ژمارەی بینین:
به‌ردی گورچیله
نوسەر:کۆلێژی پزیشکی کەرکوک
بریتییه له نیشتوونی ره‌ق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی له به‌شی ناوه‌وه‌ی گوڕچیله‌کان. به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌و ماددانه‌ی که ده‌بنه هۆی دروست کردنی به‌ردی گوڕچیله، روون ده‌بن له میزدا. به‌ڵام کاتێک میز چڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌و کات کانزا‌کان ده‌بن به کریستاڵ و به‌یه‌که‌وه ده‌نوسێن و ره‌ق ده‌بن. ئه‌نجامه‌که‌ی دروست بوونی به‌ردی گوڕچیلهیه. زۆربه‌ی به‌رده گوڕچیلهیهکان پێکهاتوون له کالیسیۆم.بەروار:٢٠١٤/١١/١٨
هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردی گوڕچیله زۆر به‌ئازاره، ژانه‌که به‌زۆری له ته‌نیشته‌کانی پشت ده‌ست پێده‌کات، هه‌روه‌ها ژانه‌که ده‌داته به‌شی خواره‌وه‌ی زگ و ناوچه‌ی بنی زگ.
زۆر گرنگه بزاندرێت چ جۆره به‌ردێکی گوڕچیله هه‌یه و بۆچی دروست بووه. هه‌ندێک له هۆکاری دروست بوونی به‌ردی گوڕچیله ده‌تواندرێت چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی دروست بوونی به‌ردی نوێ.
1.)))نیشانه‌کانی
تاکو به‌ردی گوڕچیله نه‌جووڵێت و نه‌هێته خواره‌وه ئه‌وا ئه‌سته‌مه هه‌ست به بوونی بکرێت. کاتێک ده‌جووڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه رووبده‌ن؛
a- ئازار له ته‌نیشته‌کانی پشت "که‌له‌که" و خوار په‌راسووه‌کان.
b- گۆڕان له توندی ژانه‌که، له‌وانه‌یه بۆ 20 خوله‌ک تاکو 60 خوله‌ک بخایه‌نێت.
c- ژانه‌که له پشته‌وه ده‌داته‌وه به‌شی خواره‌وه‌ی زگ و بنی زگ.
d- بوونی خوێن له‌ناو میز یا لێڵ بوونی میز.
e- ئازار له کاتی میزکردن.
f- هێڵنج و رشانه‌وه.
g- تا و له‌رز هه‌ندێک جار.
2:))))هۆکاری دروست بوونی
گورچیله‌کان دوو ئه‌ندامی شێوه ده‌نکه فاسۆلیایین، هه‌ریه‌که‌یان به‌قه‌د مستێک هه‌ن، ده‌که‌ونه به‌شی دواوه‌ی زگ، له‌هه‌ر لایه‌کی بڕبڕه‌ی پشت. فرمانی سه‌ره‌کی گوڕچیله‌کان بریتییه له فڕێدانی شله‌ی زیاد و پاشماوه‌ی ناو خوێن. به‌ردی گوڕچیله دروست ده‌بێت کاتێک پێکهاته‌کانی ناو میز (شله و چه‌ندین جۆری کانزا و ترشه‌کان) له هاوسه‌نگی لاده‌ده‌ن. کاتێک ئه‌مه رووده‌دات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی میز جۆره‌ها مادده‌ی کریستاڵ دروستکه‌ر (وه‌ک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) له خۆ بگرێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا زۆر که شله‌ی میز ناتوانێت روونیان بکات.
ئه‌و کێشانه‌ی که کار له فرمانی گورچیله‌که‌کان ده‌که‌ن له مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و مادده‌کانی تر، ئه‌وا بارێک دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی گوڕچیله دروست ببێت. هۆکاری ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه بۆماوه بێت، یا له‌وانه‌یه کێشه‌ی ریخۆڵه بێت، له‌وانه‌یه خۆراکی بێت، یا هه‌ندێک ده‌رمان.
زۆر جار باوه به‌ردی گوڕچیله یه‌ک هۆکاری ته‌واوی نییه، به‌ڵکو زۆرێک له هۆکار به‌ژداری ده‌که‌ن.
زۆرێک له به‌ردی گوڕچیله‌کان له چه‌ندین جۆر کریستاڵ پێکهاتوون. دیاری کردنی جۆری کریستاڵی پێکهاتووی به‌ردی گوڕچیله یارمه‌تی دهرستنیشان کردنی هۆکاری دروست بوونی ده‌دات، به‌مه‌ش ده‌تواندرێت تاڕاده‌یه‌ک رێگا بگیردرێت له دروست بوونی به‌ردی گوڕچیله. چه‌ندین جۆر به‌رد هه‌یه، به‌ڵام باوترینیان جۆری کالیسیۆمییه.
3.))هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ دروست بوونی به‌ردی گوڕچیله
a- که‌م خواردنه‌وه‌ی شله (ئاو)؛ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی پێویست ئاو نه‌خورێته‌وه ئه‌وا میز چڕده‌بێته‌وه به‌مه‌ش مه‌ترسی دروست بوونی به‌رد زیاتر ده‌بێت.
b- بۆماوه و مێژووی خێزانی؛ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ئه‌وا تۆش له مه‌ترسیدایت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تۆ به‌ردێکت هه‌یه ئه‌وا ئه‌گه‌ر دروست بوونی به‌ردی تریشت هه‌یه.
c- ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز؛ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی به‌ردی گورچیله ده‌بن له ته‌مه‌نی نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان. ره‌گه‌زی نێر زیاتر له‌بارن بۆ تووشبوون.
d- خۆراک؛ ئه‌و خۆراکانه‌ی رێژه‌یان به‌رزه له پرۆتین و سۆدیۆم، هه‌روه‌ها رێژه‌یان که‌مه له کالیسیۆم، مه‌ترسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌که‌ن.
e- که‌م جووڵانه‌وه؛ ئه‌گه‌ر زۆر دابنیشیت و جووڵه‌ت که‌مبێت، ئه‌وا له مه‌ترسیدایت.
f- قه‌ڵه‌وی.
g- به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.
h- کێشه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس.
3))ئاڵۆزییه‌کانی
ئه‌گه‌ر به‌رد له‌ناو گورچیله‌کانت هه‌بێت، به‌زۆری نابنه هۆی دروست بوونی نیشانه تاکو به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا گه‌وره‌ده‌بن ده‌بنه هۆی داخستنی گورچیله‌کان و رێگرتن له میز کردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێکدانی گورچیله‌کان، خوێن به‌ربوون. هه‌روه‌ها به‌ردی گورچیله هۆکاری یارمه‌تیده‌ره له تووشبووکردنی رێڕه‌وی میز به هه‌وکردنی.
4.))خۆپاراستن
له زۆربه‌ی باره‌کاندا ده‌تواندرێت خۆ بپارێزرێت له به‌ردی گورچیله به چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی بچووک له شێوازی ژیانی رۆژانه. ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریانه سه‌ری نه‌گرت یا به‌رده‌که له گه‌وره‌بوون دابوو ئه‌و کات پزیشکی پسپۆڕ له بواری میزه‌ڕۆ ده‌رمان ده‌نووسێت.
گۆڕانکاری له ژیانی رۆژانه؛ زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو، زیاتر له 14 په‌رداخ ئاو یا 3.3 لیتر له شله‌مه‌نی. له که‌ش و هه‌وای گه‌رم پێویسته زیاتریش بخورێته‌وه. ئاو باشترین شله‌یه بۆ خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژانه خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك له شه‌ربه‌تی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بکه" مه‌ترسی دروست بوون که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام خۆت دووربگهره له خواردنه‌وه شه‌ربه‌تی پاوده‌ری لیمۆ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌ردی گورچیله جۆری کالیسیۆم ئۆگزاله‌یت بێت، ئه‌وا پزیشکان به‌باش ده‌زانن ئه‌و جۆره خواردنانه به‌شێوه‌ی زۆر توند که‌م بکرێنه‌وه که ده‌وڵه‌مه‌ندن له ئۆگزاله‌یت، وه‌ک رێواس، چه‌وه‌نده‌ر، پاقڵه، که‌له‌م، سپێناغ، په‌تاته‌ی شیرین، کونجی، باوی. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان ده‌رخسته‌وه که ئه‌و خۆراکانه‌ی که بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانله‌به‌ریان که‌م تێدایه زۆر به باشی چانسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله که‌م ده‌که‌نه‌وه. هه‌رچی کالیسیۆمه، که‌م کردنه‌وه‌ی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له کالیسیۆم دیارنییه که ئایا ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترس دروست بوونی به‌ری گورچیله یان نا، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که به‌رهه‌می شیر "ده‌وڵه‌مه‌ند له کالیسیۆم" زۆر ده‌خۆن ئه‌وانه که‌متر له مه‌ترسی تووشبوون به به‌ردی گورچیلکهدان.
ده‌رمان؛ وه‌رگرتنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله پێویستی به سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ هه‌یه
تەندروستیەکی باشتان بۆ ئەخوازم