ژمارەی بینین:
ڕێگاى ئافره‌تى موسڵمان به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رى (به‌شى یه‌كه‌م)
نوسەر:وه‌رگێڕانى: دایكى ئالا‌ء
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٣/٠٦/٢٣
الحمد لله الذى خلق الانسان في أحسن تقويم والصلاة والسلام على محمد النبي الأمي الكريم.. وبعد:
خوشكى موسڵمانم:
گرنگترین شت كه مرۆڤى موسڵمانى پێ بناسرێته‌وه كه دڵى په‌یوه‌سته به خواى گه‌وره‌وه‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى جێ به‌جێ كردووه له ژیانیدا و فه‌رمانه‌كانى به‌جێ هێناوه بریتیه له پشووى دهروونىو ئارامى دلأ، بۆیه نابینرێت به خه‌نده‌وه نه‌بێت هه‌رچه‌نده له ناخۆشترین كات‌و ناهه‌موارترین بارودۆخدا بێت، چونكه ده‌زانن ئه‌و قه‌ده‌ره‌ى ڕوویان تێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه كه توشیان بێت، وه ئه‌وه‌ى كه ڕوویان تێ ناكات بۆ ئه‌وه‌یه كه توشیان نه‌بێت، وه دلأ گران نابن به له‌ناوچوونى خۆشى، وه ڕووگرژ نابن به هاتنى ناخۆشى.
له‌وانه‌یه له‌دواى خۆشى ناخۆشى بێت‌و له دواى ناخۆشیش خۆشى بێت: [وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] [البقرة: 216] .
واته: له‌وانه‌یه شتێكتان پێ ناخۆش بێت كه توشتان بێت به‌ڵام بۆ ئێوه خێرى تێدا بێت، وه له‌وانه‌یه شتێكتان پێ خۆش بێت كه توشتان ده‌بێت به‌ڵام بۆ ئێوه خراپ بێت، خواى گه‌وره خۆى باشتر دهزانێتو ئێوه نازانن.
جوانى‌و ڕازاوه‌یى دونیا فریویان نادات هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر واز له به‌شى خۆیشیان بێنن: [وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا] [القصص: 77] .
واته: چه‌ندێك ده‌توانیت هه‌ولأ بده بۆ دوا ڕۆژت، وه به‌شى خۆت له دونیا له‌بیر مه‌كه، چونكه ده‌زانن دونیا ته‌مه‌نى كورته‌و هه‌ر ده‌بڕێته‌وه، وه پڕه له ناخۆشىو نه‌هامه‌تى وشایهنى ئه‌وه نى¬یه كه مرۆڤـ خۆى بۆ توڕه بكات، وه دڵگران نابێت كه شتێكى تیا له‌ده‌ست بچێت چونكه یه‌كسان نى¬یه به‌وه‌ى كه له ڕۆژى دوایى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى¬یه‌و به‌رده‌وامه، وه به‌خششى واى تێدایه كه هیچ چاوێك نهیبینیووهو هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به‌دڵى هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه، بۆ باوه‌ڕداره ڕاستگۆكانه.
خوشكى موسڵمانم:
ئه‌گه‌ر دونیا پاڵێوراو بێت له لێڵىو ناخۆشى، وه خاڵى بێت له‌به‌ڵا كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه، ته‌نها بهناوهێنانى مردن هه‌موو شیرینییهكانى تالأ دهبێتو هه‌موو زۆره‌كانى كه‌م دهكاتو هه‌موو درێژییهكانى كورت ده‌بێته‌وه وه پاكییهكانى لێلأ ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر مرۆڤـ ته‌مه‌نێكى درێژیش بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات، ئیتر چۆن مرۆڤـ له كاتێكدایه كه ڕۆژ بكاته‌وه له‌وه ده‌ترسێت كه نه‌گاته ئێواره وه ئه‌گه‌ر ئێواره بێ له‌وه ده‌ترسێت نه‌گاته به‌یانى، وه ئه‌گه‌ر هه‌ورى به‌ڵاو ناخۆشی یه‌كه‌م نه‌مێنێت یه‌كێكى تر به‌ڕێوه‌یه‌و دێت، له‌ناوچوونى خزمه‌كانى ده‌یترسێنێت ومردنى هاوڕێكانى دڵ ته‌نگى ده‌كات، وه كاتێك هه‌ست به ئازاری ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانى له‌شى ده‌كات یاخود وا هه‌ست بكات كه لێدانى دڵى زیادى كردووه یاخود هه‌ست بكات ئاره‌زووى خواردنى كه‌مى كردووه وێنه‌ى مردن دێته پێش چاوى، زیاتر دهترسێتو نه‌خۆشییه‌كه‌ى زیاد ده‌كات وناخۆشى دایده‌پۆشێت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى كه بڵێیت ئه‌و ترسه به‌ربه‌سته له دابه‌زینى مردن یاخود دوورى ده‌خاته‌وه لێى.
ئاى له لاوازى مرۆڤـ چه‌نده بێ پله و پایه‌یه، ده‌بینیت گه‌نجێكه چالاكىو جوانى‌و زیندوویه‌تى له‌وپه‌ڕى تهواوێتیدایه، ته‌مه‌نى به‌سه‌ر نابات تا پایزى ته‌مه‌نى ڕووى تێ دهكاتو پشتى كووڕ دهكاتو ڕووى لۆچ ده‌كات، كه‌مترین كۆشش ماندووى ده‌كات، وه كه‌مترین كار لاوازى دهكاتو ده‌یڕوخێنێت.
به‌ڕاستى تام وچێژى ژیان‌و جوانییه‌كه‌ى، وه لوتكه‌ى بهختهوهرىو تهواوێتییهكهى ده‌سته‌به‌ر نابێت ته‌نها به گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره نه‌بێت كه هیچ شتێك داوا له مرۆڤـ ناكات ته‌نها دامهزراوىو به‌رده‌وامى له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانى وگرتنى ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤـ له‌سه‌ر ژیانێكى ئارامى ویژدانىو هێمنى دهروونىو پشووى گیانى‌و به‌رده‌وامى ڕووخۆشى بڕوات، وه ببورێت له‌وه‌ى كه سته‌مى لێ ده‌كات وه خۆش بێت له‌وه‌ى خراپه‌ى له‌گه‌لأ ده‌كات، به‌به‌زه‌یى بێت له‌گه‌لأ بچوك‌و ڕێز له گه‌وره بگرێت‌و پێداویستى خه‌ڵك جێ به‌جێ بكات وله خزمه‌تیاندا بێت، وبهرگهى ئازاره‌كانیان بگرێت هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كات له فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره له بچوك‌و گه‌وره‌دا به‌ڵكو سور بێت له‌سه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه نزیكى بكاته‌وه له خواى گه‌وره، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌كى به‌سه‌ردا بێت ئارامگر‌و ڕه‌زامه‌ند بێت وه ئه‌گه‌ر مردنى بۆ بێت وا ده‌زانێ ڕزگار بوونه له ناخۆشیه‌كانى دونیا وه گه‌شتێكه به‌ره‌و ماڵى ههمیشهیىو نه‌مرى.
خوشكى موسڵمانم:.
له‌م چه‌ند په‌ڕاوه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایى هه‌یه ئه‌گه‌ر له ژیاندا جێ به‌جێى بكه‌یت وه سور بیت له ده‌ست گرتن پێیانه‌وه وه په‌شیمان بیت له‌وه‌ى كه له ده‌ستت چووه، ژیانت ده‌گۆڕێ له به‌دبه‌ختى بۆ به‌خته‌وه‌رى وه له ته‌نگى به‌ره‌و فراوانىو ئارامى وه هه‌ست به چێژێكى تر‌ى ژیان ده‌كه‌یت وه به شێوه‌یه‌كى تر‌و تێڕوانینێكى تر ژیان ده‌بینیت، وه ئه‌وه‌ى هانى دام بۆ نوسینى ئه‌م ڕێنماییانه ته‌نها ویستى خێر‌و به هیواى پاداشت‌و مه‌به‌ستى چاكسازییه خواى گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان بكات بۆ ئه‌م گوڵزارانه.
قسه كردن
خوشكى موسڵمانم:
1- وریابه له زۆر بڵێىو زۆر قسه كردن چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ] [النساء: 114] .
واته: خێر‌و چاكه نییه له زۆر له قسه‌و چپه چپهكانیان مه‌گه‌ر كه‌سێك كه فه‌رمان بكات به سه‌ده‌قه‌و چاكه یان چاكسازى نێوان خه‌ڵكى.
بزانه ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌یكه‌یت هه‌مووى دهژمێردرێتو حسابه له‌سه‌رت: [عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ] [ق: 17-18].
واته: فریشته له لاى ڕاست‌و چه‌پت دانیشتوون هیچ ووته‌یه‌ك له ده‌مت ده‌رناچێت ئیلا فریشته‌یه‌كى چاودێر‌و ئاماده‌ت له لایه‌و ده‌ینوسێت.
با قسه‌كانت كورت بێت وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێت كه له پێناویدا ده‌یكه‌یت.
2- قورئانى پیرۆز بخوێنه‌و سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕۆژانه به‌شێكت هه‌بێت بۆ خوێندن، وه هه‌وڵ بده به‌گوێره‌ى توانا لێى له‌به‌ر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتت ده‌ست بكه‌وێت له ڕۆژى قیامه‌تدا، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (يقال لصاحب القرآ‌ن: إقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا، فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها)( (صحيح سنن الترمذي: 2329)0).
واته: له‌ڕۆژى قیامه‌تدا به خاوه‌نى قورئان ده‌ووترێت قورئان بخوێنه‌و به‌رز به‌ره‌وه بۆ پله‌كانى سه‌ره‌وه‌ى به‌هه‌شت وه به ته‌رتیل بخوێنه هه‌روه‌كو چۆن له دونیا ده‌تخوێند، چونكه شوێنى تۆ له دوا ئایه‌ته كه ده‌یخوێنیت.
3- جوان نىیه هه‌رچیت بیست باسى بكه‌یت، چونكه ئه‌مه بوارێكه بۆ كه‌وتنه ناو درۆوه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمێت: (كفى بالمرء كذباً أن يحدث بكل ما سمع)((رواه مسلم، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4482)0 ).
واته: به‌سه بۆ مرۆڤـ كه به درۆزن بژمێردرێت كه هه‌رچى بیست باسى بكات.
4- خۆت بپارێزه به خۆ به‌رز گرتن‌و شانازى كردن به‌وه‌ى كه نیته بۆ خۆ به‌رز كردن‌و خۆ هه‌ڵكێشان له پێش چاوى خه‌ڵكى، خاتو عائیشه(خواى لێ ڕ‌ازى بێت) فه‌رمووى: ئافره‌تێك ووتوویه‌تى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم من لاى خه‌ڵكى ده‌ڵێم: هاوسه‌ره‌كه‌م پێم ده‌دات به‌ڵام وانى¬یه ونامداتێ؟ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: (المتشبع بما لم يعط كلابس ثوبي زور)((متفق عليه، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 6675)0 ).
واته: تێرى پێ نه‌دراو وه‌ك له‌به‌ر كردنى پۆشاكى درۆیه.
5- به‌ڕاستى یادى خواى گه‌وره كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له ژیانى گیانى‌و دهروونىو لاشه‌یى وكۆمه‌ڵایه‌تى موسڵماندا، سووربه له‌سه‌رى ئه‌ى خوشكى موسڵمانم وه یادى خواى گه‌وره بكه له هه‌موو كات‌و حاڵه‌تێكدا، چونكه خواى گه‌وره مه‌دحى به‌نده دڵسۆزه‌كانى خۆى دهكاتو ده‌فه‌رمێت: [الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ] [آل عمران: 191] .
واته: ئه‌وانه‌ى یادى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن به پێوه‌و به دانیشتنه‌وه‌و له‌سه‌ر لایه‌كانیان.
عبدالله كوڕى بسر رضي الله عنه ده‌فه‌رمێت: پیاوێك ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله عليه وسلم شه‌ریعه‌تى ئیسلام زۆره له‌سه‌رم شتێكم پێ بڵێ ده‌ستى پێوه بگرم؟ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: (لا يزال لسانك رطباً من ذكر الله)( (صحيح سنن الترمذي: 2687) 0).
واته: با به‌رده‌وام زمانت پاراو وته‌ڕ بێت به زیكرى خواى گه‌وره.
6- ئه‌گه‌ر ویستت قسه بكه‌یت ئاگاداربه له خۆبه‌گه‌وره زانین‌و زمان لوسىو ڕۆچوون له قسه كردن، چونكه ئه‌مه سیفه‌تێكى ڕق لێ‌بوو نه‌ویستراوه لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رمێت: (وإن أبغضكم إلي وأبعدكم مني مجلساً يوم القيامة: الثرثارون والمتشدقون والمتفيهقون)((صحيح سنن الترمذي: 1648) 0 ).
واته: بهقینترینو ڕق لێبووترین كه‌ستان لاى من‌و دوورترینتان له من له ڕۆژى قیامه‌تدا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زۆر بڵێ‌و ڕۆچون له قسه‌دا.
7- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه به پێشه‌واى خۆت له هه‌موو شتێك‌دا له‌كه‌م قسه كردن‌و درێژ بیركردنه‌وه‌و كه‌م پێكهنینو ڕۆنه‌چوون تێیدا له (سهمماكهوه) فه‌رمووى: به (جابر بن سمره)م رضي الله عنه ووت: ئایا تۆ له‌گه‌لأ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانیشتووى؟ فه‌رمووى: (نعم، فكان طويل الصمت، قليل الضحك، وكان أصحابه رضي الله عنهم يذكرون الشعر وأشياء من أمورهم فيضحكون وربما تبسم)( (المسند: 5/86، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4822، صحيح سنن الترمذي: 2850، ومختصر الشمائل المحمدية)).
واته: به‌ڵێ زۆر بێده‌نگ بوو، كه‌م پێده‌كه‌نى، وه هاوهڵانى رضي الله عنهم باسى شیعر‌و كاروبارى خۆیان دهكردو پێده‌كه‌نین، به‌ڵام له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خه‌نده‌ى بكردایه.
وه قسه كردنت با به‌چاكه بێت، ئه‌گه‌ر نا بێ ده‌نگى باشتره بۆت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت:(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت)( (البخاري: 8/60) 0).
واته: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى هه‌یه به خواى گه‌وره‌و ڕۆژى دوایى باچاك بڵێت یان بێ ده‌نگ بێت.
8- ووریابه قسه به‌خه‌ڵكى نه‌بڕیت یان وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه به ڕه‌قى، یان به‌كه‌مى بزانیت، وه‌با باش گوێ گرتن ئه‌ده‌بت بێت، وه با باش وه‌ڵام دانه‌وه‌ت دروشمى كه‌سایه‌تیت بێت.
9- ووریابه له گاڵته كردن به قسه‌ى خهڵكىو به‌كه‌م زانینیان وه‌كو كه‌سێك كه سه‌ر زمان بگرێت یان ووته‌ى باش بۆ ده‌رنه‌بڕێت، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ]
[الحجرات: 11] .
واته: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه با كه‌س له ئێوه گاڵته به كه‌سێكى تر نه‌كات چونكه له‌وانه‌یه گاڵته پێكراو لاى خواى گه‌وره باشتر بێت له گاڵته پێكه‌ر، وه‌با هیچ ئافره‌تێكیش گاڵته به هیچ ئافره‌تێكى تر نه‌كات، چونكه له‌وانه‌یه ئافره‌تى گاڵته پێكراو لاى خواى گه‌وره باشتر بێت له ئافره‌تى گاڵته پێكه‌ر.
وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: (المسلم أخو المسلم، لايظلمه ولا يخذله ولايحقره بحسب امريء من الشر أن يحقر أخاه المسلم)( (رواه مسلم، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 7242)0 ).
واته: موسڵمان براى موسڵمانه نابێت گاڵته‌ى پێ بكات‌و سه‌رشۆڕى بكات‌و ڕقى لێ بێت، چونكه به‌سه بۆ مرۆڤـ كه به خراپ بژمێردرێت كه ڕقى له برایه‌كى موسڵمانى بێت.
10- ئه‌گه‌ر گوێت له قورئانى پیرۆز بوو ئه‌وه بێده‌نگ به‌و قسه‌كانت ببڕه ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بوو، وه‌كو ئه‌ده‌بێك به‌رامبه‌ر فه‌رمووده‌ى خوا‌و ڕێز گرتن لێىو جێ به‌جێ كردنى فهرمانهكهى كه ده‌فه‌رمێت: [وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآَنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [الأعراف: 204] .
واته: ئه‌گه‌ر قورئان خوێنرا ئه‌وا گوێى لێ بگرن‌و بێ ده‌نگ بن به‌ڵكو خواى گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات.
11- كۆشش بكه بۆ كێشانى قسه‌كانت له دڵى خۆتداو بزانه باشه یان نا پێش ئه‌وه‌ى زمانت ده‌رى په‌ڕێنێت، وه سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌كانت چاك بێت‌و له ڕٍێگاى كارى چاك وباشدا بێت، دوور بێت له خراپه‌و ئه‌وه‌ى ده‌تگه‌یه‌نێت به تووڕه بوونى خواى گه‌وره، چونكه قسه كردن لێپرسراوێتییهكى گه‌وره‌یه، چه‌نده‌ها قسه هه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌خاته به‌هه‌شته‌وه، وه چه‌نده‌ها قسه هه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ى فڕێ ده‌داته ناو قوڵایى ئاگرى دۆزه‌خه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت:(إن العبد ليتكلم بالكلمة من رضوان الله لا يلقي لها بالاً يرفعه الله بها درجات، وإن العبد ليتكلم بالكلمة من سخط الله لا يلقي لها بالاً يهوي بها في جهنم)( (البخاري: 6487) 0).
واته: به‌نده‌ى وا هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات له ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌داو به خۆى نازانێت‌و گرنگى پێ نادات، به‌ڵام خواى گه‌وره چه‌نده پله پێى به‌رزى ده‌كاته‌وه، وه به‌نده‌ى وا هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات له توڕه بوونى خواى گه‌وره‌دا و به‌خۆى نازانێت‌و گرنگى پێ نادات به‌هۆیه‌وه ده‌خرێته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه.
وه موعازى كوڕى جه‌به‌ل رضي الله عنه پرسیار ده‌كات له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا ئێمه لێمان دهگیرێتو لێمان ده‌پرسرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى كه ده‌یكه‌ین؟ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: (ثكلتك أمك يا معاذ، وهل يكب الناس في النار على وجوههم إلا حصائد السنتهم)( (صحيح سنن الترمذي: 2110) 0).
واته: له‌بار دایكت بچویتا ئه‌ى موعاز، ئایا كاتێك كه مرۆڤـ له‌سه‌ر ڕوو ده‌خرێته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه هه‌ر له‌به‌ر زمانى نىیه.
12- زمانت به‌كار بهێنه كه به‌خششێكى گه‌وره‌یه له لایه‌ن خواوه بۆ فه‌رمان كردن به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستى كردن له خراپه‌و بانگه‌واز كردن بۆ چاكه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ] [النساء: 114] .واته: خێر‌و چاكه له زۆر قسه‌و چپه چپهكانیاندا نىیه مه‌گه‌ر كه‌سێك فه‌رمان بكات به خێر یاخود چاكه یاخود چاكسازى له نێوان خه‌ڵكیدا.
فێربوون
خوشكى موسڵمانم:
13- فێربوون كارێكى چاكه‌و ڕێگایه‌كى باشه، له شیفائى كچى عبدالله وه(خواى لێ ڕ‌ازى بێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاته ژووره‌وه بۆ لامان‌و منیش لاى حه‌فصه بووم(خواى لێ ڕ‌ازى بێت) پێى فه‌رمووم: (ألا تعلمين هذه-يعني حفصة-رقية النملة كما علمتيها الكتابة)( (رواه أحمد: 6/372، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2650) 0).
واته: ئایا حه‌فصه فێرى دوعاى نه‌مله ناكه‌یت (برینێكه كێم وزوخاو ده‌كات له لایه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت) هه‌روه‌كو چۆن فێرى خوێندن ونوسینت كرد0
14- مه‌به‌ست له فێر بوون ماناى به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌و پله بهرزىو به‌ده‌ست هێنانى فه‌رمانێك له فه‌رمانگه‌و كارگه نییه، به‌ڵكو فێربوونى كاروبارى دین‌و زانینى حوكمهكانێتى، وه جوان خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆزه، تا ئافره‌ت بتوانێت په‌روه‌ردگارى بپه‌رستێت له‌سه‌ر چاوڕۆشنى، هه‌روه‌كو مه‌به‌ستى فێربوون زانینى ڕێگاكانى په‌روه‌رده‌ى ڕاسته هه‌روه‌كو چۆن ڕه‌نگى دابۆوه له ژیانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ژیانى هاوهڵانىو پێشینه چاكه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته تا ئافره‌ت به به‌خته‌وه‌رى بژى.
15- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌كه‌م زانین‌و گاڵته كردن به‌و خوشكانهت كه فێر نه‌بوونه، وه له خۆ به‌رز كردنه‌وه‌و خۆبه‌گه‌وره‌زانین له‌وانه‌ى له‌خوار خۆتن له فێربوون‌و زانیارى.
وه با خۆ به‌كه‌م زانین‌و بالأ نزم كردنه‌وه‌ت زیاتر به‌رزت بكه‌نه‌وه له پله‌كانى فێربوون، ئه‌گه‌ر وانه‌بوویت ئه‌وا زانست‌و زانیارییه‌كه‌ت ده‌بێته به‌ڵا به‌سه‌رته‌وه، له كه‌عبى كوڕى مالیكه‌وه ده‌فه‌رمێت: گویم له پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو:
(من طلب العلم ليجاري به العلما‌ء، أو ليماري به السفهاء ويصرف به وجوه الناس إليه أدخله النار)((صحيح سنن الترمذي: 2138) 0 ).
واته: هه‌ر كه‌سێك زانستێك فێربێت بۆ ئه‌وه‌ى شان به‌شانى زانایان بێت، یاخود ده‌مه‌قاڵێ-ى خه‌ڵكانى گێل‌و گێژى پێ بكات‌و ڕوووى خه‌ڵكى پێ بگێڕێت بۆ لاى خۆى ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یخاته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه.
گوێ گرتن‌و بیستن
16- گوێت پاك ڕابگره له گوێ گرتن له مۆسیقا‌و گۆرانىو قسه‌ى خراپ.
پۆشاك
17- تۆ موسڵمانى بێگومان ده‌بێت پۆشاكه‌كه‌ت هه‌موو سیفات‌و مه‌رجى شه‌رعى تێدا بێت: فراوان بێت‌و شۆڕ بێت‌و ئه‌ستوور بێت‌و سه‌ره‌نج ڕاكێش نهبێتو ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نهبێتو له پۆشاكى پیاو نهچێتو له پۆشاكى ئافره‌تى بێ باوه‌ڕ نه‌چێت.
18- با سهردهستو ملیوانى جله‌كانت زۆر فراوان نه‌بێت، چونكه ئافره‌ت له كاتى ڕۆیشتن‌و هاتنو سواربوونى سه‌یاره‌و دابه‌زینى له‌وانه‌یه شوێنێكى ده‌ربكه‌وێت.
كۆبونه‌وه‌و دانیشتنه‌كان
19- ئاگاداربه -خوا بت پارێزێت- له ئاماده‌بوونى دانیشتنى خراپ‌و تێكه‌لأ بوون به خه‌ڵكى خراپ، وه خێرا‌و په‌له بكه -خوا چاودێرت بكات- بۆ دانیشتنى باش.
20- ئه‌گه‌ر دانیشتیت له‌ناو كۆمه‌ڵه خوشكێكتدا یاخود به‌ته‌نها بوویت با یادكردنى خواى گه‌وره به‌رده‌وام له‌سه‌ر زمانت بێت، تا به خێر بۆتان بگه‌ڕێته‌وه وپاداشتتان ده‌ست بكه‌وێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمێت:
(من قعد مقعداً لم يذكر الله تعالى فيه كانت عليه من الله تِرة، ومن اضطجع مضجعاً لايذكر الله فيه كانت عليه من الله تِرة)( (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 78)0). واته: هه‌ركه‌سێك له شوێنێكدا دابنیشێت ویادى خواى گه‌وره نه‌كات، ئیللا له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه توشى كه‌مى ده‌بێت، وه هه‌ركه‌سێك له شوێنێكدا ڕابكشێت ویادى خواى گه‌وره نه‌كات، ئیللا له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه توشى كه‌مى ده‌بێت 0
وه‌ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ڵسیت له شوێنێكا له یادت نه‌چێت بڵێیت:
(سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك أتوب إليك)((صحيح سنن الترمذي: 2730)0 ).
تا خواى گه‌وره له هه‌ر تاوانێكت خۆش بێت كه له‌و شوێنه‌دا كردبێتت0
21- خوشكى موسڵمانم دانیشتنه‌كانت پاك ڕابگره له غه‌یبه‌ت ودووزمانى، وه‌كو جێبه‌جێ كردنێك بۆ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌و ترسان له سزاكه‌ى، چونكه ئه‌مانه سیفاتى خراپ وڕق لێ بوون، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:
[وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ] [الحجرات: 12] 0
واته: باكه‌س له ئێوه غه‌یبه‌تى یه‌كترى نه‌كات، ئایا یه‌كێك له ئێوه پێى خۆشه گۆشتى براكه‌ى به مردوویى بخوات؟! بێگومان پێتان ناخۆشه0
22- ئه‌گه‌ر له یه‌كێك له ئاماده بووانه‌وه هه‌ڵه یاخود شتێكى خراپ ده‌ركه‌وت ئه‌وا ئه‌ركى سه‌رشانى تۆیه كه له پاش ده‌رچونى ئامۆژگارى بكه‌یت به ووته‌یه‌كى ناسك وشێوازێكى جوان0
سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك أتوب إليك