ژمارەی بینین:
توخوا با ئامۆژگاریمان جوان بێت
نوسەر:باوكى ماريا
بسم الله الرحمن الرحیم بەروار:٢٠١٢/١٠/٣١
الحمدلله و كفی و الصلاة و السلام علی نبیه المصطفی محمد (صلی الله علیه و سلم) و آله و صحبه و سلم
و بعد:
برایان و خوشكانی به‌ڕێزم
ئامۆژگاری كرن یه‌كێكه له بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه و سلم) له زۆرێك له فه‌رمووده‌كانیدا ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ئامۆژگاریكار بین بۆ یه‌كتری و فێری ئه‌و ڕه‌وشته به‌رزه‌مان ئه‌كات.
به‌ڵێ الحمدلله زۆرێكمان ئه‌وه ئه‌زانین، به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌ك كه تێی كه‌وتوین بریتیه له‌وه‌ی كه هێشتا زۆرێكمان به‌داخه‌وه فێری شێوازی ڕه‌وشتی ئامۆژگاری نه‌بوین، زۆرێكمان هێشتا ئامۆژگاری كردنمان به شێوه‌یه‌كه كه دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان به‌ته‌واوی ئه‌شكێنین و له‌خۆمانی ئه‌ڕه‌نجێنین !!
بێگومان ئاكۆژگاری كردنیش یه‌كێكه له جۆره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی:
(ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ)-النحل- 125-
واته:خه‌ڵکی بانگ بکه بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگارت به لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین.
به‌ڵێ پێویسته له‌سه‌رمان كه كاتێك ئامۆژگاری كه‌سێك ئه‌كه‌ین به لێزانی و دانایی بیكه‌ین، تا بگه‌ینه ئامانجه‌كه‌مان كه سوودگه‌یاندنه به‌و كه‌سه‌ی ئامۆژگاریمان كردووه.
هه‌ندێك له ڕه‌وشت و ئادابه‌كانی ئامۆژگاری كردن:
1-الإخلاص لله: به‌ڕاستی دڵسۆزی و خۆیه‌كلایی كردنه‌وه‌مان بۆ خوای گه‌وره بریتییه له بنچینه‌ی هه‌موو كارێكی خه‌یر و كلیلی ئاسان كردنی كاره‌كانمانه، بۆیه زۆر پێویسته له‌سه‌رمان كه ئاگاداری نێتمان بین له كاره‌كانماندا.
2- زۆر گرنگه ئامۆژگاری كردن به نهێنی بێت، وه به شێوه‌یه‌ك بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ست به شكانه‌وه‌ی خۆی نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو به شێوازێك پێی بڵێین كه قه‌ناعه‌تی پێ بهێنین كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه و راستی پێ نیشان بده‌ین.
به‌ڵێ ئه‌بێت به‌ڕاستی ئامانجمان تیایدا ئامۆژگاری بێت به واتای كه‌لیمه، نه‌وه‌ك بمانه‌وێت فه‌زحی بكه‌ین به‌لام له‌ژێر ناوی پیرۆزی ئامۆژگاریدا !!!
3-وه پێویسته ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی ئه‌یكه‌ین سه‌ره‌تا له‌خۆماندا جێبه‌جێمان كردبێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی خوای گه‌وره ئه‌مان گرێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی :
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ،كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ)الصف: 2-3
واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بڕواتان هێناوه بۆچی ئه‌وی ئه‌یڵێن ئه‌نجامی ناده‌ن؟!
زۆر مایه‌ی ڕق و توڕه‌یی یه لای خوا که قسه‌یه‌ك بڵێن کرده‌وه‌ی پێ نه‌که‌ن.
4- نه‌رم و نیانی: زۆر گرنگه له ئامۆژگاری كردن‌دا نه‌رم و نییان بین، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
(فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ)-طه-44
واته: جا قسه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ن به نه‌رم و نیانی به‌ڵکو بیر بکاته‌وه یا بترسێ له سزای خوا.
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر هاڕون و موسی (علیهما السلام) گفتوگۆ ئه‌كات كاتێك فه‌رمانی پێیان كرد كه برۆن بۆلای فیرعه‌ون !!
فه‌رمووی نه‌رم بن له‌گه‌ڵی !!
باشه فیرعه‌ونێك كه ئه‌یوت من په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌ی ئێوه خراپ تره یان برایه‌كی موسوڵمانمان كه ئه‌ڵێت (لا إله إلا الله) ؟!!
ئه‌م ئایه‌تانه‌ی قوڕئان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رسی لێ وه‌ربگرین نه‌وه‌ك هه‌ر له‌به‌ری بكه‌ین و بیخوێنینه‌وه و اهمالیان بكه‌ین په‌نا به‌خوای گه‌وره.
ئه‌گێڕنه‌وه ڕۆژێك پیاویك ئه‌چێت بۆلای هاڕونه ڕه‌شید پێی ئه‌ڵێت ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران من ئامۆژگارییه‌كت ئه‌كه‌م به‌ڵام توند ئه‌بم تیایدا!!
به‌ڵێ پێی ئه‌ڵێت ئامۆژگارییه‌كه‌م ره‌قه تۆش گوێم بۆ بگره !
سوێند به‌خوا گوێت بۆ ناگرم !
پیاوه‌كه‌ش وتی بۆچی ؟!
ئه‌ویش وتی: چونكه خوای گه‌وره له‌تۆ باشتری نارد بۆ لای كه‌سێكی زۆر له‌من خراپ تر وه فه‌رمووی
(فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ).
به‌ڵێ براكانم خوشكه‌كانم پێویسته ئادابه جوانه‌كانی ئیسلام له خۆماندا جێبه‌جێ بكه‌ین هه‌تاوه‌كو بگه‌ین به ئامانج، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئێمه به‌باشی ئادابه‌كان له‌خۆماندا جێبه‌جی بكه‌ین ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش ده‌رگای ره‌حمه‌تی خۆیمان لێ ئه‌كاته‌وه..
سبحان الله و بحمده سبحانك اللهم و بحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك و أتوب إلیك