ژمارەی بینین:

چەند نیشانەیەكی ساحیر

نوسەر:يحيى ستار شێخانی و باوكى بيلال
بەروار:٢٠١٥/٠٥/٠٦

1- پرسیار لەو كەسە دەكات دەبارەی ناوی خۆی و دایكی .
2- داوای شتێكی تایبەت دەكات لەوكەسە وەك : ( شانەی سەر , یان جل وبەرگ, یان قژەسەر, یان لەچك , یان خاولی, یان دەست سڕ....هتد ).
3- جاری وا هەیە جادووگەرەكە داوای شتێكی دیاری كراو دەكات وەكو ئاژەڵێكی رەش, یان كەڵەشێرێكی سپی, یان كەروێشكێكی رەش یان سپی, بۆ ئەوەی سەری ببرێت و ناوی غەیری خوای لێ بهێنێت, وە جاری وا هەیە بەخوێنی ئەو ئاژەڵ گیانی نەخۆشەكەی پێ دەسڕێتەوە, وە جاری واش هەیە ئەو ئاژەڵەكە لە شۆێنێكی چۆل فرێدەدات .
4- نوسینی نوشتەیەك لەسەر كاغەز یان لەسەر پارچە قوماشێك یان لەسەر چەرم و پێستی ئاژەڵ .
5- هەندێ جار كۆمەڵەشتێك ئەدات بە نەخۆشەكە لە زەویدا بیشارێتەوە .
6- هەندێ جار بە نەخۆشەكە دەڵێ كە دوور بكەوێتەوە لە خەڵكی بۆ ماوەی ( 20 تا 40 ) رۆژ لە ژوورێكی تاریك دا بمێنێتەوە .