ژمارەی بینین:
ئاداب و نوێژی جەژنی ڕەمەزان
نوسەر: كامەران شێخانـی
الحمدالله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم) محمد وعلى اله وصحبه ومن والاه. بەروار:٢٠١٤/٠٧/٢٧
وەك لە هەموو بووارەكانی ژیاندا خوای گەورە موسڵمانەكانی بێبەش نەكردوە لە شێوازی تامو چێژكردنی دونیا , بەڵام بەو شێوەی, كە زیادە ڕەوی تێدا نەكرێت, وە هەموو میللەتێك و كۆمەڵگایەك شێوازی خۆیان هەیە لە چۆنێتی كردەوەكانیاندا, وە جەژنیش یەكێكە لە نەریتی (عادات) كومەڵگا, وە ئیسلامیش جەژنی داناوە بۆ موسڵمانان بەڵام دوای ئەنجامدانی دوو كرداری زۆر گەورە, كە شایەنی دڵخوش بوونە لە لایەن ئەنجام دەرانێوە . ئەو دوو كردەوەش دوو ڕوكنی ئیسلامە, كە بریتین لە ڕۆژوو و حەج .
جەژن : هەر ڕوژێكی دیاری كراو خەڵكی تێیدا كۆبووە خۆشیان تێیدا گێڕا و كرداری تایبەتی تێ كرا ئەوە جەژنە, وەك جومعە و هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان .
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كاتێك هاتە مەدینە بینی خەڵكی مەدینە دوو جەژنیان هەیە خەڵكی تێیدا یاری و خۆشی تێدا ئەكەن فەرمووی :(( قدمت عليكم ولكم يومان تلعبون فيهما في الجاهلية , وقد ابدلكم الله بهما خيراََ منهما : يوم النحر ويوم الفطر )) ابوداود1134 والنسائي واحمد وغيرهم .
واتە: كاتێك هاتمە لاتان ئێوە دوو جەژنتان هەبو تێیدا خۆشی ویاریتان دەكرد, بەڵام خوای گەورە دوو جەژنی باشتر لەو جەژنانە پێتان بەخشی , ئەویش جەژنی قوربان و جەژنی ڕەمەزانە .
حوكمی نوێژی جەژن
زانایان بۆچونی جیاوازیان هەیە, هەندیك ئەڵێن سونەتە هەندیك ئەڵێن واجیبە, بەڵام بە هێزترین بۆچوون ئەوەیە كە واجیبە, چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و هەواڵانی بە بەردەوامی ئەنجامیان داوە, ئەگەر جومعە و جەژن لە یەك ڕۆژدا كۆبونەوە ئەوە جەژنەكە جومعەكە هەڵئەگرێت لە سەر موسڵمانان. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر واجیب بوونی جەژن, چونكە جومعە واجیبە بە بەڵگەی قورئان و سونەت. وە هیچ واجیبكیش هەڵناسێت لە سەر موسڵمانان ئیلا بەواجیبێكی تر نەبێت .
چیبكەین لە ڕۆژی جەژن
1- موسڵمان ئەبێ دڵ خۆَشبێ لەو ڕۆژەدا, چونكە ڕۆژی پاداشتی كردەوەكانی مانگێك لە مل كەچ بونێتی بۆ یەكێك لە گەورەترین فەرمانەكانی خوای گەورە, كە ئەویش ڕۆژو گرتنە .
2=خۆششتن وخۆڕازاندنەوە و لەبەركردنی جوانترین جل وپۆشاك و بۆن خوش كردن .
3-خواردنی چەند خورمایەك یا هەر خواردنێكی تر پێش دەرچون بۆ نوێژ .
4- لەهەر ڕیگایەكەوە ڕۆیشتی بۆ نوێژ بە ڕێگایەكی تر وەرەوە بۆ ماڵ .
5- كە لەماڵ دەرچوی دەست بكە بە تكبیرات ( الله اكبر الله اكبر , لا الە الا الله والله اكبر, الله اكبر وللە الحمد ) هەتا ئیمام دەس ئەكات بەنوێژ .
6- هیچ نوێژێكی تایبەت نییە پێش یان دووای نوێژی جەژن .
چۆنێتی نوێژی جەژن
1- هەر كە ئیمام دەركەوت نوێژ دائەمەزری بێ قامەت و هیچ بانگەوازیەك و بەبێ وتنی الصلاە جامعە .
2- نوێژی جەژن دوو ڕكاتە و پاشان یەك ووتارێك و بێ هیچ پشودانێك لە لایەن ووتاربێژەوە .
3- لەدوای تەكبیرەی ئیحرام حەوت تەكبیرە ئەكەیت لە نێوان تەكبیرەكاندا (سبحان الله و الحمدلله و الله أكبر) ئەكەی , لەگەل هەموو تەكبیرەیەكاندا دەست بەرز ئەكەیتەوە وەك هاتووە لە (عبدالله)ی كوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت), پاشان سورەتی فاتیحا و سورەتیكی تر ئەخوێنیت پاشان ئەچیت بۆ ڕوكوع و سوجودە وەك نوێژەكانی تر .
لە ڕكاتی دووەم پێنج تەكبیرەی تر ئەكەی دوای هەڵسانەوەت لە سوجود و پێش سورەتی فاتیحا , پاشان وەك نوێژەكانی تر تەواو ئەبی .
4- پاشان ئیمام هەڵدەستێ و وتار ئەخوێنێ , هەر كەسێك بیەوێت بۆی هەیە بڕوا و هەر كەسێك ویستی لێ بێت دائەنیشێت و گوێبیستی وتاركە ئەبێت .
5- پاشان موسڵمانان پیرۆزبایی لەیەك ئەكەن بە هەر شێوازێك, كە بەرامبەرەكەی دڵخۆش كات وە هاتووە لە هەواڵانی پێغمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە بەیەكیان ئەووت( تقبل الله منا ومنكم )
چەند تێبینیەك
1- وتاری جەژن بەحەمدی خوا دەست پێ دەكات نەك بە تەكبیرات لە لایەن وتار بێژەوە .
2- ئەگەر لەكاتێ درەنگ زانرا جەژنە , ئەوە لە ڕۆژی دواتر نوێژی جەژن ئەكرێت .
3- ئەگەر نوێژی جەژنت لە دەست چوو بەهۆیەكی شەرعییەوە ئەتوانی دوو ڕكات لەجیاتی بكەیتەوە .
4- حەرامە یەكەم ڕۆژی جەژن بە ڕۆژوو بیت
خراپەكارێكانی جەژن
1- تەوقەكردن پیاو لە گەڵ ئافرەتی نامەحرەم و بیانی.
2- خۆ چواندن بە كافران لە جل و بەرگدا ((من تشبه بقوم فهو منه)).
3- سەفەركردن بۆ شار و شوێنان بە مەبەستی بەشداری لە ئاهەنگ گێڕانی ناشەرعی.
4- خۆڕوتكردنەوەی ئافرەت و دەرچونیان بۆ شوێنە گشتییەكان.
5- خۆ رازاندنەوەی پیاو بە تاشینی ریش و لە بەركردنی پۆشاكێك، كە لە خوار قولەپێوە بێت (شۆڕ بێت).
6- تایبەتكردنی سەردانی گۆڕستان لە جەژن یان تازەكردنەوەی تەعزێ لە یەكەم رۆژی جەژندا.
7- ئامادەنەبوون بۆ نوێژی جەماعەت لە جەژندا.
8- كڕین و فرۆشتنی تەرەقە و دەمانچەی منداڵان كە زەرەر و ترسناكی زۆری هەیە لە سەر گۆمەڵگا.
والحمدلله اولاً واخراً
فایلی هاوپێچ
ناوی فایل | کێش | داگرتن |
jazny ramazan 1.pdf | ٩٣.٤٨ کیلۆ بایت | |
jazny ramazan 2.pdf | ٧٣.٩٧ کیلۆ بایت |