ژمارەی بینین:
وەڵام دانەوەی پرسیاری خوشكان, وەڵامی هەموو گومانو بیانوی ئەو خوشكانەیە كە باڵاپۆش نین. (بەشی یەكەم)
نوسەر:م صلاح الدین
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٣/٠٤/١٧
پاش ئەوی كە شەیتان سەرپێچی فەرمانی خوای گەورەی كرد، خوای گەورە لەڕەحمەتی خۆی دەری كرد، ئەویش بەڵێنی دا كەوا كەم تەرخەمی نەكات لەفریودانو لەڕێ دەركردنو گومڕاكردنی بەندەكان، وەسوێندی خوارد بە خوای گەورە كەدەبێت هەموویان گومڕا بكەم تەنها بەندە دڵسۆزو نیەت پاكو خواپەرستەكان نەبێت كەتوانای بەسەر ئەواندا نیەو ئەوان خۆیان یەكلا كردۆتەوە بۆ خوای گەورە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (( قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ))(ص: ٨٢ - ٨٣)
بۆیە هەموو ڕێگاو هۆكارێكی گرتەبەر بۆ ئەم مەبەستە، بۆنموونە پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەفەرمووێت:
«إِنَّ الشَّيْطَانَ قَعَدَ لابْنِ آدَمَ بِطَرِيقِ الإِسْلامِ فَقَالَ لَهُ تَسْلَمُ وَتَذَرُ دِينَكَ وَدِينَ آبَائِكَ فَعَصَاهُ فَأَسْلَمَ فَغَفَرَ لَهُ فَقَعَدَ لَهُ بِطَرِيقِ الْهِجْرَةِ فَقَالَ لَهُ تُهَاجِرُ وَتَذَرُ أَرْضَكَ وَسَمَاءَكَ فَعَصَاهُ فَهَاجَرَ فَقَعَدَ لَهُ بِطَرِيقِ الْجِهَادِ فَقَالَ لَهُ تُجَاهِدُ وَهُوَ جَهْدُ النَّفْسِ وَالْمَالِ فَتُقَاتِلُ فَتَقْتُلُ فَتُنْكَحُ الْمَرْأَةُ وَيُقْسَمُ الْمَالُ فَعَصَاهُ فَجَاهِدَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَمَنْ فَعَلَ ذَلِكَ فَمَاتَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ أَوْ قُتِلَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ وَإِنْ غَرِقَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ أَوْ وَقَصَتْهُ دَابَّةٌ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةُ » (صحيح ابن حبان: ج 10 / ص 453 ، وصححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع الصغير: رقم: 1652 ).
واتە: (شەیتان لەسەر هەموو ڕێگاكانی چاكەو خواپەرستی بۆ مرۆڤ دادەنیشێتو ڕێی پێدەگرێت سەرەتا كەدەیەوێت موسڵمان بێت، شەیتان پێی دەڵێت ئایە موسڵمان ئەبیتو واز لەدینی خۆتو باو باپیرانت دێنیت؟ جا مرۆڤ سەرپێچی شەیتان دەكاتو موسڵمان دەبێت، وەكەدەیەوێت كۆچ بكات لەوڵاتی كافرانەوە بۆ وڵاتی موسڵمانان دیسان شەیتان ڕێی پێ دەگرێتو گومانی بۆ دروست دەكاتو پێی دەڵێت ئایە كۆچ دەكەیتو واز لەماڵو زەویو ئاسمانت دێنیت ؟
پاشان مرۆڤ بەقسەی شەیتان ناكاتو كۆچ دەكات .پاشان ئەم مرۆڤە دەیەوێت لەپێناو خوای گەورەدا جیهاد بكات، شەیتان لێرەشدا ڕێی پێدەگرێتو گومانی بۆ دروست دەكاتو پێی دەڵێت ئایە جیهاد دەكەیت تابكوژرێیتو خێزانەكەت لەپاش خۆت شوو بكاتەوەو میراتیەكەت دابەش بكرێت؟!! نەكەیت جیهاد بكەیت پاشان ئەم مرۆڤە بەقسەی ناكاتو جیهاد دەكات، جا هەركەسێك سەرپێچی شەیتان بكاتو بەقسەی نەكات بەم شێوازەو ئەم كارانە ئەنجام بدات بۆ خوای گەورە، ئەوە خوای گەورە بەحەقی داناوە لەسەر خۆی كەبیكاتە بەهەشتەوە ).
هەروەها پێشەوا "ابن القیم" ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت: (( شەیتان بۆ گومڕا كردنی مرۆڤ هەموو ڕێگاو شێوازێكی لەگەڵدا بەكار دێنێت، سەرەتا هەوڵ دەدات تووشی شەریك بڕیاردانی بكات، ئەگەر ئەو كەسە یەكخواپەرست بوو بەقسەی شەیتانی نەكردو شەریكی بۆ خوا دانەنا، ئەوا هەوڵ دەدات تووشی بیدعەی بكات، جا ئەو كەسە ئەگەر پەیوەست بێت بە سوننەتەوەو بیدعە نەكاتو سەرپێچی شەیتان بكات، ئەوە هەوڵ دەدات تووشی تاوانە گەورەكانی بكات، جا ئەو كەسە ئەگەر بەقسەی نەكرد، شەیتان هەوڵ دەدات تووشی تاوانی بچوكی بكات، ئەگەر زۆر خواپەرستو لە خوا ترس بوو هەر بەقسەی نەكرد ئەوا هەوڵ دەدات بەشتی موباحەوە سەرقاڵی بكات تاسەر قاڵی پەرستنو كاری چاكە نەبێتو پاداشت وەرنەگرێت، جا ئەگەر بەقسەی شەیتانی نەكرد ئەوا هەوڵ دەدات سەرقاڵی بكات بەو كردوانەی كەكەمتر پاداشتی لەسەرە نەك ئەو كردەوانەی كەپاداشتی زۆری لەسەرە».
بەم شێوازە شەیتان لەهەوڵو تێكۆشانی بێ ووچان دایە تا زۆرترین كەس لەگەڵ خۆیدا بكاتە ناو ئاگری دۆزەخەوەو لەدونیاشدا بەدبەختیان بكات، جازۆر كەس هەیە هەر لەقۆناغی یەكەمدا تەسلیم بەشەیتان دەبێتو شەریك بۆ خوا دادەنێتو دۆزەخ بەهەمیشەیی بۆخۆی مسۆگەر دەكات و بەهەشت لەسەر خۆی حەرام دەكاتو كردەوەكانی بەتاڵ دەكاتەوە .
وە زۆر كەسی تر لە قۆناغی دووەمدا چۆك بۆ شەیتان دادەدەنو گوێڕایەڵی دەكەنو پشت لەسوونەتی پێغەمبەر (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەكەنو غەرقی ناو بیدعە دەبن،
وە زۆر كەسی تر لەقۆناغی یەكەمو دووەم ڕزگاری دەبێتو یەكخواپەرستەو لەسەر سوننەتە، بەڵام لەقۆناغی سێیەم تێك دەشكێتو تووشی تاوانی گەورە دەبێتو شایەنی سزای خوای گەورە یان نەفرەتی خوای گەورە یان غەزەبی خوای گەورە یان بێبەری بوونی پێغەمبەری خوا(صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )دەبێت، یەكێك لەو تاوانە گەورانەی كە ئافرەتانێكی یەكجار زۆر وەڵامی شەیتانیان داوەتەوەو سەرپێچی فەرمانی خواو پێغەمبەرەكەی (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەكەن وەخۆیان ڕووبەڕووی نەفرەتی خوای گەورەو سزای ئاگری دۆزەخ دەكەنەوە بریتی یە: لە خۆدانەپۆشینیانو دەرخستنی جوانی خۆیان بۆ پیاوانی نامەحرەمو نەپۆشینی پۆشاكی شەرعی كە حیجابە .
كە لەئەنجامدانی ئەم تاوانە گەورەیەدا شەیتان چەندەها گومانو شوبهەی لاوازی بۆ هێناون تابیكەنە بەڵگە بەدەستیانەوە بۆ نەپۆشینی حیجاب، بەڵام لەڕاستیدا هەموو بیانووەكانیان لەماڵی جاڵجاڵۆكە لاوازترە،ئێمەش لێرەدا بەگوێرەی تواناو زانستی كەممان هەوڵمان داوە ئەو بیانووانە هەڵ بوەشێنینەوە بەبەڵگەی قورئان یان سوننەت یان عەقڵی سەلیم كەیەك دەگرێتەوە لەگەڵ قورئانو سوننەتدا، بەئومێدی ئەوەی كەسانێكی دڵ زیندو وحەق ویست سوودی لێببیننو بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورەو لەخەوی غەفڵەت بەئاگابێنەوە، تاهەلی تەمەنیان لەدەست نەداوەو فریای خۆیان بكەونو سەرپێچی نەفسو شەیتان بكەنو گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەكەی (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) بكەن تابەختەوەرو ئاسوودەبن لەدونیاداو بەهەشتو ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بێنن لەرٍِۆژی قیامەتدا كەمەبەستو ئاواتو ئومێدی هەموومانە { خوای گەورە بێبەشمان نەكات لێی} جا ئەوەی كەحەقو ڕاست بێت وە پێكابێتم لەخوای گەورەوەیەو ئەو خاوەنی هەموو فەزڵو چاكەیەكە، وەئەگەر لەشتێكدا هەڵەم كردبێتو نەم پێكابێت ئەوە لەنەفسو شەیتانەوەیەو دینی خوا لێی بێ بەریەو داوای لێخۆش بوون لەخوای گەورە دەكەم خوای گەورە لەهەموو لایەكمان خۆشبێت.
داواكارم لەخوای گەورە ئەم كارەو سەرجەم كارو ووتەكانی ترمان تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە بێتو بەشی هیچ كەسێكی تری تێدا نەبێتو لێمانی وەربگرێتو بیكاتە توێشوی قیامەتمان.
یەكەم:
لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم گەرمام دەبێت بەتایبەتی لەهاویندا ؟؟!!
وەڵام: ڕاستە پۆشینی حیجاب لەهاویندا زۆر گەرمەو ئافرەت ئازار دەدات، بەڵام ئەگەر بیربكەیتەوە كە جێبەجێ كردنی فەرمانی پەروەردگارتەو چ پاداشتێكی گەورەی بۆ داناویت ئەوە بێگومان لەسەرت سووكی دەكات، هەروەها بیركردنەوە لەئاگری بڵێسە داری دۆزەخ كە سووتەمەنیەكەی خەڵكو بەردە: ((وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ)) (البقرە: ٢٤) وەگەورەترین ئاگر لەدونیادا بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (نَارُكُمْ هَذِهِ الَّتِي يُوقِدُ ابْنُ آدَمَ جُزْءٌ مِنْ سَبْعِينَ جُزْءًا مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ). قَالُوا: وَاللَّهِ إِنْ كَانَتْ لَكَافِيَةً يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: (فَإِنَّهَا فُضِّلَتْ عَلَيْهَا بِتِسْعَةٍ وَسِتِّينَ جُزْءًا، كُلُّهَا مِثْلُ حَرِّهَا). (البخاري / بدء الخلق/ ٣٠٩٢]، وانظر حديث رقم : 6742 في صحيح الجامع الصغير).
ئەوە دیسان ئاسانی دەكات لەسەرت، هەروەها بیركردنەوە لەنزیك بوونەوەی خۆر لەساحەی مەحشەرو عارەق كردنی خەڵكیو نقووم بوونیان لەئارەقی خۆیان، وە بەرز بوونەوەی ئارەقەكەش بە ئەندازەی ئەو تاوانانەیە كەمرۆڤ لەدونیادا ئەنجامی دەدات، ئەوە دڵنیا دەبیت كە گەرمی دونیا زۆر ئاسانترە لەو گەرمیو ناخۆشیانە ((قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ )) (التوبە: ٨١) .
بۆیە پێویستە ئەم گومانەی شەیتان ڕەت بكەیتەوە بەقسەی نەكەیت پەلە بكەیت لەپۆشینی حیجابو ئارام بگریت لەسەر گەرمی دونیا تاخوای گەورە بتپارێزێت لە گەرمیو گڕو بڵێسەی ئاگری دۆزەخ، چونكە پاداشتی خوای گەورە هاوشێوەی كرداری مرۆڤە، گەرمای دونیا بچێژیت لەبەر ڕەزامەندی خوا ئەوا دڵنیابە خوای گەورە لەگەرمی ئاگری دۆزەخ دەتپارێزێت .
وەبزانە دەتوانیت ئارام بگریت لەسەر گەرمای دونیا بەڵام هەرگیز توانای گەرمی ئاگری دۆزەخت نییە !!! خوای گەورە هەموو لایەكمان بپارێزێت لێی.