ژمارەی بینین:
چەند پرسیارێك دەربارەی حوكمەكانی حەیز لە نوێژو رۆژوودا
نوسەر:زانای پایەبەرز: محمد بن صالح العثیمین وەرگێڕانی: دایكی ئالاو
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: بەروار:٢٠١٢/١٢/٠٢
ئەمانە كۆمەڵێك پرسیارن كە تایبەتن بە حوكمەكانی حەیز لە كاتی نوێژو رۆژوودا كە ئاراستەی زانای پایەبەرز شێخ (محمد بن صالح العپیمین) كراوە (رەحمەتی خوای لێ بێت) لەبەر گرنگی وەرمگێڕاوە تا سودەكەی گشتی بێت إن شاو الله.
( پ1/ ئەگەر ئافرەتێك راستەوخۆ پاش نوێژی بەیانی پاك بووەوە ئایا دەتوانێت ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت؟ وە ئایا ئەو رۆژەی بۆ دەژمێردرێت یان دەبێت بیگرێتەوە؟
و/ ئەگەر ئافرەتێك پاش نوێژی بەیانی پاك بووەوە بۆ گرتنی ئەو رۆژە زانایان دوو بۆچونیان هەیە:
1- باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو دەبێتو بەڵام بۆی ناژمێردرێتو پێویستە بیگرێتەوە، ئەمە بەناوبانگە لای مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد (رەحمەتی خوای لێ بێت).
2- پێویست ناكات باقی ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت لەبەر ئەوەی دروست نییە ئەو رۆژە بەرۆژوو بێت كە سەرەتاكەی لە حەیزدا بووەو بە رۆژووگر دانانرێت.
وە مادەم رۆژووەكەی دروست نەبێت ئەو كاتە رۆژوو گرتنی باقی رۆژەكە سودی نییە.
وە بە هەردوو بۆچونەكە پێویستە رۆژووەكەی بگرێتەوە.
پ2/ ئەگەر ئافرەتێك پاك بووەوە پێش نوێژی بەیانی بەڵام دوای نوێژی بەیانی خۆی بشواتو نوێژ بكاتو رۆژووی ئەو رۆژە بگرێت ئایا پێویست دەكات ئەو رۆژە بگرێتەوە؟
و/ ئەگەر لە رەمەزاندا ئافرەتی حەیزدار بە دەقیقەیەك پێش نوێژی بەیانی پاك بووەوە، وە دڵنیا بوو ئەوا رۆژووەكەی تەواوەو پێویست ناكات بیگرێتەوە، چونكە كاتێك ئەو بەرۆژوو دەبێت پاك بۆتەوەو ئەگەر چی خۆشوشتنەكەیشی بكەوێتە دوای نوێژی بەیانی ئاساییە.
وەكو كەسێك وایە كە غوسڵی لەسەر بێتو دوای نوێژی بەیانی خۆی بشواتو پاششێوی كردووەو خۆی نەشوشتووە تا دوای نوێژی بەیانیو رۆژووەكەیشی تەواوە.
وە لێرەدا دەمەوێت ئاگاداری ئەو ئافرەتانە بكەمەوە كە بە هەڵە تێگەیشتوونو وا دەزانن كە ئەگەر رۆژێك بەرۆژوو بنو دوای رۆژوو شكاندن بكەونە حەیزەوە تا نوێژی عیشا ئەوا ئەو رۆژووەیان بۆ ناژمێردرێت، بەڵام ئەمە هەڵەیەو هیچ بنەمایەكی نییە، بەڵكو ئەگەر بەیەك دەقیقە پاش خۆر ئاوا بوون توشی حەیز بێت ئەوا رۆژووەكەی تەواوەو هیچی لەسەر نییە.
پ3/ ئایا پێویستە لەسەر زەیستان بەرۆژوو بێتو نوێژ بكات ئەگەر پێش چلەی پاك بێتەوە؟
و/ بەڵێ زەیستان كەی پاك بووەوە پێش چلەی پێویستە لەسەری نوێژ بكاتو بەرۆژوو بێت ئەگەر لەرەمەزاندا بوو، وە دروستە بۆ هاوسەرەكەی كە لێی نزیك بێتەوە لەبەر ئەوەی پاك بۆتەوەو هیچ شتێك نییە رێگری بكات لەم شتانە.
پ4/ ئەگەر بێتو ئافرەت سوڕی مانگانەی هەشت رۆژ یان حەوت رۆژ بێت وەهەروەها جارێك یان زیاتر لەم ماوەیە زیاتر روویدا حوكمی چییە؟
و/ ئەگەر بێتو ئافرەت سوڕی مانگانەی حەوت رۆژ یان هەشت رۆژ بێت هەروەها ئەم ماوەیە زیادی كرد بۆ نۆ یان دە یان یانزە رۆژ دەبێت چاوەڕێ بكاتو نوێژ نەكات تا پاك دەبێتەوە لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا ماوەی دیاری نەكردووە بۆ حەیز، خوای گەورە دەفەرمێت: [ۆێسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِیچِ قُلْ هُۆ أَژًی] [البقرە: 222].
هەتا ئەم خوێنە بمێنێت ئەو ئافرەتە لەسەر ئەو حاڵە دەبێت تا پاك دەبێتەوەو خۆی دەشواتو نوێژ دەكات، ئەگەر لە مانگی داهاتوودا ئەم ماوەیە كەمی كرد هەركاتێك پاك بووەوە خۆی دەشوات ئەگەر وەك مانگی پێشوویشی نەبێت.
گرنگ ئەوەیە هەركاتێك ئافرەت لە حەیزدا بێت نوێژ ناكات ئیتر ئەگەر ئەو حەیزە وەك مانگی پێشوی بێت یان كەمتر یان زیاتر.
پ5/ ئایا ئافرەتی زەیستان چاوەڕێی چلەی دەكاتو نوێژ ناكاتو بەرۆژوو نابێت، یاخود پەیوەستە بە نەمانی خوێنەوە، هەركاتێت پاك بووەوە نوێژ دەكات؟ وە ئایا كەمترین ماوەی پاك بوونەوە چەندە؟
و/ ئافرەتی زەیستان كاتێكی دیاری كراوی نییە بەڵكو هەركاتێك خوێنی هەبێت نەنوێژ دەكاتو نە بەرۆژوو دەبێو نە لەگەڵا هاوسەرەكەی كۆدەبێتەوە، وە هەر كاتێك بینی پاك بۆتەوە ئەگەر پێش چلەیش بێت تەنانەت دە رۆژ یان پێچ رۆژ بێت ئەوا نوێژو رۆژووی خۆی دەكاتو ئاساییە.
پ6/ ئەگەر لە رۆژانی رەمەزاندا ئافرەت چەند دڵۆپە خوێنێكی كەم بەردەوام بوو لەگەڵیدا بە درێژایی مانگی رەمەزان ئایا رۆژووەكەی تەواوە یان نا؟
و/ بەڵێ رۆژووەكەی دروستو تەواوەو ئەم چەند دڵۆپە خوێنە هیچ شتێك نییەو بەڵكو لە دەمارەوەیە، وەلە ئیمامی عەلییەوە دەگێڕنەوە كە دەفەرمێت: ئەم چەند دڵۆپە خوێنە وەك خوێن بەر بوونی لوت وایەو بە حەیز دانانرێت، بەڵام ئەگەر لە كاتی سوڕی مانگانەیدا بێت ئەوا بە حەیز دادەنرێت.
پ7/ ئەگەر ئافرەت هەستی بە خوێن كرد پێش دابەزینی لە پێش خۆر ئاوا بوون، یان هەستی بە ئازاری حەیز كرد ئایا رۆژووی ئەو رۆژەی دروستە یان بیگێڕێتەوە؟
و/ ئەگەر ئافرەت هەستی بە خوێن كرد پێش دابەزینی بەڵام دانەبەزی پێش خۆر ئاوا بوون، یان هەستی بە ئازاری حەیز كرد بەڵام دانەبەزی تا دوای خۆر ئاوا بوون ئەوا رۆژووی ئەو رۆژەی تەواوەو نایگێڕێتەوە.
پ8/ ئەگەر ئافرەت خوێنی بینی بەڵام دڵنیا نەبوو كە خوێنی حەیزە ئایا حوكمی رۆژوو گرتنی ئەو رۆژە چییە؟
و/ رۆژووەكەی تەواوە لەبەر ئەوەی كە بنچینە ئەوەیە كە خوێنی حەیز نییە تا دڵنیا نەبێت كە حەیزە.
پ9/ ئایا ئافرەت لەكاتی حەیزو زەیستانیدا لە رۆژی رەمەزاندا دروستە بخۆنو بخۆنەوە؟
و/ بەڵێ دەتوانن بخۆنو بخۆنەوە لە رۆژانی رەمەزاندا، بەڵام وا باشترە بە نهێنی بێت ئەگەر منداڵا لە ماڵدا هەبێت، چونكە كێشەیان لا دروست دەكات.
پ10/ ئەگەر ئافرەتی حەیزدارو زەیستان لە كاتی عەسردا پاك بووەوە ئایا پێویست دەكات نوێژی نیوەڕۆ لەگەڵا عەسردا بكات یان تەنها نوێژی عەسری لەسەر پێویستە؟
و/ بۆچوونی راستو دروست لەم بابەتەدا ئەوەیە تەنها نوێژی عەسری لەسەر پێویست دەبێت لەبەر ئەوەی بەڵگە نییە لەسەر پێویست بوونی نوێژی نیوەڕۆ.
وە لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:
(من أدرك ركعە من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر)( ) .
واتە: هەركەسێك فریای ركاتێك لە نوێژی عەسر بكەوێت پێش خۆرئاوا بوون، ئەوا فریای هەمو نوێژی عەسر كەوتووە.
وەباسی نوێژی نیوەڕۆی نەكردووە ئەگەر نوێژی نیوەڕۆ پێویست بوایە ئەوا روونی دەكردەوە، وە ئەگەر ئافرەت توشی حەیز بوو دوای چوونە ناو نوێژی نیوەڕۆوە ئەوا تەنها كردنی نوێژی نیوەڕۆی لەسەرە جگە لە عەسر، لەگەڵا ئەوەی كە نوێژی نیوەڕۆ كۆ دەكرێتەوە لەگەڵا عەسردا، وە بەهەمان شێوە ئەگەر پاك بووەوە پێش تەواو بوونی كاتی نوێژی عیشا ئەوا تەنها نوێژی عیشای لەسەرەو نوێژی مەغریبی لەسەر نییە.
پ11/ هەندێك لە ئافرەتان منداڵیان لەبار دەچێت یان پێش دروست بوونی كۆرپەلە یان دوای دروست بوونی كە شێوەی منداڵەكە دەردەكەوێت ئایا حوكمی بەرۆژوو بوونی ئەو رۆژانە چییە كە تێیدا لەباریان دەچێت یان رۆژووی ئەو رۆژانەی كە خوێنی تێدا دەبینن؟
و/ ئەگەر هاتوو كۆرپەلە دروست نەبووبێ ئەوا خوینەكەی خوێنی زەیستانی نییەو دەبێت نوێژ بكاتو رۆژوو بگرێتو تەواوە، بەڵام ئەگەر كۆرپەلە شێوەی دروست ببوو ئەوا خوێنەكەی هی زەیستانییەو نابێت نوێژ بكاتو بەرۆژوو بێت، لەم بابەتەدا رێساو بنچینە تێیدا درست بوونی كۆرپەلەیە ئەگەر دروست ببوو ئەوا خوێنی زەیستانییەو ئەگەر دروست نەبوو ئەوا خوێنی زەیستانی نییە.
پ12/ دابەزینی خوێن لەكاتی سك پڕیدا لە رۆژانی رەمەزاندا ئایا كاردەكاتە سەر رۆژووەكەی؟
و/ دابەزینی خوێن لەكاتی سك پڕیدا لە رۆژانی رەمەزاندا ئەگەر حەیز بوو ئەوا وەك حەیزی ئافرەتێكە كە سك پڕ نەبێت وكار دەكاتە سەر رۆژووەكەی، ئەگەر حەیزیش نەبوو ئەوا كار لە رۆژووەكەی ناكاتو بەتاڵی ناكاتەوە، وە ئەگەر حەیز توشی ئافرەتێكی سك پڕ ببێتو لەو ماوەیەدا نەبچڕێتو بەردەوام بێتو لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەوا بۆچوونی راست ئەوەیە كە حوكمی حەیزی هەیە، بەڵام ئەگەر لەماوەی سك پڕیدا حەیزی نەما بەڵام دوای ئەوە خوێنی بینی لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا نەبوو ئەوا كار لە رۆژووەكەی ناكاتو حوكمی حەیزی نییە.
پ13/ ئایا ئەگەر ئافرەت لە رۆژانی سوڕێ مانگانەیدا رۆژێك خوێنی بینیو رۆژێك نەیبینی چی بكات؟
و/ ئاشكرا ئەوەیە ئەو پاكێتی یان وشكێتییەی كە رویداوە لە رۆژانی سوڕەكەدا ئەوا بە پاكی دانانرێتو بە حەیز دادەنرێت، بەڵام هەندێك لە زانایان دەڵێن ئەگەر رۆژێك بیبینێتو رۆژێك پاك بێت ئەوا ئەو رۆژانەی كە دەبینرێت بە حەیز دادەنرێتو رۆژە پاكەكانیشی بە پاك دادەنرێت تا دەگاتە پانزە رۆژ لە دوای ئەوە بە خوێنی ئیستیحازە (نەخۆشی) دادەنرێت، ئەم بۆچونە بەناوبانگە لای مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل.
پ14/ لەرۆژانی كۆتایی حەیزدا وە پێش پاك بوونەوە ئافرەت هیچ شوێنەوارێكی خوێن نەبینێت بەڵام ئاوە سپییەكە نەبینێت (القصە البیچاو) ئایا دەتوانێت بەرۆژوو ببێت یان چی بكات؟
و/ ئەگەر عادەتی خۆی وابوو كە ئەو ئاوە نابینێت كە هەندێك ئافرەت وایە ئەوا بەرۆژوو دەبێت، وەئەگەر عادەتی وابوو لە كۆتاییدا ئەو ئاوە سپییەی دەبینی ئەوا بەرۆژوو نابێتو چاوەڕێی ئەو ئاوە سپییە دەكات.
پ15/ حوكمی خوێندنی قورئان چییە بۆ ئافرەتی حەیزدارو زەیستان بە تەماشا كردنو لەبەر كردن لە كاتی پێویستیدا ئەگەر مامۆستا بێت یان خوێندكار؟
و/ ئاساییە ئەگەر ئافرەت لەكاتی حەیزو زەیستانیدا قورئان بخوێنێت لە كاتی پێویستیدا وەكو ئافرەتێك كە مامۆستا بێت یان قوتابی، یان خوێندنی ئەو ویردانەی كە لە شەوو رۆژدا هەیە، بەڵام خوێندنی قورئان بۆ دەست كەوتنی پاداشت باشتر وایە كە نەخوێنێت لەبەر ئەوەی زۆربەی زانایان بۆچونیان وایە كە ئافرەتی حەیزدار نابێت قورئان بخوێنێت.
پ16/ ئایا پێویست دەكات ئافرەتی حەیزدار جلو بەرگی بگۆڕێت پاش پاك بوونەوەی كە هەرچەندە هیچ شتێكی بەر نەكەوتبێت؟
و/ پێویست ناكات لەبەر ئەوەی حەیز لاشە پیس ناكاتو بەڵكو خوێنەكە پیسە ئەكەر بەر شتێك بكەوێت، چونكە پێغەمبەری خوا فەرمانی بە ئافرەتان كردووە ئەگەر خوێنی حەیز بوو بە جل وبەرگیانەوە ئەوا با بیشۆرنو نوێژ بەو جلو بەرگانەوە بكەن.
پ17/ ئەگەر ئافرەتێك لەرەمەزاندا حەوت رۆژ زەیستان بوو، وەنەیگرتەوە تا رەمەزانی دووەم، وەرەمەزانی دووەمیش هات بەسەرداو حەوت رۆژی تری لێ نەگرت بە بیانوی نەخۆشی، وەرەمەزانی سێیەمی لێ نزیك بۆتەوە چی بكات؟
و/ ئەگەر ئەو ئافرەتە نەخۆش بێتو نەتوانێت بیگرێتەوە هەركاتێك توانی با بیگرێتەوە چونكە عوزری هەیە، هەرچەندە رەمەزانی دووەمیش بێت بەسەریدا، بەڵام ئەگەر لەبەر كەمتەرخەمی خۆی بێت ئەوا نابێت گرتنەوەی دوا بخات بۆ رەمەزانی دووەم، عائیشە (خوای لێ رازی بێت) فەرموویەتی: گرتنەوەی رۆژووم لەسەر بووەو نەمتوانیوە بیگرمەوە تا مانگی شەعبان.
جا ئەگەر ئەو ئافرەتە عوزری نەبێت ئەوا تاوانبارەو دەبێت تەوبە بكاتو چەند رۆژی لەسەر بێت دەبێت بیگرێتەوە، وەئەگەر عوزریشی هەبێت ئەوا چەندێك دوا بكەوێت ساڵێك بێت یان دوو ئاساییە.
پ18/ ئەگەر ئافرەتێك توشی حەیز بوو بە كاتژمێرێك دوای بانگی نیوەڕۆ ونوێژی نەكردبوو ئایا پێویست دەكات لە دوای پاك بوونەوەی ئەو نوێژە بگێڕێتەوە؟
و/ زانایان بۆچونیان جیاوازە لەم بابەتەدا، هەندێك دەڵێن پێویست ناكات بیگێڕێتەوە، چونكە كەمتەرخەمی نەكردووەو تاوانباریش نەبووە وەدەتوانێت ئەو نوێژە دوا بخات بۆ دوا كاتەكەی، وە هەندێكیان دەڵێن: پێویست دەكات ئەو نوێژە بگێڕێتەوە چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:
(من أدرك ركعە من الصلاە فقد أدرك الصلاە)( ) .
واتە: هەركەسێك فریای ركاتێكی نوێژ بكەوێت ئەوا فریای نوێژەكەی كەوتووە.
بۆیە واباشترە كە نوێژەكەی بگێڕێتەوە چونكە تەنها نوێژێكەو زەحمەت نییە لەسەری.
پ19/ ئەگەر ئافرەتی سك پڕ پێش منداڵا بوونی بە رۆژێك یان دوو رۆژ خوێنی بینی ئایا واز لەنوێژو رۆژووەكەی بهێنێت لەبەر ئەمە؟
و/ ئەگەر ئافرەتی سك پڕ پێش منداڵا بوونی بە رۆژێك یان دوو رۆژ خوێنی بینیو ئازاری لەگەڵدا بوو ئەوا با واز لە نوێژو رۆژووەكەی بهێنێت، بەڵام ئەگەر بەبێ ئازار بوو ئەوا هیچ نییەو رێگر نییە لە نوێژو رۆژوو.
پ20/ بۆچوونت چییە بۆ خواردنی حەپی مەنع بۆ نەهاتنی سوڕی مانگانەی تاكو رۆژوو بگرێت لەگەڵا خەڵكیدا؟
و/ من ئاگادارتان دەكەمەوە لەم شتە، چونكە خواردنی ئەم حەپانە زیانێكی زۆری هەیە، ئەم شتە لای من سەلمێنراوە لە رێگەی پزیشكانەوە، وە بە ئافرەتان دەوترێت: ئەم شتە خوای گەورە نوسیوێتی لەسەر ئافرەتان، تۆیش رازی بە بەشی خواو بەرۆژووبە تا رێگر نەبێت وەئەگەر رێگرێكیش هەبێت ئەوا مەیگرەو رازی بە بەقەدەری خوای گەورە.
پ21/ كامیان بۆ ئافرەت باشترە لەشەوانی رەمەزاندا لەماڵا نوێژ بكات یان لە مزگەوت، بەتایبەتی ئەو مزگەوتانەی كە وتارو ئامۆژگارو یادخستنەوەی تێدایە؟ وەئامۆژگاریت چییە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە لە مزگەوت نوێژ دەكەن؟
و/ باشتر وایە بۆ ئافرەت لە ماڵدا نوێژ بكات لەبەر گشتێتی فەرموودەی پێغەمبەری خوا كە دەفەرمێت: (وبیوتهن خیر لهن)( ) .
واتە: وە نوێژ كردن لە ماڵەكانیان باشترە بۆیان.
چونكە زۆر جار دەرچوونی ئافرەت پارێزراو نییە لە فیتنەو ئاشوب، وەمانەوەی ئافرەت لە ماڵدا خێری زیاترە، وە بۆ ووتارو ئامۆژگاری دەتوانێت سود لە كاسێت وەرگرێت، وە ئامۆژگاریشم بۆ ئەو ئافرەتانەی كە لە مزگەوت نوێژ دەكەن ئەوەیە كە خۆیان نەڕازێننەوەو بۆن لە خۆیان نەدەن.
پ22/ حوكمی تام كردنی چێشت چییە لە رۆژانی رەمەزاندا؟
و/ ئاساییە بۆ پێویستی، بەڵام دەبێت تامەكە قوت نەدرێتو بتفێنرێتەوە.
پ23/ ئافرەتێك رۆژووی گرتووە لەو كاتەوە كە لەسەری پێویست بووە بەڵام ئەو رۆژانەی كە بەهۆی سوڕی مانگانەوە نەیگرتووە بەهۆی نەزانییەوە پاش تر نەیگێڕاوەتەوە، وەنایشزانێت ژمارەی ئەو رۆژانە چەندە، ئایا چی پێویستە لەسەری؟
و/ جێی داخە كە ئەم هەڵەیە لە نێوان هەندێك لە ئافرەتاندا روو بدات ئیتر ئەگەر بەهۆی نەزانینەوە بێت یاخود بەهۆی كەمتەرخەمییەوە، وە پێویستە لەسەر ئەم ئافرەتە تەوبە بكاتو بگەڕێتەوە بۆ لای خواو ئەو رۆژانە بگێڕێتەوە بە گوێرەی توانا.
پ 24/ حوكمی مانەوەی ئافرەت چییە لە مزگەوتی (مسجد الحرام) دا لەكاتی حەیزدا بۆ گوێ گرتن لە فەرموودەو وتار؟
و/ نابێت ئافرەتی حەیزدار بمێنێتەوە لە (مسجد الحرام) و هیچ مزگەوتێكی تردا، بەڵام بۆی هەیە تێپەڕ بێت پیایدا بۆ پێویستیو لەو شێوانە، هەروەكو چۆن پێغەمبەری خوا داوای راخەرێكی لە عائیشە كرد (خوای لێ رازی بێت) كە بۆی بهێنێت ئەویش فەرمووی: لە مزگەوتەو منیش لە حەیزدام، پێغەمبەر فەرمووی:
(ان حیچتك لیست فی یدك، فناولته)( ) .
واتە: حەیزەكەت بە دەست خۆت نییە، منیش پێمدا.
بەڵام ئەگەر بیەوێت دابنیشێتو بمێنێتەوە ئەوا دروست نییە، بەڵگەیش لەسەر ئەمە پێغەمبەر فەرمانی بە ئافرەتان كردووە لە نوێژی چەژندا دەرچن بۆ نوێژگە ئەوانەی كە لەناو خەیمەدانو حەیزداریش، بەڵام ئەوانەی كە لە حەیزدان نەیەنە نوێژگە، ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە حەیزدار نابێت بمێنێتەوە لە مزگەوتدا بۆ گوێ گرتن لە وتار.
پ25/ حوكمی ئاوی قاوەیی (الكدرە) چییە كە دادەبەزێت لە ئافرەت بە رۆژێك