ژمارەی بینین:

پ.ژ(٦٩):حوكمی (ئاو بە دەست هێنانەوە) چییە ؟

بەروار:٢٠١٢/٠٩/٠١

پوختەی پرسیار:
حوكمی (ئاو بە دەست هێنانەوە) چییە ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
ئاو هێنانەوە بە دەست كارێكی حەرامە و ئەو كەسەی ئەنجامی بدات ئەوە سنووری خوای گەورەی بەزاندووە وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ((وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ* إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ* فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ))وە هەركەسێكیش مەنی لێ‌ بێت ئەوە واجیبە خۆی بشوات. پێویستە موسڵمان خۆی لەو كارە بپارێزێت و چەندەها زیانی هەیە بۆ لاشەو مێشكی موسڵمان سەرقاڵ دەكات بێجگە لە حەرامێتی, وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم ) چارەسەری بۆ داناوە دەفەرموێت: ((يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِيعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ، فَإِنَّهُ لَهُ وَجَاءٌ)) رواه البخاري ومسلم واتە: ئەی گەنجان ئەو كەسەی توانای هەیە با ژن بهێنێت وە ئەو كەسەش ناتوانێت ئەوە با بە رۆژوو بێت چونكە دەیپارێزێت لە كاری حەرام.