ژمارەی بینین:

گاڵتەكردن بە ئایینی ئیسلام و سزادان لە لایەن دادوەر و حاكمی عادلەوە

نوسەر:admin
بەروار:٢٠١٣/١١/٠٤

لە نافعەوە دەفەرمێت: صبیغی عێراقی لەناو سوپای موسڵمانان پرسیاری لەچەند شتێكی قورئان دەكرد بە گاڵتەكردنەوە هەتا گەیشتە میسر، لەوێ‌ عەمری كوڕی عاص(رضي الله عنه) ناردی بۆ لای ئیمامی عومەر(رضي الله عنه)، كاتێك كە نێردراوەكە نامەكەی بۆ هێنا، ئەویش خوێندییەوە وفەرمووی: (كوا ئەو پیاوە لە كوی-َیە؟)، نێردراوەكەیش ووتی: لەناو كاروانەكەدایە، ئیمامی عومەر(رضي الله عنه) فەرمووی: (بیبینەوە چونكە ئەگەر ڕۆیشتبێت سزایەكی بە ئێشت دەدەم)، ئەویش ڕۆیشت وبۆی هێنا، ئیمامی عومەر(رضي الله عنه) فەرمووی: (پرسیار لە شتی داهێنراو دەكەیت؟) پاشان ناردی بۆ پەلە دارخورمای تەڕ، ولێ‌یدا هەتا پشتی وەك نان سوور بووەوە، پاشان وازی لێ‌ هێنا هەتا چاك بوو، پاشان دەستی كردەوە بە لێدانی، پاشان وازی لێ‌ هێنا هەتا چاك بوو، پاشان بانگی كردەوە بۆ ئەوەی دیسان دەست بكاتەوە بە لێدانی، صبیغ پێ‌ی ووت: ئەگەر دەتتەوێت بمكوژیت ئەوا بەشێوەیەكی جوان بمكوژە، وەئەگەر دەتتەوێت چارەسەرم بكەیت ئەوا سوێند بە خوای گەورە چاك بوومە، پاشان ئیمامی عومەر(رضي الله عنه) ڕێگەی پێ‌دا بگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی، وەنامەیەكی بۆ أبو موسی اڵاشعری(رضي الله عنه) نوسی كە: هیچ كەس لە موسڵمانان لەگەڵیدا دانەنیشن.
ئەمە لەلای صبیغ زۆر ناخۆش و قورس بوو، أبو موسی اڵاشعری(رضي الله عنه) نامەیەكی بۆ ئیمامی عومەر(رضي الله عنه) نوسی كە: صبیغ ئێستا باش بووە، ئەمیش وەڵامی دایەوە بە نامەیەك كە: ڕێگا بەخەڵكی بدە با لەگەڵیدا دابنیشن وهەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن( (الدارمي: 1/ 67 رقم: 148)، (الحجة في بيان المحجة: 1/194) نحوه، و(ابن وضاح: 58).).