ژمارەی بینین:
پێویستە سزای هەموو كەسێك بدرێت كە خۆی بداتە پاڵا بیدعەچییەكان
نوسەر:admin
شیخ الإسلام ابن تیمیە دەفەرمێت: پێویستە سزای هەموو كەسێك بدرێت كە خۆی بداتە پاڵا بیدعەچییەكان، یاخود بەرگری-یان لێ بكات، یاخود پێداهەڵدان وستایشیان بكات، یاخود پەرتوكەكانیان بەگەورە بزانێت، یاخود ناسرابێت بەوەی كە یارمەتی و هاوكارییان دەكات، یاخود پێی ناخۆش بێت كە قسەیان دەربارە بكرێت، یاخود بیانویان بۆبهێنێتەوە بەوەی كە: نازانێت ئەو قسەیە چییە؟ یاخود بڵێت: ئەو پەرتوكی داناوە؟ وهاوشێوەی ئەم بیانوانە، كە هیچ كەسێك نایڵێت تەنها نەزان یاخود دووڕوو نەبێت، بەڵكو پێویستە سزای هەموو كەسێك بدرێت كە حاڵیان بزانێت وهاوكاری نەكات دژیان، چونكە هەستان دژی ئەم جۆرە كەسانە لەگەورەترین واجباتەكانە، چونكە ئەوان عەقڵا ودینی زۆرێك لە زاناو پادشاو ئەمیرەكانیان تێك داوە، وە ئەوان ئاشوب لەسەر زەویدا دەنێنەوەو، بەربەستی ڕێگەی خوای گەورە دەكەن.بەروار:٢٠١٣/١١/٠١
( ( مجموع الفتاوى: 2/ 132)).