ژمارەی بینین:

پ.ژ(٥٣):ئەگەر كەسێك ژنەكەی لە ئامیز (باوش) بگرێت مەنی لە عەورەتی بێت حوكمی ڕۆژۆكەی چییە؟

بەروار:٢٠١٢/٠٧/٢٨

پوختەی پرسیار:
ئەگەر كەسێك ژنەكەی لە ئامیز (باوش) بگرێت مەنی لە عەورەتی بێت حوكمی ڕۆژۆكەی چییە؟

وەڵام:
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهداه.
هەركەسێك بە هۆی یاری كردنەوە(المداعبە) لە گەڵ خێزانی ئاوی هاتەوە (مەنی) بەبێ‌ ئ ئەوەی جووت بێت واتە بە بێ‌ (جماع) ئەوە ڕۆژۆكەی دەشكێت ئەبێت ئەو رۆژە قەزا بكاتەوە و تەوبە بكات چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: ((.....ێدَعُ شَهْۆتَهُ ۆأَكْڵهُ ۆشُرْبَهُ مِنْ أَجْلِی....)) (حدیث قدسی).
بەڵام ئەگەر جیماعی كرد لە گەڵ خێزانی ئەوە ئەبێت تەوبە بكات و ئەو رۆژە قەزا بكاتەوە و كەفارەتەكەشی رزگار كردنی كۆیلەیەكە ئەگەر نەیتوانی ئەوە دوو مانگ لە سەر یەك بە ڕۆژوو بێت ئەگەر نەیتوانی ئەبێت خواردنی شەست فەقیر بدات و حورمەتی مانگی رەمەزان بگرێت .
ئەم پرسیارە لە لایەن مامۆستا (جمعە علی خورشید)ەوە وەڵام دراوەتەوە