ژمارەی بینین:

فەزڵی خوێندنەوەی سورەتی (الكهف) لە رۆژی جومعەدا

نوسەر:يحيى ستار شێخانی
بەروار:٢٠١٤/٠١/١٧

عن ابي سعيد الخدري (رضي الله عنه) قال: ((من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين )).
رواه الحاكم ( 2 / 399 ) والبيهقي ( 3 / 249 ) .
زانایان چەند تەفسیرێكی جیاوازیان هەیە دەربارەی شەرحی ئەم حەدیسە:
ئیمامی (الشوكاني) لە ( تحفة الذاكرین)دادەربارەی شەرحی ئەم فەرموودەیە دەفەرموێت: هەركەسێك لە رۆژی جومعەدا سورەتی (الكهف) بخوێنێت ئەوە خوای گەورە لە نێوان جومعەوە بۆ جومعەیەكی تر ئەجر و پاداشتی پێ‌ دەدا بە بەردەوامی، هەندێك تر لە زانایان بەم شێوازە تەفسیری دەكەن: (أضاء له من النور) واتە: نور و هیدایەتی پێ‌ دەبەخشێت لە ناو قەبرەكەیدا و لە رۆژی قیامەت ئەو نورە دەبێت بە روناكی بۆی.