ژمارەی بینین:

خۆ ئامادەكردن و خۆ شۆردن بۆ نوێژی جومعە

نوسەر:یحیی ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٢/١٢/٢٠

وعن أوس بن أوس الثقفي قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول « من غسل واغتسل يوم الجمعة وبكر وابتكر ومشى ولم يركب ودنا من الإمام فاستمع ولم يلغ كان له بكل خطوة عمل سنة أجر صيامها وقيامها [ انظر معالم السنن على مختصر أبي داود (1/213) [رواه أبو داود والترمذي وصححه ابن خزيمة والحاكم.

واتە: هەركەسێك خۆی شۆرد لە رۆژی جومعەدا , پاشان زوو بچێت بۆ مزگەوت و لە ئیمام نزیك بێتەوە و گوێی لێ بگرێت قسە نەكات, هەر هەنگاوێك كە دەینات خێر و پاداشتی شەو نوێژ و رۆژوو گرتنی ساڵێكی بۆ دەنوسرێت.
تێبینی: مەزهەبی ئیمامی شافعی لە سەر ئەوەیە كە موستەحەب و باشترە كە بە پێ بچیت بۆ مزگەوت ئیلا گەر نەخۆش بویت یان عوزرێكت هەبوو.

هەروەها لە فەرمودەیەكی تردا دەفەرموێت: ((غسل الجمعة واجب على كل محتلم))‏[‏رواه البخاري في ‏"‏صحيحه
واتە: خۆشۆردن لە رۆژی جومعەدا واجیبە لە سەر هەموو كەسێك كە باڵغ بووە.