ژمارەی بینین:

ڕزگاربوونی ئوممەت لەگوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دایە و لەناوچوونیشیان لەسەرپێچیاندایە

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٤/٠٣/١٧

نجاة الأمة في طاعة الرسول صلى الله عليه وسلم وهلاكها في مخالفته
عَنْ أَبِي مُوسَى الأشعري -رضي الله عنه- عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ :
« إِنَّمَا مَثَلِي وَمَثَلُ مَا بَعَثَنِي اللَّهُ بِهِ ، كَمَثَلِ رَجُلٍ أَتَى قَوْمًا ، فَقَالَ : يَا قَوْمِ ، إِنِّي رَأَيْتُ الْجَيْشَ بِعَيْنَيَّ ، وَإِنِّي أَنَا النَّذِيرُ الْعُرْيَانُ ، فَالنَّجَاءَ فَأَطَاعَهُ طَائِفَةٌ مِنْ قَوْمِهِ ، فَأَدْلَجُوا ، فَانْطَلَقُوا عَلَى مَهَلِهِمْ ، فَنَجَوْا وَكَذَّبَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ ، فَأَصْبَحُوا مَكَانَهُمْ ، فَصَبَّحَهُمُ الْجَيْشُ ، فَأَهْلَكَهُمْ وَاجْتَاحَهُمْ فَذَلِكَ مَثَلُ مَنْ أَطَاعَنِي ، فَاتَّبَعَ مَا جِئْتُ بِهِ وَمَثَلُ مَنْ عَصَانِي وَكَذَّبَ بِمَا جِئْتُ بِهِ مِنَ الْحَقِّ»
(رواه البخاري( 96-كتاب الاعتصام حديث (7283).) ومسلم( 43-كتاب الفضائل حديث (16) ، (4/1788).) ).

واتە: ئەبو (موسا)ی ئەشعەری (ڕەزای خوای لێ بێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمویەتی: وێنەی من و وێنەی ئەوەی, كە خوای گەورە ناردوویەتی بۆم وەكو نموونەی پیاوێك وایە, دێت بە گەلەكەی خۆی دەڵێت: ئەی خەڵكینە من ئەو سوپایەم بینی بە چاوی خۆم، وە من وریاكەرەوەتانم لە دوژمن تكایە خۆتان ڕزگار كەن و هەڵبێن, تا هەندێك لە نەتەوەكەی بە گوێیان كرد و شەو هەڵهاتن و دەرچوون و ڕزگاریان بوو, وە كۆمەڵێكیشیان بە قسەیان نەكرد تا بەرەبەیان سوپای دوژمن دایبەسەریاندا و بە هیلاك دا چوون و لە ناوبران، ئەمەش نموونەی ئەو كەسانەیە, كە ملكەچ و گوێڕایەڵ و شوێنكەوتەی ئەون, كە بۆم هێناون واتە: ئیسلام, وە وێنەی یاخی بوان و ئەو حەقەی, كە هێناومە بە درۆی دەزانن و شوێنی ناكەون.