ژمارەی بینین:

مامناوةندێتى لە ئيسلامدا.

نوسەر:زاناى پايەبەرزو فەرموودە ناس شیخ ربيع بن هادي المدخلي
بەروار:٢٠١٤/١٠/٢٧


بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين، أما بعد:
خوێنەری بەرێز: ئەم بابەتەی بەردەستت بریتییە لەوەرگێڕان وكورت كردنەوەی كۆرێكی زانای پایەبەرزو فەرموودەناس شێخ ربیع بن هادی المدخلی (خوا بیپارێزێت) كەباس لەمام ناوەندێتی ئایینی پیرۆزی ئسلام دەكات ولەبەر گرنگی بابەتەكە بەباشم زانی وەری بگێڕمە سەر زمانی شیرینی كوردی بۆ ئەوەی سودو كەڵك و زانیارییەكانی زیاترو فراوانتر بێت بە پشتیوانی خوای گەورە.


لەتایبەتمەندییەكانی ئیسلام
یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئیسلام كە لەژمارە نایەن و ناژمێردرێن بریتییە لە(مام ناوەندێتی) لەهەموو كاروبارێكدا، وەتایبەتمەندییەكانی تریش وەك سۆزو بەزەیی و كاربەجێیی و دانایی و ئارام گرتن‌و گشت رەوشتە جوانەكانی تر كە لە هەموو پەیامەكانی تریشدا هەن كە پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) نێردراوە بۆ تەواوكردنیان وەك دەفەرمێت: (إنما بعثت لأتم مكارم الأخلاق) (رواه البيهقي في السنن: 10/191، والشهاب في المسند: 2/192، وصححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 45).
واتە: نێردراوم بۆ تەواو كردنی رەوشتە بەرزو جوانەكان.
لە ئیسلامدا مام ناوەندێتی هەیە لەبیروباوەڕو مەنهەج و شەریعەت و حوكمەكانیدا، وە مام ناوەندی لەنێوان دوو بەرەدایە، بەرەی زیادەڕەوی و تێپەڕاندن، وەبەرەی كورتڕەوی كەم تەرخەمی، وە هەر بابەتێكیش كە موسڵمان لێی ورد بێتەوە لە بیروباوەڕو عیبادەت و حوكم و .... هتد، ئەوا بێگومان و بەدڵنیاییەوە مام ناوەندی تێدایە دوور لەهەموو زیادڕەوی و كورت ڕەوییەك، وە خوای گەورە دەربارەی پلەو پایەی ئەم ئوممەتە دەفەرمێت: [وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا] [البقرة: 243] .
واتە: ئێوەمان كردووە بە ئوممەتێكی وەسەت‌و مامناوەند لەهەموو بوارو كاروبارێكدا، وەبۆ ئەوەی بەهۆی ئەم مام ناوەندییەوە ببن بە شاهید بەسەر خەڵكییەوە و پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) شاهید بێت بەسەرتانەوە.
بەم شێوەیە خوای گەورە ئەم ئوممەتەی هەڵبژاردو شاهیدی بۆدان بەوەی كە مام ناوەندن.
وە پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ئوممەتەكەی پەروەردە دەكرد لەسەر ئەم مام ناوەندێتییەو دوری دەخستەوە لە هەموو توندوتیژی و زیادەڕەوی لە هەموو كاروبارێكدا بەتایبەت لە عیبادەت كردندا.

نمونەیەك لەمام ناوەندێتی
چەند كەسێك هاتن بۆ ماڵ خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وپرسیاریان كرد دەربارەی كارو كردەوە وعیبادەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، ئەوانیش هەواڵیان پێدان بەوەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) شەونوێژ دەكات و دەشخەوێت، وەهەندێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبێت و هەندێ ڕۆژ بەڕۆژو نابێت، وەهەروەها ژنیش دەهێنێت، (وەیەكێَك لەو كەسانە ووتی: (من هەموو شەوێك شەونوێژ دەكەم و هەرگیز ناخەوم، یەكێكی تر ووتی: وەمن بەردەوام بەرۆژو دەبم و هەرگیز ڕۆژو ناشكێنم، وە سێیەمیان ووتی: وەمن هەرگیز ژن ناهێنم) ئینجا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هات بۆلایان‌و، پێی وتن: (ئایا ئێوە ئاواتان ووتوە؟) وتیان بەڵێ‌. پاشان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (أما أنا فأقوم وأنام، وأصوم وأفطر، وأتزوج النساء، فمن رغب عن سنتي فليس مني) (أخرجه البخاري: 5063، ومسلم: 1401، والنسائي: 3217، وأحمد: 6441).
واتە: بەڵام من شەو نوێژ دەكەم و دەشخەوم و هەندێ رۆژ بەرۆژ دەبم و هەندێ رۆژ بەرۆژو نابم، وەژنیش دەهێنم وەهەر كەسێك پشت لەسوننەتەكەی من بكات‌و لێ‌¬ی لابدات ئەوا لەمن نییە.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) توندوتیژی بە پێچەوانەی سوننەتی خۆی دانا، وەهەروەها نەبوونی مام ناوەندی بەپشت كردن بەسوننەتەكەی دانا، وە بەری بوونی خۆی دەربڕی دەربارەی ئەوانەی كەپشت لە سوننەتەكەی دەكەن، هاوەڵانی پێغەمبەریش، ئەوانەی كەفێری كردن و ئەم وانە گەورەیەی پێ‌ بەخشین، سودیان لێ‌ بینی، بەڵام ئەهلی بیدەع و بیدعەچییەكان وئەوانەی شوێن هەواو ئارەزوەكانیان كەوتوون هیچ سودێك لەم پەندو ئامۆژگاریانە وەرناگرن.


زیادەڕەوی لەناو ئوممەتاندا زۆرە
ئەگەر سەیری زیادەڕەوی بكەین لەناو ئوممەتاندا بۆمان دەردەكەوێت كەزۆر كۆنەو تارۆژی دوایی درێژ دەبێتەوە، وە یەكەم زیادەڕەویش لەقەومی (نوح) (علیه السلام) سەری هەڵدا كەزیادەڕەویانكرد لە پیاوچاكانیاندا، وەشەیتانیش لەوەدا پێشەوایەتی كردن بەوەی كەپەیكەریان بۆ دروست بكەن، ئەوانیش دروستیان كرد، وە كاتێكیش ئەم نەوەیە مردن نەوەكانی دوای ئەوان هاتن و ئەم پەیكەرانەیان پەرست، پاشان (نوح) (علیه السلام) هات وبانگی كردن بۆ ئەوەی بەتەنها خوا بپەرستن، وە تێكۆشاو هەوڵیدا بۆ ئەوەی وازبهێنن لەو زیادەڕەویەو پەرستنی ئەو پەیكەرانە كەبەرهەمی زیادەڕەوییە، وە نۆسەدو پەنجا ساڵ بانگەوازی كردن كەچی ئەوان پشتیان هەڵكردو خۆیان بەگەورە دەزانی وسەرپێچیان دەكرد.
وەهەروەها یەكێكی تر لە زیادەڕەویەكانیان بریتی بوو لە زیادەڕەوی كردن لە باوو باپیرانیان، خوای گەورە دەفەرمێت: [مَا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آَبَائِنَا الْأَوَّلِينَ]
[المؤمنون: 24].
واتە: ئێمە لەباوو باپیرانمان گوێ بیستی شتی وانەبووین.
وەباو باپیرانیان‌و ئەوانەش كەلەدوای خۆیان جێیان هێشتون بەپیرۆزیان دادەناو زیادەڕەویان تیادا دەكرد.
وەهەر بەوشێوەیەش قەومی هودو صاڵح وگشت ئوممەتانی تر گومڕابوون و لایان دابوو، وە خوای گەورەش پێغەمبەرانی بۆ ناردن بۆ دژایەتی كردنی لادان و زیادەڕەوییەكانیان لەدروست كردنی پەیكەری پیاوچاكان ولاسایی كردنەوەی عادەتی خراپی باوو باپیرانیان.
خوای گەورە دەفەرمووێت: [ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ] [الزخرف: 22] .
واتە: بەڵكو ئێمە باوك‌و باپیرانمان لەسەر شێوازە پەرستنێك بینییەوە، وە ئێَمەیش شوێنی شوێنەواری ئەوان دەكەوین.
كەزیادەڕەوی و شانازیان دەكرد بەو كارە خراپانەی كەباوو باپیرانیان لەسەری بوون دژایەتی پێغەمبەرانیان پێ دەكردن و دەیان ووت: باوو باپیرانمان لەسەر ئەوەبوون ئێمەش لەسەر ڕی و شوێنی ئەوان دەڕۆین، خوای گەورە دەفەرمووێت: [قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آَبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ] [الزخرف: 24].
واتە: پێغەمبەرەكەیش (صلى الله عليه وسلم) پێ¬ی دەوتن: ئایا ئەوەی كە من لە لایەن خوای گەورەوە بە سروش بۆتانم هێناوە باشترو هیدایەت دەرتر نییە لەوەی كە باوك‌و باپیرانتان لەسەری بینیوە؟! ئەوانیش لەوەڵامدا دەیانووت: زۆری لەسەر مەڕۆ ئەوەی كە ئێوەی پی نێردراون ئێمە پێ‌ی بێ¬باوەڕو كافرین‌و نكوڵی دەكەین .
وەهەروەها دەفەرمووێت: [وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آَبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آَبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ][البقرة: 170] .
واتە: وە ئەگەر لە لایەن پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) پێیان بوترایە شوێنی ئەو سروشە بكەون كە خوای گەورە بۆی ناردونەتە خوارەوە، ئەوان دەیان ووت: بەڵكو شوێنی ئەوە دەكەوین كە باوك‌و باپیرانمان لەسەری بینیوە، خوای گەورەیش دەفەرمێت: ئایا نازانن كە باوك‌و باپرانیان هیچ شتێكیان نەدەزانی‌و لەسەر رێگای هیدایەتیش نەبوون.
ئەوان شانازیان دەكرد بە بیروباوەڕی خراپ و خوڕەوشتی سوك و ناشرین وئەو عادەتە كۆنانەی كە لەناو ئوممەتاندا بڵاوبوون و دژایەتی پێغەمبەرانیان پێ‌ دەكرد (سەلامی خوایان لێ بێت)، هەر بۆیە خوای گەورە لەناوی بردن بەهۆی ئەو زیادەڕەوییەی كە دەیانكرد لە پیاوچاكان وئەو عادەت وبیروباوەڕەی كە باوباپیرانیان لەسەری بوون .
وە خوای گەورە كردنی بەپەند‌و عیبرەت بۆ ئەوانەی كەپەند‌و عیبرەت وەردەگرن . بەڵام ئەوانەی زیادەڕەوی دەكەن لەهیچ كات و سەردەمێكدا پەند وەرناگرن لەگەڵ ئەوەی هەرشتێك ببیستن وببینن، تەنانەت ئەگەر ئەو سزاو تۆڵە سەندنە بەچاوی خۆشیان ببینن كە توشیان دەبێت، وەك ئەو لافاوەی كە قەومی (نوح)ی (علیه السلام) پێ لەناوبرد، یان ئەو بایەی كەقەومی (هود)ی (علیه السلام) پێ تێك شكاند، یان ئەو دەنگەی كەقەومی (صالح)ی (علیه السلام) پێ لەناوبرد، وەهەموو ئەو سزایانەی كەخوای گەورە ئوممەتانی تری پێ لەناوبردون.
هاتنە ناوەوەی زیادەڕەوی بۆ ناو ئەم ئوممەتە.
زیادەڕەوی كردن هاتە ناو ئەم ئوممەتە لەگەڵ ئەوەشدا قورئانی پیرۆز زۆر وریایی و هۆشیاری دەدا دەربارەی زیادەڕەوی، وە پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) لەسوننەتی صەحیحیدا بەهەمان شێوە هۆشیارییەكی زۆری داوە لەسەری، خوای گەورە دەفەرمووێت: [يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ] [النساء: 171].
واتە: ئەی خاوەن پەرتوكە ئاسمانییەكان (جولەكەو گاور) زیادەڕەوی مەكەن لە دینەكەتانداو جگە لە حەق‌و راستی بۆ خوای گەورە مەڵێن.
وە ئەمە دەربارەی ئەهلی كیتابە بەڵام موسڵمانانیش دەگرێتەوە، وە ئەگەر نەهی لەئەهلی كیتاب بكات دەربارەی زیادەڕەوی ئەوا ئەم ئوممەتە زۆر لەپێشترە كەنەهی لێ بكرێت، لەبەر ئەوەی زیادەڕەوی پێچەوانەی حەقە، وە مرۆڤی بڕوادارو مام ناوەند تەنها حەق دەڵێن و زیادەڕەوی و كورتڕەوی ناكات.

هۆشیاری دان دەربارەی زیادەڕەوی.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: (اياكم والغو في الدين، فإنما أهلك من كان قبلكم الغلو في الدين) (أخرجه النسائى وابن ماجة وأحمد، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح سنن النسائي: 3057، وصحيح سنن ابن ماجة: 3029، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2144).
واتە: وریابن و خۆتان بپارێزن لەزیادەڕەوی كردن، چونكە بەڕاستی خەڵكانی پێش ئێوە بەهۆی زیادەڕەوییەوە بە هیلاك چوون.
بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وریایی و هۆشیارییەكی زۆری داوە دەربارەی زیادەڕەوی، تەنانەت لەكاتی حەجی ماڵئاواییداو لەكاتی گەڕانەوەی لەعەرەفات‌و موزدەلیفە داوای لە(فچل) كرد كە چەند وردە بەردێكی پێ بدات بۆ ئەوەی شەیتانی پێ رەجم بكات، ئەویش چەند وردە بەردێكی پێداو دانەیەكی بەرزكردەوەو فەرمووی: (بمثل هذا فارموا وإياكم) (سةيرى تةخريجى ثيَشو بكة).
بۆیە دەبێت لەم وردە بەردانەشدا مام ناوەند بین و شوێن پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بكەوین و زیادەڕەوی تیادا نەكەین، چونكە كەم كردن تیایدا كەم ڕەوییە و زیادكردنیش زیادەڕەوییە.
دینی خوای گەورە حەق ومام ناوەندە
قورئانی پیرۆزو سوننەت و ژیانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆئەم ئوممەتەیان روون كردۆتەوە كەدەبێت مامناوەندبن و دووربن لەزیادڕەوی و كورتڕەوی، وەبەهەمان شێوە سیرەو ژیانی پێشینی چاك (سلف الصالح) هەمان ئامۆژگاری‌و داواكاریان هەیە لەم ئوممەتە، بەڵام ئەم ئوممەتە پارچە پارچە بوون و بوون بەچەندین گروپ و پارچەی گومڕاو جیاوازەوە، كۆمەڵێكیان زیادەڕەویان كردو كۆمەڵێكیشیان كورتڕەوییان كرد. وەمەنهەجی سەلەف لەنێوان هەموو پارچەو گروپەكاندا هەڵگری مەنهەجی مام ناوەندێتییە كەهەر كەسێك بەوپەڕی تێگەیشتنەوە لێی تێگەیشتبێت، وەهەر كەسێك لەو مەنهەجە بگات لەقورئانی پیرۆزو سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و سیرەو ژیانی پێشینە چاكەكان ئەوا دەزانێ وبۆی روون دەبێتەوە كەتەنها مەنهەجی سەلەف مەنهەج و دینی حەقە وتەنها ئەویش دینی مام ناوەندێتی¬یە و هەر ئەویش رێگای راستە، وەپێشەواو رێ نیشاندەرە بۆ حەق و راستی لەعەقیدەو بیروباوەڕو مەنهەج و پەروەردەو بانگەوازدا، لەكاتێكدا هەموو مەنهەج و رێبازەكانی تر لەنێوان زیادڕەوی و كورت ڕەوی دان. مەنهەجی سەلەف مام ناوەندە لەنێوان هەموو مەنهەجەكانی تردا وەك مام ناوەندی ئیسلام لەنێوان هەموو دین و ئایینی نەتەوەكان پێشودا.
زیادەڕەوی كردنی خەواریج
یەكێك لەو زیادەڕەویانەی كە موسڵمانان گیرۆدەی بوون، زیادەڕەوی كردنی خەواریجەكان بوو كە لەسەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەری هەڵدا لەلایەن (ژوالخویصرە)، ئەوەش كاتێك كە جەنگی (حنین) تەواو بوو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) غەنیمەتی دابەشكرد، بەشی زیاتری دا بەكۆمەڵێك خەڵك ئەویش بۆ بەرژەوەندییەكی گەورەتر، سەد وشتری دابەئەم‌و، سەدی تری دا بەئەو...و....وكەچی هێندەی ئەوانی نەدا بەهەندێكی تریان ئەوەش بۆ بەرژەوەندی ئیسلام بوو، چونكە كاتێك ئەوەندەی دەدا بەم كەسانە ئەوا زیاتر دڵیان بەئیسلام خۆش دەبوو دامەزراوتر دەبوون لەسەر ئیمان و ئیسلام، وە عەشیرەت و هۆزەكانیشیان شوێنیان دەكەوتن، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دووربین بووە و لە هەموو كەسیش دادپەروەرتر بووە.
دوای ئەم دابەشكردنە (ژوالخویصرە) ووتی: (والله ئەم دابەشكردنە رەزامەندی خوای لەسەر نییە، یان دادپەروەر نەبوو تیایدا) پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) توڕە بوو فەرمووی: (كێ دادپەروەرە كەمن دادپەروەر نەبم؟) پاشان فەرمووی: (لە وەچەكانی ئەمەدا قەومێك دەردەچن كە ئێوە نوێژو قورئان خوێندن و ڕۆژو گرتنی خۆتان لەبەرامبەر نوێژو قورئان خوێندن‌و ڕۆژو گرتنی ئەواندا زۆر بەكەم دەزانن، وە ئەوان لەدین دەردەچن هەروەك چۆن تیر لەنیشانەكەوە دەردەچێت)( (البخاري: 3610). ). زیادەڕەویان لە دیندا كرد بۆ داواكردنی یەكسانی، وەكەوتنە ئەو هیلاك چوونەی كە توشی بوون و ئەم ئوممەتەیشیان توشی بەهیلاك چوون كرد وە لە نەوەكانیان قەومێك دەرچوون كەوەك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەسفی كردن بەوەی كە كەم تەمەن و كەم بیروهۆشن، وە(علی) وهاوەڵانیان شەهید كردن (رەزای خوایان لێ بێت).
وەنەوەی ئەمانەش ماون تاسەردەمی ئەمڕۆش زیادەڕەویان كردووە لەسیاسەت و حاكمیەت و پشت گوێ خستنی عەقیدە و مەنهەج و لایەنە گرنگەكانی تری ئەم دینە مام ناوەندە، بۆیە لەسەر گەنجانی ئەم ئوممەتە پێوستە كە ڕوو بكەنە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە باشترینی ئوممەتی پەروەردە كرد لەناو خەڵكیدا كە فەرمانیان بەچاكە دەكردو نەهیان لەخراپە دەكردو باوەڕیان بەخوای گەورە هێنابوو، وە خوای گەورەش كردنی بەچاكترین و بەختەوەرترین ئوممەت و رزگاری كردن لەگومڕایی و كوفر و شیرك و رزگاری كردن لەئاگر.
وەهەموو ئەمانەش لەبەر ئەوە بوو كە ئەوان ئوممەتێكی مام ناوەند بوون و باشترین ئوممەت بوون لەناو خەڵكیدا.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين