ژمارەی بینین:
بایەخی سیواك لە روانگەی زانست و شەرعەوە
نوسەر:م . هێمن ئەحمەد
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبيّ بعده:بەروار:٢٠١٤/١٠/٢٧
پێناسەی سیواك:
سیواك: بریتی یە لەو دارەی كە دەهێنرێت بەم ناو دەم و ددانەكانی مرۆڤدا بە مەبەست پاك كردنەوە و بۆن خۆش كردنی(انظر كتاب: "سنن الفطرة" ص: (17 ـ 18).
شوێنی گەشەكردن و ناساندنی:
ڕوەكی (سیواك) لە ناوچەی گەرم و ئیستیوائی گەشە ئەكات، زیاتر لەناو دۆڵی بیابانەكان دەژی، لەسەر چیاكان كەمتر ئەڕوێ، بە زۆری لە ووڵاتی سعودیە وسودان و هیند و میصردا دەژی، شێوەكەی لەڕوەكی هەنار دەچێت، و درێژییەكەشی دەگاتە نزیكەی دوو مەتر، وە ناوە زانستییەكەشی بریتییە لە:
.Salvadora perisaulium
توێژینەوەی پزیشكی:
توێژەرەوە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە سیواك دەوڵەمەندە بەمادەی خاوێن و پاكژ كەرەوە و قەبز كردن، و گرتنەوەی خوێن بەربوون، و نەهێشتنی گەنین، و كوژەری میكرۆب.
◙ پێكهاتەی كیمیایی:
سیواك پێكهاتوی ئۆرۆماتی (عەتری) و بیكاربۆناتی سۆدیۆمی تێدایە كەتوانای لەناو بردنی زیندەوەری وردبینی (میكروبات)ی هەیە، هەروەها لە تاڵی سلیلۆزی و مادەی كلۆرۆفۆرم و ئەپیری و پیترۆڵی و میپانۆڵا و سابون و تانین و خوێی كانزایی – وەك خوێی چێشت – پێك هاتووە(گۆڤاری رەنگین ژمارە: (21), لاپەرە: (34).
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
السواك.pdf | ٣١١.٤٧ کیلۆ بایت |