ژمارەی بینین:
فەزڵی رۆژووگرتنی (عرفة)
نوسەر:يحيى ستار شێخانی
فەزڵی رۆژووگرتنی (عرفة)بەروار:٢٠١٣/١٠/٠٥
دە رۆژی (ذي الحجة) پیرۆزتریت رۆژی دونیایە لای خوای گەورە، بەڵكو دە رۆژی كۆتایی رەمەزانیش باشترە، بەڵام دە شەوی لیلة القدر لە دە شەوی (ذي الحجة) پیرۆزترە، لەو رۆژانەشدا رۆژی عەرەفەی تێدایە، كە پرسیار لة پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەكرێت دەربارەی رۆژووگرتن لە رۆژی عەرەفە فەرمووی: (((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ .....) رواه مسلم (1162)))
واتە: هەركەسێك لەو رۆژەدا بە رۆژوو بێت خوای گەورە لە تاوانی دوو ساڵی خۆش دەبێت ساڵی رابردوو و ساڵی داهاتوو، بەڵام بە مەرجێك تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، چونكە تاوانی گەورە تەنها بە تەوبە كردنە.
ئەم رۆژووەش حاجیان ناگرێتەوە چونكە ئەوان خەریكی دۆعا و زیكرن و دروستكردنی خواردن و خواردنەوە سەرقاڵیان دەكات لەو عیبادەتە پیرۆزە.
بۆیە موسڵمانی بەڕێز ئەم هەلە لە كیس خۆت مەدە، چونكە پێی دەچێت ساڵێكی تر خوای گەورە ئەو ئەمانەتەی لێت سەندبێتەوە، ئەوكاتە مەحرووم دەبیت لەو خیرە ، هەولیش بدە خەڵكانیشی لێ ئاگاداربكەرەوە چونكە (الدال علی الخیر كفاعله).
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم