌فییه‌كان: زانایانیان خۆش ده‌ویت وئیبن ته‌یمیه وئیبن قه‌ییم و ئیبن باز و ئه‌لبانی و ئیبن عوسه‌یمن به پێشه‌وای خۆيان ده‌زانن، هه‌روه‌ها زانایانی شاری مه‌دینه‌ش به هه‌مان شێوه له‌وانه شێخ ره‌بیع و شێخ موحسین عه‌بباد و شێخ عوبید و شیخ محمد و شێخ سوحه‌یمی و شێخ عبدالله البخاری- خوا بیانپارێزێت-
2) حه‌دادییه‌كان: هه‌ركه‌سێك بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه لای حه‌دادییه‌كان یه‌كسه‌ر موبته‌دیعه و بیدعه‌چیه، لای ئه‌وان ئیبن حه‌جه‌ر له سه‌ید قوتب خراپتره.
سه‌له‌فییه‌كان: بڕوایان وایه مه‌رج نیه كه هه‌ركه‌سێك بیدعه‌یه‌كی ئه‌نجامدا یه‌كسه‌ر ببێت به بیدعه‌چی و ته‌بدیع بكرێت، وه بڕوایان وایه ئیبن حه‌جه‌ر زانایایه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌شی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ید قوتب گومڕاو سه‌رلێشێواوه و دووره له ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌وه، وه دامه‌زرێنه‌ری فیكری ته‌كفیره له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواییدا.
3) حه‌دادییه‌كان: ته‌بدیع كردنی ئه‌و زانایانه‌ی كه هاوڕا نین له‌گه‌ڵیان له‌و خاڵه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته بیدعه‌یه‌كه‌وه ئیتر بیدعه‌چی بیت و ته‌بدیع بكرێت، لای ئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌س نیه به‌ته‌نها بڵێیت فڵان ئه‌شعه‌رییه یان بیدعه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌تی تێدایه، به‌ڵكو لای ئه‌وان پێویسته بوترێت ئه‌و كه‌سه بیدعه‌چییه، ئه‌گه‌ر نا هه‌جرت ده‌كه‌ن، وه دژایه‌تیت ده‌كه‌ن، به‌لكو ته‌بدیعت ده‌كه‌ن و به‌تۆش ده‌ڵێن موبته‌دیع!!.
سه‌له‌فییه‌كان: ئه‌و زانایانه به پێشه‌وا وسه‌رمه‌شق ده‌زانن نه‌ك بیدعه‌چی، وه به ئامۆژگاریكا‌ر و مامۆستا و ده‌مڕاستیان ده‌زانن نه‌ك موبته‌دیع، وه‌ك شێخ ره‌بیع و شێخ عوبید و شێخ محمد ......
4) حه‌دادییه‌كان: لای حه‌دادییه‌كان حه‌رامه ڕسته‌ی – به‌ڕه‌حمه‌ت بێت- به‌كاربهێنیت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته بیدعه‌وه، وه جیاوازی ناكه‌ن له نێوان كه‌سێكی جه‌همی و رافیزی و قه‌ده‌ری، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه زانایه به‌ڵام توشی بیدعه‌یه‌ك بووه- ئه‌مه‌یان دروسته رسته‌ی به‌ره‌حمه‌تی بۆ به‌كاربهێنریت-.
سه‌له‌فییه‌كان: جیاوازی ده‌كرێت له نێوان جه‌همی و قه‌ده‌ری و رافیزه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه زانایه‌كی ئه‌هلی سوننه‌یه و تووشی بیدعه‌یه‌ك بووه.
5) حه‌دادییه‌كان: لای ئه‌وان هه‌ركه‌سیك داوای ره‌حمه‌ت بكات بۆ ابو حنیفه و ابن جوزی و شوكانی و ابن حجر و نه‌وه‌وی ئه‌وه بیدعه‌چی وموبته‌دیعه.
سه‌له‌فییه‌كان: لای سه‌له‌فییه‌كان ئه‌بو حه‌نیفه و شه‌وكانی و ئیبن حه‌جه‌ر و نه‌وه‌وی چه‌ند زانایه‌كن كه خزمه‌تیان به ئیسلام كردووه و داواكارین له خوای گه‌وره له كه‌موكوڕیی و هه‌ڵه‌كانیان ببورێت
6) حه‌دادییه‌كان: زێده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له محمود حه‌داد دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پله‌ی زۆر به‌رزه له زانست و عیلمدا، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی له‌كه‌داركردن و ناشیرین كردنی زانا گه‌وره‌كانی ئه‌هلی سوننه‌یه.
سه‌له‌فییه‌كان: محمود حه‌داد گومڕا و گومڕاكه‌ره دووره له ڕێبازی سه‌له‌فییه‌ته‌وه، وه بیدعه‌چییه، وه پێشه‌وای حه‌دادییه‌كانه نه‌ك پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه.
7) حه‌دادییه‌كان: نه‌فره‌ت له‌خه‌ڵكی موسڵمانی دیاری كرا‌و ده‌كه‌ن (لعن المعین)، تا گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ندێكیان نه‌فره‌ت له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌كه‌ن، وه هه‌ندێكی تریان كافری ده‌كه‌ن.
سه‌له‌فییه‌كان: به‌ڵام له رێبازی ئه‌هلی سوننه‌دا نه‌فره‌ت كردن له خه‌ڵكانێكی موسڵمانی دیاری كرا‌و دروست نیه، چ جای ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ش، وه خۆشمان ده‌وێت، وه خۆشه‌ویستی ئه‌و دیندارییه، وه قسه‌ی ناشیرین ونه‌فره‌ت لێ كردنی گومڕاییه.
8) حه‌دادییه‌كان: په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی حیزبی و فاسق دا هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا دژایه‌تی سه‌له‌فییه‌كان ده‌كه‌ن و قین له‌دڵن به‌رامبه‌رییان.
سه‌له‌فییه‌كان: ئه‌هلی سوننه‌یان خۆش ده‌وێت و به به‌زه‌یین به‌رامبه‌رییان، وه به‌دوورن له دوستایه‌تی كردنی كه‌سی حیزبی یان په‌یوه‌ندی دروست كردن له‌گه‌ڵیان.
9) حه‌دادییه‌كان : خۆشاردنه‌وه و خۆده‌رنه‌خستن و به‌ناوی خوازراوه قسه ده‌كه‌ن.
سه‌له‌فییه‌كان: به‌ئاشكرا بانگه‌واز ده‌كه‌ن و مه‌نهه‌جیان روون و ئاشكرایه و ناو وناونیشانیان شاراوه نیه كه سه‌له‌فیین نه‌ك حه‌دادیی.
10) حه‌دادییه‌كان: بنه‌ماكانی ئه‌هلی سوننه له بواری جه‌رح وته‌عدیل دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، وه زانایانی ئه‌هلی جه‌رح و ته‌عدیل به‌كه‌م سه‌یر ده‌كه‌ن و بڕواییان به قاعیده و بنه‌ماكانی ئه‌وان نیه.
سه‌له‌فییه‌كان: ئه‌و بنه‌مایانه به أصول ومه‌نهه‌جی خۆیان ده‌زانن كه زانایانی ئه‌هلی سوننه له بواری جه‌رح و ته‌عدیلدا باسیان كردووه و له رێباز و بنه‌ماكانی ئه‌وان لا ناده‌ن، نه حه‌دادی و توندڕه‌ون ، وه نه ممیع وشلڕه‌و، به‌ڵگو ریبازی سه‌له‌فیان هه‌ڵبژاردووه له نێوان كورتڕه‌وی و توندڕه‌ویدا.
11) حه‌دادییه‌كان: بنه‌ماكانی ئه‌هلی سوننه له‌بواری مه‌صڵحه‌ت و مه‌فسه‌ده‌دا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
سه‌له‌فییه‌كان: بڕوایان وایه كه ئه‌و قاعیدانه هه‌مووی له بنه‌ماكانی ئه‌هلی سوننه‌یه له‌وانه:
1-الشريعة مبناها على تحقيق مصالح العباد ودرء المفاسد عنهم في الدنيا والآخرة
2- درء المفاسد مقدم على جلب المصالح
3- قاعدة ارتكاب أخف الضررين....
12) حه‌دادییه‌كان: دژایه‌تی شێخ ئه‌لبانی و زانایانی شاری مه‌دینه ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ڕواڵه‌ت وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه شێخ محمدی كوڕی عبدالوهابیان خۆش ده‌وێت.
سه‌له‌فییه‌كان: ئه‌لبانی و زانایان شاری مه‌دینه به پێشه‌وای خۆیان ده‌زانن و له‌به‌ر خوا خۆشیان ده‌وێن، وه ئیمام محمدی كوڕی عبدالوهاب زانا و ئیمام و تازه‌كه‌ره‌وه‌ی ئاینی ئیسلامه له‌سه‌ر ده‌می خۆییدا.
13) حه‌دادییه‌كان: شێخ ره‌بیع و ئه‌و زانایانه‌ی كه له حه‌قدا دیفاعی لێ ده‌كه‌ن، وه ئه‌ندامانی سایتی سه‌حابی سه‌له‌فی به مورجئیه ده‌زانن.
سه‌له‌فییه‌كان: له بواری ئیماندا ئه‌وه ده‌ڵێین كه زانایان وتوویانه له‌وانه‌ش شێخ ئه‌لبانی و شێخ ره‌بیع، كه فه‌رموویانه: كرده‌وه به شێكه له‌ئیمان، وه شیخ ئه‌لبانی و شێخ ره‌بیعیش به ئه‌هلی سوننه ده‌زانن نه‌ك مورجئیه، وه هه‌ركه‌سێكیش به مورجیئه‌یان بزانێت ئه‌وه خۆی حه‌دادی و خه‌واریجه، وه سه‌حابیش سایتێكی سه‌له‌فییه.
14) حه‌دادییه‌كان: هاوشیوه‌ی رافیزه‌ن له درۆكردندا، وه له به‌ڕاستخستنه‌وه‌ی درۆ و به درۆخستنه‌وه‌ی راستی.
سه‌له‌فییه‌كان: سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی حه‌ق وراست بێت ده‌یڵێن وه درۆش بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ن و به‌دروستی نازانن.
15) حه‌دادییه‌كان: هاوكار وده‌ستباری یه‌كترن بۆ تاوان و سته‌م و دوژمنكاری و درۆ و خراپه و په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ما باتڵه‌كان.
سه‌له‌فییه‌كان: سوپاس بۆ خوا به‌دوورن له سته‌م كردن له به‌رامبه‌ر و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ، وه ئه‌وه‌ش په‌یره‌وی ده‌كه‌ن بریتیه له بنه‌ما و بنچینه‌كانی ئه‌هلی سوننه.
16) حه‌دادییه‌كان: سوورن له‌سه‌ر باتڵ و په‌شیمان نابنه‌وه له هه‌ڵه، شاره‌زان له تێكدان و شێواندنی ڕاستیه‌كان، حه‌ق ده‌كه‌ن به باتڵ و باتڵیش ده‌كه‌ن به حه‌ق، وه كه‌سانی بچووك گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه و بچوكیش ده‌كه‌ن به شاخ!!.
سه‌له‌فییه‌كان: ئه‌وه‌ی حه‌ق بێت ده‌یڵێن و راستیه‌كان وه‌ك خۆی باس ده‌كه‌ن، زوو په‌شیمان ده‌بنه‌وه له هه‌ڵه و تاوان، خه‌ڵكیش به ئه‌ندازه‌ی خۆی ده‌بین.
17) حه‌دادییه‌كان: خۆشه‌ویستی و ڕق لێبونیان له‌سه‌ر كه‌سانێكی نه‌فام و نه‌زانه كه ئه‌و كه‌سانه دوژمنی رێبازی سه‌له‌فیین.
سه‌له‌فییه‌كان : خۆشه‌ویستیان له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان وسوننه‌یه ، وه زانایانی ئه‌هلی سوننه‌یان خۆش ده‌وێت.
ئه‌مه جیاوازی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان حه‌دادییه‌ت و سه‌له‌فییه‌ته، وه نیشانه دیاره‌كانیان كه پێێ ده‌ناسرێنه‌وه ئه‌و خاڵانه بوو كه باسمان كرد، وه‌ك شێخ ره‌بیع- خوا بیپارێزێت- له نوسراوی (ﺧﻄﻮﺭﺓ ﺍﻟﺤﺪﺍﺩﻳﺔ ﺍﻟﺠﺪﻳﺪﺓ) باسی كردووه.
نه‌ك هه‌ر كه‌سێك به‌ویستی خۆی به‌رامبه‌ر به حه‌دادییه‌ت تۆمه‌تبار بكات، به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك.
هیوا نجم ا‌لدین شێخانی
٤ ذوالحجة ۱٤۳٦
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
جیاوازی نێوان حه.pdf | ١٧٥.٥٣ کیلۆ بایت |