ژمارەی بینین:
ئادابەكانی سەردان و سنورەكانی لە نێو ئافرەتاندا (بەشی یەكەم)
نوسەر:دایكی سوننە
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٣/١٢/٣٠
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ .
بێ گومان سەردان لە نێوان موسڵمانان بە گشتی و ئافرەتانیش بە تایبەتی چەند ئاداب و سنورێكی تایبەتی هەیە، وە ئەگەر سەردانەكە هەندێك لەم ئادابانەی تێپەڕ كرد و لە سنوور دەرچوو، ئەوا دڵەكان جیاوازی دەكەوێتە نێوانیانەوە، و لە یەكتر دوور دەكەونەوە كە ئەمەیان سەرئەنجامە بۆ ئەوەی پێشوو، جا خوێنەری بەڕێز لەم نووسراوەدا چەند شتێكم كۆكردووەتەوە لەو ئادابانە، كە لە واقع و تەجروبەی خۆمدا تووشیان بووم، ئومێدم لە خوای گەورە ئەوەیە كە سودبەخش بن بۆ خوشكانی هاو ئاینم، وە دووریش بێت لە هەموو زیادڕەوی و كەم ڕەویەك كە لە سنوری ئایینەكەمان دەربچێت ... ئەمانەی خوارەوەش هەندێكن لەو ئادابانە:
1 / خوشكی بەڕێزم: با مەبەست لە سەردانەكەت تەنها ڕەزامەندی خوای پەروەردگار بێت، نەك لە بەر گلەیی یان لە بەر هەر مەبەستێكی تر: چونكە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لە فەرموودەیەكدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە:
[إن رجلا زار أخا له في قرية، فأرصد الله تعالى على مدرجته ملكا، فلما أتى عليه الملك قال: أين تريد ؟ قال: أزور أخا لي في هذه القرية، قال: هل له عليك من نعمة (تربها)؟ قال: لا، إلا أني أحببته في الله، قال: فإني رسول الله إليك، أن الله عز وجل قد أحبك كما أحببته له]((السلسلة الصحيحة: 1044 ) .) .
واتە: جارێكیان كەسێك نیازی سەردانی برایەكی دەبێت لە دێیەكدا، و خوای پەروەردگار فریشتەیەك لە سەرەڕێگەكەی دادەنێت و كە فریشتەكە پێی دەگات، پێی دەڵێت: كوێت مەبەستە؟ یان بۆ كوێ دەچیت؟ دەڵێت: سەردانی برایەكم دەكەم لەم دێیەدا، ئەویش پێی ووت: ئایا هیچ چاكەیەكی بە سەرتەوە نییە بیگەڕێنیتەوە؟ ووتی: نەخیر، تەنها لەبەر خوای پەروەردگار خۆشم دەوێت، ئەویش ووتی: ئەوە بزانە من نێردراوی خوام بۆ لای تۆ، ئەوەشت پێ ڕادەگەیەنم كە خوای پەروەردگار تۆی خۆش دەوێت هەروەكو چۆن تۆ ئەوت لە بەر خوا خۆش ویستووە .
2 / هەڵبژاردنی ڕۆژ و كاتی گونجاو بۆ سەردانەكە: نابێت كاتەكە سەرلە بایانی-یەكی زوو بێت، یان لە كاتی نێوەڕوودا و پاش نان خوادن، یان لە كاتێكی درەنگ وەختدا بێت لە شەو، چونكە كاتی بەیانی زوو كاتی نووستنە لە لای هەندێك لە ئافرەتاندا، و لە لای هەندێكی تریان كاتی ئیش و كاری ناو ماڵە لە پاككردنەوە، و ئامادەكردنی خواردن، وە كاتی نیوەڕۆش پاش نان خواردن كاتی نوستن و پشوودانی مێردە، لە پاش گەڕانەوەی لە ئیش و كاری ڕۆژانەی، و كاتی درنگ وەختی شەویش هەر كاتی دانیشتن و ماندوو دەركردن و پشوودانە، و كاتی تایبەتە بە ئەندامانی خێزانەوە .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ مِن قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَ حِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ الظَّهِيرَةِ وَ مِن بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاء ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ...](( سورة النور: 58 ).
واتە: خوای پەروەردگار فەرمان دەكات بە بڕواداران بەوەی كە كەنیزەك و خزمەتكارانیان و ئەو منداڵانەشیان كە هێشتا بالغ نەبوون فێر بكەن بەوەی كە ڕوخسەت و ئیزن وەرگرن لەسێ كاتدا، ئەو كاتانەش كاتی پێش نوێژی بەیانی، و پاش نوێژی نێوەڕۆ و پاش نوێژی شێوان (عیشا) ن كە كاتی پشوودان و نووستنن، وە لەبەر ئەوەی كە لەو كاتانەدا زۆربەی جار خەوتووان جلێكی تایبەت بە خەو جگە لەجلە ئاساییەكان بەكار دێنن .
وە پێشەوا (سعدی) لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا فەرموویەتی: (ففی پلاپە هژه اڵاحوال، یكون الممالیك واڵاولاد الصغار كغیرهم، لا یمكنون من الدخول إلا بإژن).
واتە: ئەو ئادابانە لەم سێ كات و بارەدا، كەنیزەك و خزمەتكاران و منداڵانیش وەكو كەسانی ترن، ناتوانن بە بێڕوخسەت وەرگرتن و ئیزن وەرگرتن بێنە ژورەوە .
3 / دووركەوتنەوە لە سەردانی لەناكاو و بێ پێشتر ئاگاداركرنەوەی دەستەخوشكەكەت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت و پەیمانێكی پێش وەخت بۆ سەردانەكەت: خۆ دورخستەنەوەش لەو كارە بەوە دەبێت كە پرسیاری دەستە خوشكەكەت بكەی كە حەزت لێیە و پێت خۆشە سەردانی بكەی ـ لە ڕێگەی تەلەفونەوە ئەگەر توانرا یان بە هەر ڕێگەیەكی تر بێت ـ جا ئایا كاتەكەی ڕێی دەدات و دەتوانێت پێشوازیت لێ بكات، و هیچ بەرپرسیاری كارێكی نی¬یە، بەرامبەر بە ماڵا و منداڵا و مێردەكەی لەو ڕۆژەدا، وە بەم مۆڵەت وەرگرتنە خۆی ئامادە باش دەكات لە پێشوازی لێ كردنت، بە پێچەوانەی سەردانی لە ناكاو كە دەبێتە هۆی ناڕەحەتكردن و ئازاردان و بێ زاركردنی دەستە خوشكەكەت، بەتایبەت ئەگەر دەستە خوشكەكەت، یان ماڵەكەی لەسەر بارودۆخێكی وەها بێت كە پێی ناخۆش بێت كەسێك بیبینێت لەسەر ئەو شێوەیە .
4 / ئەگەر لە ئاگاداركرنەوەیەكی پێش وەخت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت و پەیمانێك بۆ سەردانەكەت، یان لە كاتی سەردانەكەتدا پێت ووترا بگەڕێڕەوە، ئەوا بگەڕێرەوە، بێ ئەوەی هیچ دڵ گرانیەكت تووش ببێت، چونكە خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا هُوَ أَزْكَى لَكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ](( سورة النور: 28 ) .).
واتە: ئەگەر پێتان ووترا بگەڕێنەوە، ئەوا بگەڕێنەوە، ئەوە چاكترە بۆتان، خوای پەروەردگاریش بە ئاگایە لە هەموو كردەوەیەكتان .
5 / لەبەر ئەوەی ئەنجام دانی ئەم كارەت بۆ ڕەزامەندی خوای پەروەردگارە هەوڵ بدە لە كاتی دەرچوونەكەت هیچ سەرپێچیەكی نەكەی لە جل و بەرگ و پۆشاكی شەرعیت، بۆ نموونە با دەرچوونەكەت بە پۆشاكی شەرعی و باڵاپۆشەوە بێت، یان بۆن خۆش كراو نەبێت، یان لەگەڵا كەسانی نامەحرەمدا نەبێت، ئەمە ئەگەر كەسێكت لە گەڵا دا بوو ... خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ](( سورة الأحزاب: 33 ) .)، )، واتە: لەكاتی دەرچونتاندا خۆتان ڕووت نەكەنەوە، هەروەك چۆن ئافرەتان لە سەردەمی نەفامیدا خۆیان ڕووت دەكردەوە .
وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (أيما امرأة استعطرت، فمرت على قوم، ليجدوا من ريحها، فهي زانية)(5) .واتە: هەر ئافرەتێك خۆی بۆنخۆش كرد، و پاشان لە ماڵا ڕۆیشتە دەرەوە، و بەلای كۆمەڵێكدا تێپەڕ بوو بۆ ئەوەی بۆنی بچێت بە سەریاندا، ئەوە وەكو ئەوە وایە ئەو ئافرەتە داوێن پیسی كرد بێت .
6 / كە گەیشتیتە بەر دەرگایان، سێ جار لە دەرگا بدە، و لە لای ڕاستی دەرگاكەوە یان لە لای چەپی دەرگاكەوە ڕاوەستە: جا ئەگەر دەرگات بۆ نەكرایەوە بڕۆ و دوبارەی مەكەوە، ئەوەش لەبەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە تێدا فەرموویەتی:
(الاستئذان ثلاث، فإن أذن لك، وإلا فارجع)(6) . واتە: ڕوخسەت وەرگرتن و لێدانی دەرگا سێ جارە، ئەگەر ڕێگەت پێدرا ئەوا بڕۆ ژوورەوە، ئەگەر نە ئەوا بگەڕێرەوە .
وە بەڵگەی ئەوەش كە لە كاتی لێدانی دەرگادا و لە كاتی چاوەڕوان كردنی هاتنە دەرەوەی خاوەن ماڵا لە لای ڕاستی دەرگاكەوە، یان لە لای چەپی دەرگاكەوە بووەستی، ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) كە تێیدا فەرموویەتی: (لا تأتوا البيوت من أبوابها، ولكن ائتوها من جوانبها، و ... )((حسنه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 2731) .) .
واتە: ڕوخسەت وەرگرتن و لێدانی دەرگا سێ جارە، ئەگەر ڕێگەت پێدرا ئەوا بڕۆ ژوورەوە، ئەگەر نە ئەوا بگەڕێرەوە .
وە بەڵگەی ئەوەش كە لە كاتی لێدانی دەرگادا و لە كاتی چاوەڕوان كردنی هاتنە دەرەوەی خاوەن ماڵا لە لای ڕاستی دەرگاكەوە، یان لە لای چەپی دەرگاكەوە بووەستی، ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) كە تێیدا فەرموویەتی: ( إنما جعل الإستأذان من أجل البصر)(8).
واتە: ڕوخسەت وەرگرتن و لێدانی دەرگا بۆ ئەوە دانراوە كە چاو بپارێزرێت لە بینینی شتی قەدەغەكراو .
8 / لە كاتی لە دەرگا دانت، ئەگەر خاوەن ماڵا پێی ووتی كێیە ئەوا ناوی خۆت بڵی، نەك بڵێت منم، منم !!!! چونكە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لە كاتێكدا كە جابررضي الله عنه لە دەرگای دا و پێی فەرموو كێی ؟ ئەویش ووتی: منم، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (أنا، أنا)، واتە: منم، منم، جابر(رضي الله عنه) دەڵێت: وەكو ئەوەی بڵێت پێی باش نەبوو كە من ووتم: منم منم(9).
9 / با سەلامی بە یەك گەیشتنتان سەلامی موسڵمانان و ئەهلی بەهەشت بێت كە بریتی یە لە:
(السلام علیكم ورحمە الله وبركاته)، لەبەر ئەم فەرموودانەی خوارەوە:
1- پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:
(السلام قبل السۆال، فمن بدأكم بالسۆال قبل السلام فلا تجیبوه)(10).
واتە: سەلام كردن پێش پرسیاركردنە، جا ئەگەر كەسێك پرسیاری لێ كردن پێش سەلام كردن، ئەوا وەڵامی مەدەنەوە.
2- وە فەرموویەتی: (إذا لقی أحدكم أخاه فلیسلم علیه، ...)(11) .
واتە: ئەگەر یەكێك لە ئێوە بە براكەی گەیشت با سەلامی لێ بكات.
3- وە لەبەر گەورەیی پاداشتی سەلام كردن، هەروەكو لە فەرموودەدا هاتووە: كە جارێكیان پیاوێك بەلای پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) تێپەڕ دەبێت، كە لە مەجلیس و كۆڕێكدا دانیشتبوو، و دەڵێت:
(السلام علیكم)، پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (دە چاكەی بۆ نووسرا)، پیاوێكی تر تێ دەپەڕێت دەڵێ: (السلام علیكم ورحمە الله ) ئەویش فەرمووی:
(بیست چاكەی بۆ نووسرا)، جارێكی تر پیاوێكی تر بە لایدا تێ دەپەڕێت و دەڵێ: (السلام علیكم ورحمە الله وبركاته)، ئەم جارەیان فەرمووی: (سی چاكەی بۆ نووسرا ) ... هتد فەرموودەكە . ((صححه العلامة الألباني في صحيح الأدب المفرد: 986) .).