ژمارەی بینین:
بەسەركردنەوەی نەخۆش و ئادابەكانی
نوسەر:مامۆستا كامهران خالید
پێشەكی:بەروار:٢٠١٥/٠١/٠٩
إن الحمد لله، نحمده ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له... وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له... وأشهد أن محمدا عبده ورسوله... أما بعد:
بەسەركردنەوەی نەخوش مافیكە لە مافەكانی برایەتی لە پێناو خوادا، هەروەك ئەبوهورەیرە(c)دەفەرموویت: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)دەفەرموێت:
{حق المسلم على المسلم خمس: رد السلام، وعيادة المريض، واتباع الجنائز، واجابة الدعوة، وتشميت العاطس)(البخاري:1240) واللفظ له، و(مسلم: 2116). .
واتە: مافی موسڵمان لە سەر موسڵمان پێنجە: وەڵام دانەوەی سەڵاوی، بەسەركردنەوەی نەخۆشی، بەدووكەوتنی جەنازەی، وەڵام دانەوەی دەعواتی، وەڵامدانەوەی پژمینی.
چونكە بەسەركردنەوەی نەخوش كاریگەری هەیە بو سەر نەفس ودڵەكان، وەئەو خوشك و برایەی كە مل ملانێی هەیە لەگەڵ نەخۆشی لە هەموو كەسێك زیاتر پێویستی بە سەردانە بۆ دڵ دانەوە ویارمەتی و وورەبەرزكردن، وەڕەنگە بەسەركردنەوەی ــ لەدوای یارمەتی خوا ببێتە هۆی بارسووكی دەردی وزاڵ بوون بەسەر ئازارو ئەشكەنجەكانی.
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
المريض.pdf | ٤٣٢.١٣ کیلۆ بایت |