ژمارەی بینین:
پێویستی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی لە كڕین و فرۆشتنەكاندا
نوسەر:وەرگێڕانی: م/ عبدالوالی عبدالرحیم علی القزلجی
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٤/١٢/٠٦
الحمد لله, والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه.
لە پاشاندا: لە ڕاستیدا خوای گەورە لەسەر موسڵمانانی پێویست كردووە كە ڕاستگۆ و دڵسۆز بن لە هەموو كڕینو فرۆشتنەكاندا، وە درۆ كردن وفێڵ كردن و خیانەتی لەسەر حەرام كردوون, ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەیە كە لە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی و گێڕانەوەی سپاردەكاندا خێرو چاكەی كۆمەڵگای تێدایە هەروەها هاریكاری كردنی بەسود لەنێوان تاكەكانیدا، وە ڕزگار بوون لە ستەمكاری هەندێكیان لە هەندێكیان وە دەست درێژی كردنی هەندێكیان بۆ سەر هەندێكیان, وە بە هۆی ئەوەی كە فێڵ كردنو خیانەتو درۆكردن خراپكردنی كاروباری كۆمەڵگەی تێدایەو دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەندێكیان ستەم لە هەندێكیان بكەن وە دەبێتە هۆی بردنی ماڵ و سامان بە ناحەق، وە دروست بوونی ڕق و كینە لەیەكترو دووركەوتنەوە لەنێوان كۆمەڵگادا, هەر بۆیە لە فەرموودەیەكی صەحیحی پێغەمبەردا (صلی الله علیە وسلم) هاتوە كە فەرموویەتی: (الدين النصيحة ثلاثا، قلنا لمن؟ قال لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم. ((أخرجه مسلم في صحيحه، وانظر: مشكاة المصابيح: 4966).
واتە: دین هەمووی ئامۆژگاریە، وتمان بۆ كێ ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: بۆ خوای گەورەو بۆ قورئانەكەی وە بۆ نێردراوەكەی وە بۆ پێشەوای موسڵمانان وە بۆ خەڵكی بە گشتی.
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
وجوب الصدق في المعاملات 13.pdf | ٣١٨.٦٢ کیلۆ بایت |