ژمارەی بینین:

چەند فەرموودەیەكی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەربارەی (بیروباوەڕ و شوێن كەوتن) (فەرموودەی دووەم)

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٣/٠٣/١٣

عن عُبادَةَ بن الصامت رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
« مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، وَأَنَّ عِيسَى عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ وَكَلِمَتُهُ أَلْقاها إِلى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ، وَالْجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَهُ اللهُ الْجَنَّةَ عَلى مَا كَانَ مِنَ الْعَمَل»
(رواه البخاري ومسلم وأحمد ).
واتە: عوبادەی كوڕی صامت (ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دەیگێڕ ێتەوە لە پیغەمبەری خواوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: هەركەسێك شایەتی بدات بەوەی, كە هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لەخودا و تەنهایە و هاوبەشی نییە, موحەممدیش (صلى الله عليه وسلم) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە و عیساش (صلى الله عليه وسلم) بەندەی خوایە و نێردراوی ئەوە, وە ئەو وشەیەی كە بە (مەریەم)ی وت و ڕوحی خستە بەری, هەروەها بەهەشت حەقە و ئاگری دۆزەخیش حەقە, خوای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە بە گوێرەی ئەو كردەوەیەی كە كردوویەتی.

فایلی هاوپێچ
ناوی فایل کێش داگرتن
muzakira 1.pdf ١١١.٦٥ کیلۆ بایت
muzakira 2.pdf ٦٣.٦٨ کیلۆ بایت