ژمارەی بینین:

ئاداب و نوێژی جەژنی ڕەمەزان

نوسەر: كامەران شێخانـی
بەروار:٢٠١٣/٠٨/١٠

الحمدالله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم) محمد وعلى اله وصحبه ومن والاه. وەك لە هەموو بووارەكانی ژیاندا خوای گەورە موسڵمانەكانی بێبەش نەكردوە لە شێوازی تامو چێژكردنی دونیا , بەڵام بەو شێوەی, كە زیادە ڕەوی تێدا نەكرێت, وە هەموو میللەتێك و كۆمەڵگایەك شێوازی خۆیان هەیە لە چۆنێتی كردەوەكانیاندا, وە جەژنیش یەكێكە لە نەریتی (عادات) كومەڵگا, وە ئیسلامیش جەژنی داناوە بۆ موسڵمانان بەڵام دوای ئەنجامدانی دوو كرداری زۆر گەورە, كە شایەنی دڵخوش بوونە لە لایەن ئەنجام دەرانێوە . ئەو دوو كردەوەش دوو ڕوكنی ئیسلامە, كە بریتین لە ڕۆژوو و حەج . جەژن : هەر ڕوژێكی دیاری كراو خەڵكی تێیدا كۆبووە خۆشیان تێیدا گێڕا و كرداری تایبەتی تێ كرا ئەوە جەژنە, وەك جومعە و هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان .

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
jazny ramazan 1.pdf ٩٣.٤٨ کیلۆ بایت
jazny ramazan 2.pdf ٧٣.٩٧ کیلۆ بایت