ژمارەی بینین:

پ.ژ(٧٤): من گەنجێكم تەمەن (18) ساڵ سوپاس بۆ خوا نوێژو ڕۆژوو كاری چاكە دەكەم و زیانم بۆ كەس نییە, بەڵام لایەنی شەهوەتەوە زۆر خراپم ناتوانم گوناه نەكەم تەماشای ئافرەت زۆر دەكەم و بە ڕەمەزانیش تووش دەبم رێنونیتان چییە خوای گەورە پاداشتان بداتەوە.

بەروار:٢٠١٢/٠٩/١٥

پوختەی پرسیار:
من گەنجێكم تەمەن (18) ساڵ سوپاس بۆ خوان وێژو ڕۆژوو كاری چاكە دەكەم و زیانم بۆ كەس نییە, بەڵام لایەنی شەهوەتەوە زۆر خراپم ناتوانم گوناه نەكەم تەماشای ئافرەت زۆر دەكەم و بە ڕەمەزانیش تووش دەبم رێنونیتان چییە خوای گەورە پاداشتان بداتەوە.

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
براكەم پێویستە ترسی خوای گەورە لە دڵتا بێت پاشان لەو شوێنانەی كە تووشی تاوان دەبیت خۆتی لێ‌ دوور كەرەوە و هاوڕێ خراپ هەڵمەبژێرەو و ئەنتەرنێت بەكار مەهێنە ئەگەر ئەزانیت بۆ لای خراپەوە دەدبات چونكە شەڕی زۆر تێدایە, هەروەها ئەگەر ئەتوانیت خێزان پێكەوە بنێ‌ وەكو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم ) چارەسەری بۆ داناوە دەفەرموێت: ((يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِيعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ، فَإِنَّهُ لَهُ وَجَاءٌ)) رواه البخاري ومسلم
واتە: ئەی گەنجان ئەو كەسەی توانای هەیە با ژن بهێنێت وە ئەو كەسەش ناتوانێت ئەوە با بە رۆژوو بێت چونكە دەیپارێزێت لە كاری حەرام.