ژمارەی بینین:
ڕێگای ئافرەتی موسڵمان بەرەو بەختەوەری (بەشی یەكەم)
نوسەر: الشیخ: عبدالعزیز المقبل: وەرگێڕانی: دایكی ئالاء
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٤/٠٤/٢٨
الحمد لله الذى خلق الانسان في أحسن تقويم والصلاة والسلام على محمد النبي الأمي الكريم.. وبعد:
خوشكی موسڵمانم:
گرنگترین شت كە مرۆڤی موسڵمانی پێ بناسرێتەوە كە دڵی پەیوەستە بە خوای گەورەوەو شەریعەتەكەی جێ بەجێ كردووە لە ژیانیدا و فەرمانەكانی بەجێ هێناوە بریتیە لە پشووی دەروونیو ئارامی دڵا، بۆیە نابینرێت بە خەندەوە نەبێت هەرچەندە لە ناخۆشترین كاتو ناهەموارترین بارودۆخدا بێت، چونكە دەزانن ئەو قەدەرەی ڕوویان تێ دەكات بۆ ئەوەیە كە توشیان بێت، وە ئەوەی كە ڕوویان تێ ناكات بۆ ئەوەیە كە توشیان نەبێت، وە دڵا گران نابن بە لەناوچوونی خۆشی، وە ڕووگرژ نابن بە هاتنی ناخۆشی.
لەوانەیە لەدوای خۆشی ناخۆشی بێتو لە دوای ناخۆشیش خۆشی بێت:
[وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] [البقرة: 216] .
واتە: لەوانەیە شتێكتان پێ ناخۆش بێت كە توشتان بێت بەڵام بۆ ئێوە خێری تێدا بێت، وە لەوانەیە شتێكتان پێ خۆش بێت كە توشتان دەبێت بەڵام بۆ ئێوە خراپ بێت، خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێتو ئێوە نازانن.
جوانیو ڕازاوەیی دونیا فریویان نادات هەرچەندە ئەگەر واز لە بەشی خۆیشیان بێنن: [وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا] [القصص: 77] .
واتە: چەندێك دەتوانیت هەوڵا بدە بۆ دوا ڕۆژت، وە بەشی خۆت لە دونیا لەبیر مەكە، چونكە دەزانن دونیا تەمەنی كورتەو هەر دەبڕێتەوە، وە پڕە لە ناخۆشیو نەهامەتی وشایەنی ئەوە نییە كە مرۆڤـ خۆی بۆ توڕە بكات، وە دڵگران نابێت كە شتێكی تیا لەدەست بچێت چونكە یەكسان نی¬یە بەوەی كە لە ڕۆژی دوایی مانەوەی هەمیشەیی¬یەو بەردەوامە، وە بەخششی وای تێدایە كە هیچ چاوێك نەیبینیووەو هیچ گوێیەك نەیبیستووەو بەدڵی هیچ كەسێكیشدا نەهاتووە، بۆ باوەڕدارە ڕاستگۆكانە.
خوشكی موسڵمانم:
ئەگەر دونیا پاڵێوراو بێت لە لێڵیو ناخۆشی، وە خاڵی بێت لەبەڵا كە ئەمەش مەحاڵە، تەنها بەناوهێنانی مردن هەموو شیرینییەكانی تاڵا دەبێتو هەموو زۆرەكانی كەم دەكاتو هەموو درێژییەكانی كورت دەبێتەوە وە پاكییەكانی لێڵا دەبێت، ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر مرۆڤـ تەمەنێكی درێژیش بۆ خۆی مسۆگەر بكات، ئیتر چۆن مرۆڤـ لە كاتێكدایە كە ڕۆژ بكاتەوە لەوە دەترسێت كە نەگاتە ئێوارە وە ئەگەر ئێوارە بێ لەوە دەترسێت نەگاتە بەیانی، وە ئەگەر هەوری بەڵاو ناخۆشی یەكەم نەمێنێت یەكێكی تر بەڕێوەیەو دێت، لەناوچوونی خزمەكانی دەیترسێنێت ومردنی هاوڕێكانی دڵ تەنگی دەكات، وە كاتێك هەست بە ئازاری ئەندامێك لە ئەندامەكانی لەشی دەكات یاخود وا هەست بكات كە لێدانی دڵی زیادی كردووە یاخود هەست بكات ئارەزووی خواردنی كەمی كردووە وێنەی مردن دێتە پێش چاوی، زیاتر دەترسێتو نەخۆشییەكەی زیاد دەكات وناخۆشی دایدەپۆشێت هەروەكو ئەوەی كە بڵێیت ئەو ترسە بەربەستە لە دابەزینی مردن یاخود دووری دەخاتەوە لێی.
ئای لە لاوازی مرۆڤـ چەندە بێ پلە و پایەیە، دەبینیت گەنجێكە چالاكیو جوانیو زیندوویەتی لەوپەڕی تەواوێتیدایە، تەمەنی بەسەر نابات تا پایزی تەمەنی ڕووی تێ دەكاتو پشتی كووڕ دەكاتو ڕووی لۆچ دەكات، كەمترین كۆشش ماندووی دەكات، وە كەمترین كار لاوازی دەكاتو دەیڕوخێنێت.
بەڕاستی تام وچێژی ژیانو جوانییەكەی، وە لوتكەی بەختەوەریو تەواوێتییەكەی دەستەبەر نابێت تەنها بە گوێڕایەڵی خوای گەورە نەبێت كە هیچ شتێك داوا لە مرۆڤـ ناكات تەنها دامەزراویو بەردەوامی لەسەر فەرمانەكانی وگرتنی ڕێگا ڕاستەكەی نەبێت، بۆ ئەوەی مرۆڤـ لەسەر ژیانێكی ئارامی ویژدانیو هێمنی دەروونیو پشووی گیانیو بەردەوامی ڕووخۆشی بڕوات، وە ببورێت لەوەی كە ستەمی لێ دەكات وە خۆش بێت لەوەی خراپەی لەگەڵا دەكات، بەبەزەیی بێت لەگەڵا بچوكو ڕێز لە گەورە بگرێتو پێداویستی خەڵك جێ بەجێ بكات ولە خزمەتیاندا بێت، وبەرگەی ئازارەكانیان بگرێت هەروەها كەمتەرخەمی نەكات لە فەرمانەكانی خوای گەورە لە بچوكو گەورەدا بەڵكو سور بێت لەسەر هەر كردەوەیەك كە نزیكی بكاتەوە لە خوای گەورە، وە ئەگەر بەڵایەكی بەسەردا بێت ئارامگرو ڕەزامەند بێت وە ئەگەر مردنی بۆ بێت وا دەزانێ ڕزگار بوونە لە ناخۆشیەكانی دونیا وە گەشتێكە بەرەو ماڵی هەمیشەییو نەمری.