ژمارەی بینین:
نامەیەك بۆ ئافرەتێكی غەریب
نوسەر:م. عدنان بارام
بۆ تۆیە نووسینەكەم ... ئەی ئەو ئافرەتەی كە دەستت گرتووە بە حیشمەتی ڕاستەقینەوە ... ئەی ئەو كەسەی كە پێچەت كردووە بە داپۆشەری ڕوومەت ... و باڵاپۆشێك ( عابایەك ) ی فراوانیشت لە خۆ پێچاوە ... و دەستكێشە ڕەشەكانیشت لە دەست كردوون ، هەموو ئەوانە وەكو حیشمەت و دینداریەك ، نەك وەكو عادەت و كەلە پووری باو باپیرانت ، یان بەنیازی فیتنە و لە خشتەبردنی گەنجان !!بەروار:٢٠١٢/١٠/١٠
خوشكی خۆم ...ئەی درووشمی شەرفداریمان ... ئەی جێگەی پارێزگاری لە نامووسمان ... دەست بگرە بە حیشمەت ... و حیجابە شەرعیەكەتەوە لە سەردەمی غەریبیدا ، نەكەی لە بەر تووندی تاقیكردنەوەكان تووشی دڵە ڕاوكێ و دوو دڵی بیت و دوا بكەویت لە كاروانی حشیمەت دارێتی ، یان بە هۆی زۆری ئاشووب و فیتنەكانەوە .
نەكەی زۆری ئەوانەی كە دەیانبینیت مەڵاسەیان دێت بەدوای هەموو بێ نرخێكدا ، لاوازت بكات لە ڕێگەكەت ، چونكە تۆی بە نرختر و بڵندتر لە هەموان .
تۆ ووشك و ئاڵۆز ( معقدة ) نیت ... تۆ دواكەوتوو نیت ... تۆ بێ نرخ نیت ... چەندەها كەسی پاك و پابەند بوو بە ئایین ئاواتی ئەوەیە كە تۆ ببیت بە هاوسەری ... چونكە متمانەی پێتە لە كاتی دەرچوونی ، و گران بەهاترین شتی ژیانی دەخاتە ژێر دەستەكانت .
باشیش بزانە كە چەندەها كەسی بێ ئابڕو و درۆزن ( مستهتر ) هەن تەماشای ئەو ئافرەتە بێ نرخانە ناكەن جگە بۆ ئەوە نەبێت كە وەكو ( بوكە شووشەیەكی كاتی ... و بۆ كاتێكی دیاریكراو ) نەبێت .
ئەی دارایی بە نرخی ئێمە ... ئەی شوێنی پارێزەری حیشمەت و حەیا ... ئەی مرواری گران بەها لە ڕۆژگاری سەرگەردانی و لە ناوچووندا ... ئەی دروشمی حیشمەت و حەیا ، غەریبی خۆت بە نامۆ و خراپ مەزانە ، چونكە غەریبی تۆ چاكەیەكە ، تاكو لە خواوە نزیك بیتەوە ئەو غەریبیە كەم دەبێتەوە ، بەڵام غەریبی خراپەكاران خراپە و ناقۆڵایە ... هەرگیز ئەوەت بە خەیاڵدا نەیەت كە ئەو جۆرە ئافرەتە خراپ و بێ نرخانە دڵا خۆش و خۆش بەخت بن ، لە كوێوە خۆشبەختی بۆ دێت خۆی باش دەزانێت گەورەترین ئاواتی پیاوان پێی ئەویە كە بیكەن ( عاشق ، و شەیدا ) ی خۆیان !! جا بزانە ئەو جۆرە ئافرەتانە لە چ دڵە ڕوكێیەك دەژین ؟!!
ئەی خوشكی بەحەیاو بە حیشمەتمان ... نابێت دڵی ئافرەتان پێشتر بكرێتەوە بۆ كەسێكی تر جگە لە مێردەكانیان نەبێت ، ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانێت بە شادومانی و بەختەوەری خۆش بەختیەوە لە گەڵیا بژێت ، و هیچ یادگاریەكی ڕابردوو ژیانی لێ تاڵا نەكات ، و وێنە و ڕەنگەكانیش لە بیری خۆیدا تێكەڵا نەكات ، كەم جاریش دەبینیت ئەو ئافرەتانەی كە لە سەرەتای ژیانیان بە ئاشقێتی دەست پێ كردووە ، دەتوانن لە خۆشەویستیەكی پاكدا بژین لە گەڵا مێردەكانیان .
بە ئاگا بە و دوور بكەوە لەو ئافرەتانەی كە بانگەشەكارن بۆ خراپە و خراپەكاری ، ئەوانەی كە گران بەهاترین شتیان لە دەست داوە كە هەموو ئافرەتان هەیانە ، وە ووتەكەی پێشەوا ( عثمان ) ت لە پێش چاو بێت كە فەرموویەتی : (( وَدَّت الزانيةُ لو أنَّ النساءَ كُلُّهنَّ زواني ))، واتە : ئافرەتی داوین پیس پێی خۆشە هەموو ئافەرتێك وەكو ئەو داوێن پیس بن .
بۆیە خوشكی بە حیشمەت و حەیامان ئەو جۆرە ئافرەتانە حەسادەدت پێ دەبەن ... بۆیە نەكەی لەغاوی خۆتیان بدیە دەست !!
خوشكی بە حیشمەت و حەیامان بە ئاگا بە ... لە سەنگەری تۆوە هێرش بكرێتە سەر ... ئاینەكەت ... كەس و كارت ... كۆمەڵگاكەت ... خۆت بپارێزە بۆ ئەوەی ئەوانە هەموو بپارێزیت ، لە ناویان نەبەیت .
حیجابەكەت ... حیشمەت و حەیاكەت ... گەوهەرەی بە نرخی تۆن ... نەكەی كەم تەرخەمیان تیادا بكەی .
هۆكارەكانی ڕووخاندنی كەسایەتی تۆ زۆرن ... لە هەموو لایەكەوە دەوریان لێ داویت ... جا بە ئاگابە ، و چاوكراوە بە .
ئاگادار بە ... بانگەشەكارانی خراپەكاری لە ڕێگەی تۆوە لە ناومان نەبەن ... و خەنجەری خیانەت كاریمان لە پشتەوە لێ نەدەن لە ڕێگەی تۆوە ... بە ئاگابە لە ناونەچیت ... چونكە لە ناوچوونی تۆ لە ناوچوونی ئوممەتێكە .