ژمارەی بینین:

[يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ] ئەو ڕۆژەی كە نهێنییەكان دەردەكەون‌و ئاشكرا دەكرێن

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
ناونیشانی ئەم بابەتە ئایەتێكی پیرۆزە لە كتێبەكەی خوای پەروەردگار، خوای گەورە بابەتێك باس دەكات‌و یادی بەندەكانی دەخاتەوە كە پەیوەندی بە دڵا‌و كردەوەو نهێنی¬یەكانیەوەیەتی، ئەوەی كە خەڵكی لێی بێ‌ ئاگان‌و خوای گەورە زاناو شارەزایە پێی جا ئەمانە ئاشكرا دەبن‌و دەخرێنە ڕوو لە ڕۆژی دواییدا، هەرشتێكیش كە تێیدا بێت لە دڵسۆزی‌و ڕاستگۆیی‌و خۆشەویستی، یان پێچەوانەكەی لە دووڕووی‌و درۆو ڕیابازی، وە ئەمە بە ڕوونی دەردەكەوێت لەو ئایەتەو لە ئایەتەكانی پێش‌و پاشی خۆی، خوای گەورە دەفەرمێت:
[إِنَّهُ عَلَى رَجْعِهِ لَقَادِرٌ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ] [الطارق: 8-10] .
واتە: بێ‌ گومان خوای گەورە دروست كردنەوەو وەرگێڕانەوەی ئادەمیزادی زۆر لە لا ئاسانەو بە توانایە، ئەو ڕۆژەی هەموو نهێنیەكان دەردەكەون‌و دەخرێنە ڕوو ئادەمیزاد هیچ هێزو پشتیوانێكی نییە.
وە هەر دڵە كە خوای پەروەردگار سەیری دەكات‌و قبوڵا بوون‌و قبوڵا نەبوونی كردەوەیش هەر پەیوەندی بەوەوە هەیە وەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمێ:
(إن الله لاينظر إلى أجسامكم ولا إلى صوركم ولكن ينظر الى قلوبكم وأعمالكم)( مسلم: 2564، وصحيح الترغيب والترهيب: 15).
واتە: بە ڕاستی خوای گەورە سەیری وێنەو لاشەتان ناكات بەڵكو سەیری دڵا‌و كردەوەكانتان دەكات.
وە نهێنی‌و شاراوەكانی ئەگەر باش بوون ئەوا هەموو كردەوەكان‌و لایەنەكانی تریش باش دەبن ئەگەر كەمیش بن، وەبە پێچەوانەشەوە ئەگەر نهێنییەكان‌و شاراوەكان خراپ بوون ئەوا هەموو كردارو گوفتارێكی بەندەكان خراپ دەبن‌و نزیك دەبێتەوە لە دووڕوویی‌و ڕیابازی (پەنا بە خوا)، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە فەرموودەیەكدا ئەوە ڕوون دەكاتەوە‌و دەفەرمێ:
(ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب)( البخاري: 50، وصحيح الجامع الصغير: 3193).
واتە: لە لاشەدا پارچە گۆشتێك هەیە ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە چاك بوو ئەوا لاشە هەمووی باش دەبێت، وە ئەگەر خراپ بوو ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت، ئەو پارچەیەیش بریتی¬یە لە دڵا.
پێشەوا (ابن القیم) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا(یوم تبلی السرائر) دەفەرمێت: (كردەوەكان بەرهەمی نهێنی‌و شاراوەكانن وەهەركەسێك نهێنی‌و شاراوەكانی باش بوون ئەوا كردەوەكانی هەمووی باش‌و چاك دەبن وە ئەو نهێنییانەش دەبن بە ڕۆشنایی‌و ڕوناكی‌و شەرم‌و حەیا لە ڕوخساریدا وە هەركەسێكیش نهێنیەكانی خراپ‌و ناشیرین بوون ئەوا كردەوەكانیشی شوێن كەوتووی نهێنی-یەكانی دەبن‌و لە ڕوخساریدا دەبن بە ڕەشی‌و تاریكی‌و بێ‌ شەرمی).
لەوەی كە باسمان كرد گەورەی كار‌و فرمانەكانی دڵا‌و مەترسی‌و نهێنی‌و شاراوەكانمان بۆ دەركەوت لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەڕوانێتە ئەوێ‌‌و چاكی‌و خراپی ئەوێشە دەبێتە هۆی قبوڵا بوون‌و قبوڵا نەبوونی كردەوەكان‌و هۆكارە بۆ ئاخر خێری‌و ئاخر شەڕی وە ئەمەشە هۆی سەركەوتن‌و سەرفرازی بوونی هاوەڵانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بەسەر خەڵكانی دوای خۆیاندا لە وانەی كە لە هەندێك لە هاوەڵان (ڕەزای خويان لێ بێت) زیاتریش عیبادەت‌و خواپەرستیان كردووە لەبەر ئەوەی بنچینەی سەربەرز بوونی لە نێوان بەندەكاندا ئەوەیە كەلە دڵدا جێگیر بووە لە نهێنی‌و شاراوەیی باش‌و چاك.
لە عبدالله كوڕی مسعودەوە (ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمێت: (ئێوە نوێژتان درێژتر‌و تێكۆشانتان زۆرترە لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەڵام ئەوان لە ئێوە باشتر بوون، پێی ووترا: بەهۆی چیەوە؟ ووتی: لەبەر ئەوەی ئەوان زیاتر لە ئێوە دنیایان بەكەم دەزانی‌و ئارەزوویان لە دواڕۆژ بوو).
وە قاسم كوڕی محمد دەفەرمێت:
ئێمە لەگەڵا (ابن مبارك) سەفەرمان كرد زۆر شت خەتەرەی دەكرد لە دڵمداو بە خۆم دەوت: بەچ شتێك ئەم پیاوە ئاوا بەرز بۆتەوە بەسەرمانداو ناوبانگی لەناو خەڵكیدا دەركردووە: ئەگەر نوێژ دەكات ئێمەیش نوێژ دەكەین! وە ئەگەر بەڕۆژوو دەبێت ئێمەیش بەڕۆژوو دەبین! وە ئەگەر جیهاد دەكات ئێمەیش جیهاد دەكەین! وە ئەگەر حەج دەكات ئێمەش حەج دەكەین! وە پاشان دەڵێت: لە هەندێك لە ڕۆیشتنەكانمدا لە ڕێگای شام شەوێك لە ماڵێك نانمان خوارد كاتێك چراكە كوژایەوە هەندێك هەستان بۆ داگیرساندنی چراكە‌و كاتێك چراكە هەڵكرایەوە سەیری دەم‌و چاوی ابن مبارك م كرد فرمێسكی پێوە بوو بە خۆمم ووت: بە هۆی ئەم ترس‌و لەخوا ترسانەیە ئەم پیاوە فەزڵی دراوە بەسەرماندا لەوانەیە لەكاتی كوژانەوەی چراكە بیری لە تاریكی قیامەت كردبێتەوە).
وە وتەی سەلەف‌و پێشینمان لەسەر سوربونیان لەسەر كردەوەی دڵا‌و چاكی نهێنییەكانیان زۆرو جۆراو جۆرن بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە خۆشەویستی خوای گەورەوە ترسان لێی‌و دڵسۆزی لە كردەوەكاندا هەیە لەوانە:.
*عومەری كوڕی خەتاب (ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمێت: (هێزو توانا لە ئەنجامدانی كردەوەدا ئەوەیە كە كاری ئەمڕۆ بۆ بەیانی دوا نەخرێت وە ئەمانەت‌و سپاردەیش ئەوەیە كە نهێنی‌و شاراوەكان پێچەوانەی كارە ئاشكراكان نەبن، وە تەقوای خوای گەورە بكەن وە تەقوایش بە خۆ پاراستن دەكرێت وە هەر كەسێكیش تەقوای خوای گەورە بكات دەپارێزرێت)( سير أعلام النبلاء: 2/572 ).
*عوسمانی كوڕی عەفان (ڕەزای خوای لێ بێت دەفەرمێت: هیچ كەسێك نهێنی¬یەك ناشارێتەوە ئیلا خوای گەورە دەری دەخات لە لاپەڕەكانی دەم‌و چاوی‌و هەڵپەكانی زمانی.
زمانی.
*وە نعیم بن حماد دەفەرمێت: گوێم لە ابن مبارك بوو دەی ووت: (هیچ كەسم نەدیووە وەك مالك بەرز بووبێتەوە لە كاتێكدا نوێژو ڕۆژووی زۆریشی نەبوو تەنها چاكی‌و سەلامەتی نهێنییەكان نەبێت)( سير أعلام النبلاء: 8/97).
*وە خالیدی كوڕی صفوان دەفەرمێت: (گەیشتم بە مسلمە ابن عبدالملك ووتی: هەواڵم بدەرێ‌ لە بارەی (حسن البصری) ووتم: خوای گەورە چاكەت بۆ بكات هەواڵت دەدەمێ‌ بە زانیارییەك: من جیرانی ئەوم لە تەنیشتیەوە وە لە مەجلیسیدا نزیكی ئەوم نهێنی خەڵك با كردەوە باشەكانی دەچوێنم بەڵام ووتەكانی ئەو بە كردەوە دەچوێنم ئەگەر لەسەر كارێك دانیشت هەر بەوێشەوە هەڵدەسێت، وە ئەگەر لەسەر كارێكیش هەڵسا هەر لەسەر ئەویش دادەنیشێت وە ئەگەر ئەمڕۆ فەرمان بە شتێك بكات ئەوا خەڵكی كاری پێ‌ دەكەن، وە ئەگەر نەهی لە شتێك كرد ئەوا خەڵكی تەركی دەكەن بینیوومە كە بێ‌ پێویستە لە خەڵك وە خەڵك پێویستیان بەو هەیە ووتی: بەسە! چۆن نەتەوەیەك گومڕا دەبن پیاوی ئاوای تێدا بێت)( سير أعلام النبلاء: 4/576 ).
*وە حەسەن دەفەرمێت: (ئەی نەوەی ئادەم! تۆ گوفتارو كردەوەت هەیە، وە كردەوەت باشترە بۆ تۆ لە گوفتارت وە نهێنی‌و ئاشكرات هەیە نهێنییەكانت باشترە بۆ تۆ لە ئاشكراكانت)( مدارج السالكين: 1/436 ).
*وابن عیینە دەفەرمێت: ئەگەر نهێنییەكان هاوتا بوون لەگەڵا ئاشكراكان ئەوا عەدل‌و وەك یەك بوونە، وە ئەگەر نهێنییەكان باشتر بوون لە ئاشكراكان ئەوە فەزڵە، وە ئەگەر ئاشكراكان باشتر بوون لە نهێنییەكان ئەوە ستەمە.
*وە عبدالله كوڕی مبارك دەفەرمێت: ووترا بە حمدون كوری احمد: بۆچی قسەی پێشین (سەلەف) سودبەخش تر بوو لە قسەی ئێمە؟ ووتی: لەبەر ئەوەی ئەوان قسەیان دەكرد بۆ بەرزی ئیسلام‌و ڕزگار بوونی نەفس‌و ڕازی بوونی خوای گەورە بەڵام ئێمە قسە دەكەین بۆ بەرزی نەفس‌و داوا كردنی دونیا‌و ڕازی بوونی خەڵك.
ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی سەلامەتی دڵا‌و پێچەوانەكانیان
1- چاك كردنی كردەوەكانی دڵا وەك دڵسۆزی لە گوفتارو كردەوەكان بۆ خوای گەورەو هەوڵدان بۆ شاردنەوەیان لە خەڵكی‌و ڕق بوونەوە لە ناوو ناوبانگ دەركردن‌و خۆپاراستن لە باسكردنی خەڵك، وە پێچەوانەی ئەوانەیش ڕیا بازی‌و داواكردنی دنیا بەهۆی عیبادەت كردن‌و حەز لە خۆ دەرخستن كردن.
2- خۆ بەكەم زانین‌و هەست كردن بە كەم تەرخەمی‌و خەریك بوون بە چاك كردنی نەفس‌و عەیبەكانی پێچەوانەی ئەمانەیش خۆ بە گەورە زانین‌و سەرسام بوون بە خۆت‌و خەریك بوون بە ڕەخنە گرتن لە خەڵكی.
3- خۆ ئامادەكردن بۆ دواڕۆژوو پاراستنی كات‌و تەمەن‌و بە فیرۆ نەدانی، وە پێچەوانەی ئەمانەش پابەند بوون بە دونیاو لە بیرچوونی دواڕۆژوو كەم زیكر كردنی خوای گەورەو بە فیڕۆ دانی كات.
4- ساغ كردنەوەی دڵا لە حقد‌و فیڵا‌و حەسادەت وە پێچەوانەكەی خەریك بوونە بەو نەخۆشیانە.
5- تەسلیم بوون بۆ فەرمانەكانی خوای گەورەو پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بە بێ‌: بۆچی؟ وە چۆن؟ وە پێچەوانەكەی كەوتنە ناو شوبهەو خەتەرەی خراپ هاتن بە دڵدا.
6- بایەخ دان بە دین‌و بانگەوازی بۆ كردن بۆ لای خوای گەورەو هەوڵدان لە پێناویداو خۆش وویستنی بانگەوازی كاران بۆ خێرو چاكەو دوعا بۆ كردنیان‌و هاوكاری كردنیان لەسەر چاكەو لەخواترسان، وە پێچەوانەی ئەوەش بایەخ نەدان بە دین‌و بانگەوازی كردن بۆ لای خوای گەورەو ....... هتد.
7- ترسان لە خوای گەورەو هەست كردن بە چاودێری كردن لە ئاشكراو نهێنییەكاندا‌و هەوڵدان بۆ تەوبە كردن‌و واز هێنان لە تاوان، وە پێچەوانەكەی نەترسان لە خوای گەورەو بەردەوام بوون لەسەر تاوان.
8- ڕاستگۆیی لە قسە كردنداو پابەند بوون بە پەیمان‌و گێڕانەوەی ئامانەت، وە ئەمانەش بەڵگەن لەسەر چاكی نهێنییەكان چونكە پێچەوانەی ئەمانە بریتین لە سیفەتی مونافیق‌و دووڕووەكان.
9- قبوڵ كردنی حەق لە هەر كەسێكەوە بێت وە پێچەوانەی ئەمەیش دەمارگیرییە بۆ كەسێك یان مناقەشە كردن لەسەر شتێكی بەتاڵ یان شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوو.
بەرهەمەكانی چاكی‌و سەلامەتی نهێنی یەكان:.
1- دامەزراندنی ئارامی‌و هێمنی لە دڵداو جێگیر بوون‌و وەستان لە بەرامبەر فیتنەو شوبهەو ئارەزووەكان‌و تاقی كردنەوەكان بە خێرو شەڕییەوە.
2- خۆشویستنی ئەو كەسانەی كە نهێنی یەكانیان چاكە كە ئەمەیش ڕەنگ دەداتەوە لە قبوڵا كردنی ئامۆژگاری‌و ئەمرو نهێنییەكاندا.
3- كۆتا باشی (حسن الخاتمە) بە شێوەیەك كە سوپاس بۆ خوا نە بیستراوەو نە بینراوە خاوەنی نهێنی چاك‌و دڵی ساغ كۆتایی ژیانی بە خراپ هاتبێت (سو‌و الخاتمە).
4- قبوڵا بوونی لای خوای گەورە لە ڕۆژی دواییداو چەند جارە بوونەوەی چاكەكانی‌و سڕینەوەی تاوانەكانی خوای گەورە دەفەرمێت:
[وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا] [الطلاق: 5).
واتە: ئەوەی تەقوای خوای گەورە بكات گوناهەكانی دەسڕێتەوەو پاداشتەكەی بۆ گەورەو بێ‌ سنوور دەكات.
وە دەفەرمێت:
[إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ] [المائدة: 27) .
واتە: خوای گەورە قوربانی‌و چاكە تەنها لە تەقوا داران قبوڵا دەكات.
5- لابردنی ناڕەحەتیەكان‌و بەهاناوە هاتنی خوای گەورە بۆ بەندەكانی لە كاتی ڕوودانی بەڵاو تەنگەبەریدا وەك چۆن ئەمە ڕوویدا بۆ(أصحاب الغار).
5- ڕێنمایی كران‌و هیدایەت دان بۆ حەق‌و صەواب لە كاتی ئەوەی هۆش‌و بیر هەڵی دەبژێرێت.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة وسلم.