ژمارەی بینین:

پ.ژ(٥٩):كەسێك بە ڕۆژوو بوو و خواردنی خوارد لە ڕەمەزاندا ئایە پێویستە ئاگادار بكرێتەوە یان نە‌ء؟

بەروار:٢٠١٢/٠٨/٠٤

پوختەی پرسیار:
كەسێك بە ڕۆژوو بوو و خواردنی خوارد لە ڕەمەزاندا ئایە پێویستە ئاگادار بكرێتەوە یان نە‌ء؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.

بەڵێ‌ پێویستە ئاگادار بكرێتەوە, چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كاتێك كە (سەوی) كرد لە نوێژەكەیدا و فەرمووی: ((فاذا نسیت فأذكرونی)) رواە البخاري و مسلم
واتە: گەر لە یادم چوو بیرم خەرەوە.
بەڵكو ئەگەر خواردنێك لە ناو دەمی بوو پێویستە دەری كات لە دەمی و بیتفێنێتەوە.