ژمارەی بینین:
كورتە باسێك لە ژیاننامەی زانای بایە بەرز (ابن القیم الجوزی) رەحمەتی خوای لێ بێت (بەشی یەكەم)
نوسەر:يحيى ستار شێخانی
ناوی/(شمس لدين ابوعبد الله محمد بن ابي بكر بن ايوب بن سعيد بن حرير الزرعي الدمشقي) ناسراوە بە: ابن قیم جوزی ئە ویش ئەگەڕێتەوە بو ئەو قوتابخانەیەی كە{محي الدين ابو محاسن يوسف بن عبدالرحمن بن الجوزي}دایمەزراند، كە لە ساڵی 656ه وەفاتی كردووە .بەروار:٢٠١٣/٠٥/٢٠
لە دایك بوونی/ لە ماڵیكی پڕ لە فەزڵ و زانستدا لەدایك بوو لە(7)ی صفر)ی (691)ه لە دایك بووە. لە دێی{زرع}یەكێكە لە دێیەكانی{حوران}كەوا{55}میل دوورە لە{دیمشق}وە پاشانە هات بۆدیمەشق و بوو بە قوتابی لای هە ندێك لە زانایان، عیلمی(فرائض)ی لە با وكی وەرگرتووە.گوێی لەمانە بووە و فەرموودەی وەرگرتوە لێیان : (الشهاب النابلسي والقاضي تقي الدين بن سليمان و أبي بكر بن عبدالدائم عيسى المطعم اسماعيل بن مكتوم) و (فاطمة بنت جوهر) و غەیری ئەوانیش.
زمانی عەرەبی لە (ابن ابی الفتح الجلیِّ) وەرگرت و كتێبی (الملخص) ی (ابی البقاو)ی خوێند لای, پاشان كتێبی (الجرجانیە)ی خوێند پاشان (ألفیە ابن مالك) و زۆرێك لە كتێبی (الكافیە الشافیە)ی خوێند و هەندێكیش لە (التسهیل) ی خوێند, هەروەها دەرسی لای شێخ (مجدالدین التونسی) خوێند.
هەروەها (الاصول الفقە)ی لای شێخ (صفی الدین الهندی) و (شیخ الاسلام ابن تیمیە) و (شیخ اسماعیل بن محمد الحرانی) خوێند.
وە ئەم كتێبانەشی لایان خوێند (الروضة لابن قدامة المقدسي و الاحكام للآمدي و المحصل والمحصول والاربعين للرازى و المحرر لابن تيمية الجد).
هەروەها لە گەڵ (شیخ الاسلام ابن تیمیە) دا بوو بە بەردەوامی, پاش ئەوەی ساڵی (712ه) كە لە میسر گەڕایەوە تاوەكو مردنی ساڵی (728ه) ئەو كاتە لە كۆتایی گەنجێتیدا بوو, زانستێكی زۆری لە زانست بڵاوەكەی وەرگرت و گوێی لە راوبۆچونەكانی گرت, خۆشەویستی شێخ الاسلام چووە ناو دڵێوە تاوەكو وای لێ هات زۆربەی بۆچونەكانی ئەوی وەردەگرت.
ئەو شتانەی كە زۆر سوودمەندبوو لێی: بانگەوازی وەرگرتنی لە قورئان و سوننەتە راستەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) و دەستگرتن پێوەی و تێگەیشتن لێی بە گوێرەی تێگەیشتنی سەلەفی صاڵح و ئاگاداركردنەوەی موسڵمانان لە فیكری ئیسلامی و پروپاگەندەی صۆفی و (منطق)ی یۆنان و (زهد)ی هند.
بۆچونی شێخ لە بیروباوەڕ و فیقهدا: شێخ – رەحمەتی خوای لێ بێت – بە دوای كتێب و نوسراوی ئەهلی سوننە و جەماعە و رێگای راست و (الوسطیة) دەگەڕا, ئەو شتانەی كە پەیوەندی بە صیفاتی خوای گەورە و حەقی پێغەمبەران و ناسینی حەڵاڵ و حەرام و دروست بوون و وەعد و پەیمان و ئابوری لە سوننەتدا هەیە.
بۆیە رێگای مامۆستاكەی گرتبۆبەر لە بەدواگەڕانی زانست و ئەوەی كە لە خوای گەورەوە دابەزیوە و ئەوەش لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم) هاتووە.
مەزهەبی شێخ لە ناو و سیفەتەكانی خوای گەورەدا: باوەڕهێنانی بەوەی كە خوای گەورە وەصفی نەفسی خۆی دەكات و ئەوەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وەصفی دەكات بە بێ (تحريف و تعطيل و تكيف و تمثيل)
وتەی زانایان دەربارەی شێخ:
1-(الحافظ ابن رجب) دەفەرموێت: شارەزایەكی هەبوو لە تەفسیردا كە هاو وێنەی نەبوو, وە شارەزایی هەبوو لە (اصول الدین) وە لە فەرموودە و ماناكانی و لە فیقهدا و سوود لێ دەركردنی, كە كەس پێی نەدەگەیشت, هەروەها شارەزا بوو لە فیقه و اصول و زمانی عەرەبی و عیلمی كەلام و كەلامی تصوف.
شێخ - رەحمەتی خوای لێ بێت- ناسراو بوو بەوەی كە زۆر عیبادەتی خوای گەورەی دەكرد, وە نوێژكردنی زۆر درێژ بوو, وە كەس م نەبینیوە لە زانستدا لەو فراوانتر بێت.
2-هەروەها(الحافظ الذهبي) دەفەرموێت: خۆی تەرخان كردبوو بە (الحديث و متونه و وبعض رجاله) هەروەها كاری دەكرد لە فیقه و (نحو)دا .
3-وە (الحافظ ابن كثیر) دەفەرموێت: هەڵكەوتوو بوو لە زۆربەی زانستەكاندا بە تایبەتی لە عیلمی تەفسیر و (حدیث) .
4-(ابن ناصر الدممشقی) دەفەرموێت: زۆر شارەزا بوو لە زانستەكاندا بە تایبەتی لە (التفسير و الاصول و المنطق و المفهوم)
5-وە (الحافظ ابن حجر) دەفەرموێت: زۆر ئازا بوو زانستێكی بڵاوی هەبوو شارەزا بوو لە خیلاف و مەزهەبی سەلەفدا.
6-(الشوكانی) دەفەرموێت: بە بەردەوامی بەڵگەی صحیحی دەهێنایەوە و (متقید) بوو پێوەی.