ژمارەی بینین:

چارەسەر كردن‌و سەردانی نەخۆش

نوسەر:م يوسف رشيد
بەروار:٢٠١٣/٠٥/١٩

1- عَنْ عَنْ أَبِي عِمْرَانَ سُلَيْمَانَ بْنِ عَبْدِاللهِ عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ (رضي الله عنه)، عَنِ النَّبيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِنَّ اللَّهَ خَلَقَ الدَّاءَ وَالدَّوَاءَ فَتَدَاوَوْا وَلاَ تَدَاوَوْا بِحَرَامٍ). رواه الدولابي واسناده حسن.
واتە.((بەڕاستی خوای گەورە دەردو دەرمانی دروست كردوە, چارەسەری خۆتان بكەن, بەڵام چارەسەری خۆتان بە شتی حەرام مەكەن)). ئەم فەرموودەیە بەرپەرچی هەندێك لە دكتۆرەكان دەداتەوە كاتێك شتی حەرام بۆ نەخۆش دەنووسن وەكو ( عارەق و بیرە ) بە گومانی ئەوان چارەسەر ئەو نەخۆشانە لەو حەرامانەدایە ، بەڵام لە ڕاستیدا وانیە چونكە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە كە دەفەرمێت ( خوای گەورە چارەسەری ئەم ئومەتەی دانەناوە لە شتی حەرامدا.
2- عَنْ مُلَيْكَةَ بِنْتِ عَمْرٍو الزَّيْدِيَّةِ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قالت: أَنّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، قَالَ: (أَلْبَانُهَا شِفَاءٌ, وَسَمْنُهَا دَوَاءٌ, وَلَحُومُهَا دَاءٌ, يعني البقر ) رواه البغوي وإسناده حسن.
واتە:((شیرەكەی شیفایە, وە ڕۆنەكەی دەرمانە, وە گۆشتەكەی دەردە. واتە ((مانگا)).
3- عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ (رضي الله عنه)، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: (عَائِدُ الْمَرِيضِ فِي مَخْرَفَةِ الْجَنَّةِ فَإِذَا جَلَسَ عِنْدَهُ غَمَرَتْهُ الرَّحْمَةُ) أخرجه البزار.
واتە:((ئەو كەسەی سەردانی نەخۆش دەكات لەسەر ڕێگەیەكە لە بەهشتدا ,وەكاتێك لەلای نەخۆشەكە دادەنیشێ‌ ڕەحمەت دای دەپۆشێت)).
4- عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: (عُودُوا الْمَرْضَى, وَاتْبَعُوا الْجَنَائِزَ, تُذَكِّرُكُمُ الآخِرَةَ) رواه أبو يعلى والبخاري في الأدب المفرد وابن حبان وابن المبارك والبغوي وإسناده حسن.
واتە: (( سەردانی نەخۆش بكەن, شوێنی مردوو بكەون , ڕۆژی دوایتان بەبیردا دێتەوە)).
5- عَنْ عَبْدِ الله بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه)قَالَ: قَالَ رَسُولُ الله صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم: (عَلَيْكُمْ بِأَلْبَانِ الْبَقَرِ, فَإِنَّهَا تُرَمُّ مِنْ كُلِّ الشَّجَرِ, وَهُوَ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ) أخرجه الحاكم وهو حديث صحيح.
واتە: ((دەست بگرن بە شیری مانگاوە, چونكە مانگا لە هەموو دارێك دەخوات,وە شیرەكەشی شیفایە بۆ هەموو دەردێك)).