ژمارەی بینین:

پ.ژ(٦٤):ئایە كابۆ یان پانتۆڵ تەسك نوێژ بەتاڵ دەكاتەوە ؟

بەروار:٢٠١٢/٠٨/١٧

پوختەی پرسیار:
ئایە كابۆ یان پانتۆڵ تەسك نوێژ بەتاڵ دەكاتەوە ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
مەرج لە نوێژكردندا دەربارەی پۆشاك ئەوەیە كە عەورەتت بپۆشی, بۆیە ئەگەر پانتۆڵ گەر ئەوەندە تەسك بێت كە عەورەتی لێوەی دیار بێت ئەوە كەمترین حاڵەتی كارێكی حەرامە ئەگەر نوێژیش بەتاڵ نەكاتەوە. والله أعلم
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە