ژمارەی بینین:

پ.ژ(٥٧):كە تەواو بووم لە غوسڵ شلیەك قەحوایی دەردەكەوێت ئایە نوێژو رۆژوو دروستە ؟

بەروار:٢٠١٢/٠٨/٠١

پوختەی پرسیار:
كە تەواو بووم لە غوسڵ شلیەك قەحوایی دەردەكەوێت ئایە نوێژو رۆژوو دروستە ؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
هەر لێڵی و زەرداوێك لە دوای پاك بوونەوە پەیدا بێت ئەوە هیچ حیسابی بۆ ناكرێت و نوێژ و رۆژوو دروستە, هەروەك چۆن (أم عطیة) ئەڵێت: (كنا لانعد الصفرة والكدرة شيئاً بعد الطهر).
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە