ژمارەی بینین:
حیكمەت لە ناردنی پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام)
نوسەر:م/ زانا عادل صابر
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٤/٠٥/٢٧
الحمد لله والصلاة وسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه :
بەڕاستی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و مەبەستەكەیان ئەو چرا ڕۆشنایەیە كە هەمیشە لەهەموو كات و ساتێكدا شەوەزەنگی بێ ئاگایی بێ باوەڕی ڕەوانۆتەوە و مرۆڤەكانی لەخەوی قوڵی نەفامی و گومڕایی ووشیار كردوەتەوە تا لەڕاستی ڕێزو بەهای خۆیان تێ بگەن و بەچاكیش درك بەو ڕاستییە بكەن كە لەپێناویدا دروست كراون وپێغەمبەرانی(علیهم الصلاة والسلام) لە پێناودا نێردراون، جا بە پشتیوانی خودای گەورە لەم چەند لاپەڕە كەمەدا هەوڵ دەدەین گرنگ ترین هۆی هاتنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام)باس بكەین و بزانین حیكمەت لە هاتنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة السلام) چییە.
حیكمەتی یەكەم:
پەرستنی خودای گەورە بەتاك و تەنها و بەبێ شەریك:
بەڕاستی پەرستنی خودای گەورە بە تاك و تەنها یەكێكە لەهەرە گەورەترین حیكمەتەكانی هاتنی پێغەمبەران(علیهم الصلاة والسلام)بەڵكو هەر بەو هۆیەوە گەردونی دروست كردووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەرزو ئاسمان و بوونەوەر و بەهەشت و دۆزەخی دروست كردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە هێشتا چەند بەناو موسڵمانێك هەن كە چاویان بەوەدا هەڵنایەت كە لەسەرەتاوە تەفسیرو ووردەكارییەكانی مانای (لا إلە إلا الله) باس بكرێت، بەڵام بیانەوێت و نەیانەوێت حیكمەت لەهاتنی پێغەمبەران (علیهم الصلاە والسلام)و ڕێبازو پێشەی پێغەمبەران ڕوون كردنەوەی ووشەی ( لا إلە إلا الله) بووە، بەڵگەشمان خودای گەورە دەفەمووێت:
[وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ] [الأنبياء: ٢٥].
واتە : ئەی محمد صلى الله عليه وسلم ئێمە سروشمان (وحی) مان بۆ هیچ پێغەمبەرێك لەپێش تۆ نەناردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت هیچ شتێك شایەنی پەرستن نی¬یە تەنها من نەبێت، واتە: (الله) كەواتە خودا بەتاك وتەنها بپەرستن .
لەم فەرموودەیەی خودای گەورە بۆمان دەردەكەوێت كە گرنگترین حیكمەتی هاتنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) یەكخواپەرستی خودای گەورە بووەو گەورەیی(لا إلە إلا الله) مان بۆ دەردەخات كە پێویستە لە پێش هەموو شتێكدا فێری بین و پایە و مەرجەكانی لەخۆماندا بهێنینەدی، كەواتە: ئامانجی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) لە هەر زەمان و سەردەمێكدا ڕاست كردنەوەی بیروباوەڕی خەڵكی بووە و خودای گەورە و شێوازی پەیوەست بوونی بەندە بە خودای خۆیەوە و مل كەچ بوون بەوەی كە سود و زیان هەر بەدەستی خۆیەتی و هەر خۆی شایستەی پەرستنە .
حیكمەتی دووەم:
ڕاگرتنی ئایین وەك خۆی بەبێ جیاوازی و ناكۆكی :
بەڕاستی هیچ یەكێك لە ئایینە ئاسمانییەكان ڕێگەیان نەداوە بەوەی كە خەڵكی پارچە پارچەیی و جیاوازی دروست بكەن لەناو ئەو ئایینەیاندا، چونكە هەمیشە خۆ جیاكردنەوە لە موسڵمانان بەگشتی لە هەر سەردەمێكدا سەر دەكێشێت بۆ دووبەرەكی و ناكۆكی، خودای گەورەش ئامۆژگاری پێشەوایانی مرۆڤایەتی دەكات بەوەی خۆیان بەدروور بگرن لەم سیفەتە وەك دەفەمووێت:
[شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ] [الشورى: ١٣] .
واتە: خودای گەورە بۆ ئێوە ئایینێكی داناوە كە بە(نوح) یشی صلى الله عليه وسلم سپاردووە و ئەو سروشەی كە بۆ تۆشمان ناردووە و ئەوەش كە ئیبراهیم و موسا و عیسامان (علیهم الصلاة والسلام) پێ ڕاسپاردووە ئەوەیە كە كاروباری ئایینی مەنهەجی ژیانتان بەچاكی ڕاگرن و ناكۆك و لەیەك جودا مەبن تێیدا .
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە یەكێك لەو حیكمەتانەی خودای گەورە ئامۆژگاری پێغەمبەرانی پێ كردوە كۆبوون لە ئایینداو خۆ جیانەكردنەوەیە لە موسڵمانان بەگشتی .
پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت:
(الأنبياء أولاد علات أمهاتهم شتى ودينهم واحد)( صحيح الجامع الصغير: 1452).
واتە: پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) هەموو كوڕی یەك باوكن ودایكیان جیاوازە وبنچینەی ئاینەكەشیان هەریەكە كە یەكخواپەرستییە .
حیكمەتی سێیەم:
مژدەدان بەڕەزامەندی خودای گەورەو هۆشداری دانی خەڵكی لەسەركێشی و یاخی بوونی خودای گەورە .
هەر لەو ساتەی پێغەمبەران(علیهم الصلاة والسلام) هەستیان بە بەرپرسیارێتی كردووە گرنگی¬یان داوە بەوەی گەلەكەیان بەرەو كردەوە چاك و جوانەكان بەرن و ببنە بەربەستێك لە ئاستی هەموو كردەوەیەكی خراپ و ناشیرین، وە بۆ ئەوەی ئەم مەبەستەیان بێتەدی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) ڕێگەی مژدەدان و ترساندنیان گرتۆتە بەر، وەك خودای گەورە سەبارەت بەنوح صلى الله عليه وسلم دەفەمووێت:
[وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ أَنْ لَا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ] [هود: ٢٥ – ٢٦] .
واتە: بەڕاستی ئێمە نوح مان صلى الله عليه وسلم ناردە ناو گەلەكەی پێی ووتن من ترسێنەرێكی ئاشكرام بۆ ئێوە، پێتان ڕادەگەیەنم كە جگە لەخودای گەورە شتی تر مەپەرستن چونكە من دەترسم لە ڕۆژێك كە تووشی سزایەكی سەخت بن تێیدا .
هەروەها خودای گەورە لەسەر زاری موسا وە صلى الله عليه وسلم دەفەمووێت :
[إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَى مَنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى ] [طه: ٤٨].
واتە: بەڕاستی ئێمە سورش مان بۆ هاتووە كە سزاو سەرگەردانی تووشی كەسانێك دەبێت كە پەیامی پێغەمبەران بە درۆ بزانن و پشتی لێ هەڵ بكەن .
وە عبدالله ی كوڕی عەمری كوڕی عاص رضي الله عنه دەفەمووێت: ڕۆژێكیان گوێمان لێ بوو بانگدەر فەرمووی ( الصلاة الجامعە) هەتا هاوەڵان رضي الله عنهم هەموویان كۆبوونەوە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێیانی فەرموو:
(إنه لم يكن نبي قبلى إلا كان حقا عليه أن يدل أمته على ما يعلمه لهم و ينذرهم شر ما يعلمه لهم ......)( صحيح الجامع الصغير: 2403) .
واتە: بەڕاستی هیچ پێغەمبەرێك لە پێش مندا نەهاتووە ئیللا پێویست بووە لەسەری كەچ شتێك دەبێتە مایەی بەختەوەری گەلەكەی پێیان ڕابگەیەنێت و هەرشتێك دەبێتە مایەی سەرگەردانی گەلەكەی ئاگاداریان بكاتەوە لێی
هەروەها خودای گەورە زۆر بەجوانی حیكمەتی ناردنی هەموو پێغەمبەرانمان (علیهم الصلاة والسلام) بۆ روون دەكاتەوە وەك دەفەرمووێت:
[وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ] [الكهف: ٥٦].
واتە: ئێمە پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) نانێرین تەنها بۆ ئەوە نەبێت كە مژدەی بەهەشت بە باوەڕداران بدەن و هەڕەشەی دۆزەخ لەسەرپێچی كاران بكەن .
ئەوەتا خودای گەورە بە جوانترین شێوە ڕووناكی دەخاتە سەر پەیامی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم. [الر كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ] [إبراهيم: ١].
واتە: ئەی محمد صلى الله عليه وسلم ئێمە پیرۆزترین كتێبمان بۆ تۆ داگرتووە بۆ ئەوەی خەڵكی لە تاریكیەكانی شیرك و ستەم كردن ونەزانین دەربهێنیت بەرەو ڕووناكی باوەڕو چاكەكردن و بەختەوەری.
لەكۆتاییدا دەڵێم ئەو حیكمەتانەی لە پێناویدا پێغەمبەران(علیهم الصلاة والسلام) ڕەوا نەكراون گەر بمانەوێت حەقی باس كردنی بدەین ڕەنگە بەدەیان هەزار لاپەڕەش كۆتایی نەیات، خودای گەورە یارمەتیمان بدات بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مەبەست و حیكمەتی هاتنی پیغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) خودای گەورەش یارمەتی دەرو سەر خەرمان بێت .
وصلى الله وسلم على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اتبعهم الى يوم الدين.