ژمارەی بینین:
ساتێك لەباسی مردن و سامناكی سەرەمەرگدا
نوسەر:م/ محمدى كانى سارد
بسم الله الرحمن الرحيمبەروار:٢٠١٣/٠٣/٠٢
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:
خوای گەورەو میهرەبان دەفەرمووێت:
(وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ) [ق: 19] .واتە: ناخۆشیو ناڕەحەتی مردن هات بەبێ گومان لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا كە پێشتر لەبیر كرابوو ئەم مردنەش ئەو حەقیقەتەیە كەتۆ ئەی ئینسان ڕات دەكرد لەدەستی، بەو مانایەی لەبیری خۆتت دەبردەوە بەخەڵەتاندن بە دونیاو نیعمەتە بڕاوەكانی دونیا.
ئەو مردنەی كە تێك شكێنەری شەهەواتو ئارەزو بازیەكانە، ئەو مردنەی كە پێغەمبەران (سەلامی خوایان لەسەر بێت) پەنایان گرتووە بەخوا لێی، ئەو مردنەی كە هەر كەس بیری بێت تام و لەزەتو خۆشیەكانی دونیای لێ ئەشێوێ.
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
mrdn 1.pdf | ١٢٦.٠٤ کیلۆ بایت | |
mrdn 2.pdf | ٩٠.٣٨ کیلۆ بایت |